کاتێک چاوەکانم پڕلەفرمێسک و دڵم قوڵپی گریان بێت! پەنجەکانم بەبڕسکی پیریدابڕۆن، چوونکە شکستەکەم، بەرگەی ئەم کۆستەنەگرن، بابردەڵەی غەریبی و شار و وڵاتان بم، جگەلەگەڕانەوەبۆ ڕابردوەبێگەردەکەی و شاخ و پێشمەرگە و توێشەبەرەی گوندەکانی شارباژێڕ و بەرسیلەچاوەکانی ئەوەی ڕۆژێ کەبۆئازادی و خاکێکی سوتماک تێدەکۆشان.

بۆخانەقای ئەوسەنگەرانەی نوێژی بوونمان تێدادەبەست و وانەبوون بۆژیان، بۆئەوجەنگانەی لەگەڵ مەرگدا، ئەبوینەخوان و مانی ساتەکانی ژیان و لێرە و لەوێ بۆی دادەمەزراین! کاکی گەورەم عەبەڕەق، ئەوەندەی پێم دەکرێت، بۆنی باروتی ماوەتت بۆکۆبکەمەوە و بیکەمەنوکی پێنوسێکی پڕلەقوڵپی خوێنی شەهیدانی ئەوی ڕۆژێ تروسکایی فانۆسێکی ژەنگاویت بۆبکەمە ڕۆشنایی بینییەکانی زەمەن، تاچێژێک بۆژیان و سۆزێک بۆمەرگی ناوادەت بنووسمەوە، کەچۆن هەموان بەومەرگەی لەبەرمان بووگەپمان دەکرد، لێم ببوورەچاوەکانم ئەوەندەی لەدەست دێت پریاسکەی تووندگرێداوی یادی ئەوساتانەت بۆبکەمەوە و لەچەندوشەیەکی پڕحەسرەتی غوربەتیمدا، بۆت بکەمەچیرۆکێکی هەمیشەزیندوی نێوباخچەی هەتاهەتاییەکەت، ئەوباخچەیەی کەدڵنیانیم لەم دوورەوەپێی شادببم و لەئامێزتان بگرم ئەی هاوڕێ ئازیزەکەم، دڵنیاشم کەبۆن و بەرامی ئێوەهەردەمێنێت و هەربۆیەگومان ناکەم لەبینینەوەت، ئەوساکەزیاترپێکەوەدەدوێن کاکی گەورەم! دڵنیابەزیاترپێکەوەدەدوێن کاکەعەبەڕەق، پێکەوەزیاتردەدوێن ئەی شێرەپیاوەبەئەمەک و دڵسۆزەکە!

تێبینی/ پێشمەرگەی دێرین، سەرۆک کۆماری عێراق، مام جەلال لەداستانی قەیوان ماوەتدابە پێشمەرگەی دێرینی فەرماندەی وت، عەبەڕەق کاکی خۆم لەکاتی شەڕدائەوەندەبەپێوەمەوەستە و بەتەنیاهێرش مەکە، باشەهیدنەبیت. . .

Wusha. 2000@yahoo. de