من هەست بەئازار و ماندووبونی هەرتێکۆشەرێکی شاخ دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی هەمیشەلەپێشەوەی ڕوبەروبونەوەکان و لەسەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگرییەکاندا بوون و بێمنەت لەپێناوی یەکێتی بونیان خۆیان دەکردەقوربانی، بەڵام وەک پێویست بەوهەمووسەروەت و سامانەی کەهەیە، پاداشتی یەک تێکۆشەری ڕۆژگارەسەختەکان نەدرایەوە، کەلەهەمان کاتدا، بەرێزتان بڕبڕەی پشتی ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی بوون و بۆتەنهاجارێکیش گەربۆدڵنییایش بێت، باسی ناهەقی و ناعەدالەتیتان بەزاردا نەدەهات، بەرپرسان خاوەنی تەواوی ئیمتیازاتی خۆیانن لەهەمووبوارێکدائاسودەن ئەوەی کەدەیانەوێت بۆخۆیان دەیکەن، کەچی کاک ئازادجندیانی بۆتەنهاجارێکیش لێمان نەبینیت و لێشمان نەبیستیت، گەربۆدڵنییایش بێت، سەردانی ماڵەبێوەژنێکی شەهیدی یەکێتی بکەیت و بەپێچەوانەوە، بێدەنگیت هەڵبژاردکەلەهەمان کاتیشدا بەڕێزتان لەوئاسودەبون و ئیمتیازاتەبێبەری نین، ئەوەی کەخۆشت حەزت لییەتی و دەتەوێت، دەتوانیت بیکەیت. زۆری ڕۆژنامەنوسان، تیرۆرکران و جەستەی خوێناویان لەدەشتەچۆڵەکاندافڕێدران، بێژەرەکان بەئاشکرادەکوژران، خۆناکرێت بەڕێزتان بەو هەمووئاستی بەرپرسیارێتیەوە، کەبەفەرمی لێدوانت دەکرد، بێ ئاگایی خۆت لەو هەمووستەمەڕابگەیەنیت، بەڵام بەیەکجاری قوڕ و قەپت لەوهەمووناهەقیەدەکرد بەرێزتان چەندەماندوی ڕۆژانی سەردەمی شاخ بیت، نیوئەوەندەی پێشمەرگەیەکی کەرتەکان، لەترس و دڵەڕاوکێدانەبویت، مەبەستم ئەوەنیەشوێنی حەسانەوەت لە هەرپێشمەرگەیەک باشتربووبێت و بەڵام هەرچۆنێک بێت، تۆنەلەبری سەرینی نەرم تاقم و تفەنگت لەژێرسەرت دەخست، نەلەلەمزگەوتەکانیشداپەتۆی دڕاوت لەبەر سەرما و ڕەهێڵەی باراندالەژێرخۆتدادادەخست. لەدوای ڕاپەڕینەوەدەیان کودەتا لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا، بەڵام تاکووسکرتێرەکەی کەمامەبوو، هەرهەموی هەڵدەوەشێنرا، ئەوەخێرەبەڕێزتان لەودەمانەدا، جگەلەبەرگریکردن لەیەکێتی باسی کەس و ناوی هیچ بەرپرسێکتان نەدەبرد؟؟؟؟ئەوانەی کەباسم کردون هەرهەمووی ناعەدالەتی و گەرباس لەگەندەڵیش بکەین، بەرێزتان بەدرێژایی مێژووی خەباتی سیاسیتان لەگەڵ یەکێتی بوون و لەگەڵ چاکە و خراپەکانی و لەگەڵ ئیمتیازات و بەرژەوەندییەکانی بوون، پریشکی هەرگەندەڵی و هەرناعەدالەتیەکتان بەردەکەوێت بەڵام ئەوەی منی تووشی شۆک کردوە، بەڕێزتان باس لەچاکسازی دەکەن. بۆئەوانەی کەئاماژەم پێداوەلەڕابردوداگەندەڵی نەبووە؟ئەی ئەوەخێرەئەمڕۆلەناوحیزبەکەی خۆتدابەگوێی نەیارەکانتدادەچرپێنیت، ئەوەمنم ناعەدالەتیم قبوڵنیە و چاکسازی لەحیزبەکەمدادەکەم. . .

2000@yahoo. de

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێتدا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.