هه‌موو عه‌ره‌بێکی عێراقی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بی وڵاتانی ديکه‌ی عه‌ره‌بيش، بۆيان هه‌یه له باشووری کوردستاندا بژين و بمێننه‌وه، به‌ڵام کوردی به‌شه‌کانی ديکه‌ی کوردستان، به ميوان يان ئاواره ناوزه‌د کراون و له رووی ياساييه‌وه وه‌کو بێگانه ههڵوسکهوتيان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت!؟
کۆچڕه‌وی و عه‌ره‌ب و عروبه و نيشته‌جێ بوونيان له باشووری کوردستان، ئێستا بۆ ئێمه‌ی کورد بووه به کێشه و تهنگهژهيهکی ئابووری و سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی و له‌ڕاستيدا کاره‌سه‌تێکی نه‌ته‌وه‌يی نيشتمانييه، عه‌ره‌به‌کان له باشورری کوردستان به ئاره‌زووی خۆيان زه‌وی ده‌کڕن، واته خاکی خۆمانيان پێدهفرۆشين و خاکی کوردستان‌مان لێده‌کڕن، شووقه ده‌کڕن، دوکان ده‌کڕن، مۆڵ و سوپه‌رمارکێت ده‌که‌نه‌وه و له هه‌موو بوار و کار و پيشهکانی ديکه‌دا ورده ورده پێش خۆمان ده‌که‌ونه‌وه!؟ سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بێزيان نايه‌ت و به سووکايهتیی ده‌زانن که زمانی کوردی فێرن و که‌سيان وشهێهک کوردی لهميان نايه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه له نيشتمانه‌كه‌ی خۆيشماندا ناچارکراوين به‌زمانی خۆيان لهگهڵياند بدوێين!؟ عه‌ره‌بی نيشته‌جێی کوردستان، هيچيان رێزيان بۆ زمان و فه‌رهه‌نگ و پيرۆزييه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييهکانمان نييه، ژيبگهی کوردستان ناپارێزن و ئه‌وپه‌ڕی پيسوپۆخهڵی ده‌که‌ن و هه‌ندێك جار بۆ فيز و پۆزلێدان و لووتبهرزێتييان ئه‌و کاره ناشيرين و نه‌خوازراوانه ده‌كه‌ن. ئێستا به ده‌يان خوێندنگه‌ی عه‌ره‌بی و باخچه‌ی ساوانی عه‌ره‌بی و مۆڵ و سوپه‌رمارکێتی عه‌ره‌بی و ساڵۆنی عه‌ره‌بی و نۆڕينگهی پزيشکيی عه‌ره‌بی و . . . . هتد له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستاندا ده‌بينرێن، هه‌رچی بڵێن و بنووسن و بکه‌ن که‌س لێيان ناپرسێته‌وه و باجيان له‌سه‌ر نييه و پۆليسی کوردی و ئاساييشی کوردی و ده‌سته‌ڵاتی سياسيی کورديان له‌پشته و هاوکاری و پشتيوانی ده‌کرێن. له هه‌ولێری پايته‌ختدا زانکۆی عه‌ره‌بی و ده‌يان خوێندنگه و باخچه‌ی ساوايان سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی هه‌یه. له‌م رۆژانه‌دا به ئاشکرا به‌به‌رچاوی ميللهت و ده‌سته‌ڵاته‌وه ئاڵای پيرۆزی کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی زانکۆی (حه‌يات)ی عه‌ره‌بی داده‌گرنه خواره و ئاڵای عێراقی ئه‌نفال و کيمايی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و ئاڵا خوێناوييه به‌سه‌ر سه‌ری به‌رزی که‌سوکاری گيانبهتکردووهکانمانهوه ده‌شه‌کێته‌وه!؟ له‌سه‌ر هه‌موو خوێندنگه و شوێنه‌کانی سه‌ربه‌خۆيان، له‌بری ئاڵای کورستان، ئاڵای عێراقی عه‌ره‌بی به‌رز کراوه‌ته‌وه، هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێك لێيان ناپرسێته‌وه و ئێستا په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی نيشتهجێبووی کوردستان بوونه‌ته خاوه‌نماڵ و که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ميللهته هه‌ژار و بێ خاوهنهكهمانهوه!؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و به‌رپرس و سياسهتمهدارهکانی کورد، له‌به‌ر راگرتنی دڵی فهرمانڕهوايانی به‌غدا و له‌به‌ر پاره و بوودجه و بهرژهوهندييه تايبهتييهکانی خۆيان، کوردستانيان کردووه به عهرهبخانه و له هه‌موويشی خراپتر، چاوپۆشی له هه‌موو کاروکرده‌وه‌یه‌کی عهرهىه کۆچکردووه‌کانی کوردستان ده‌كه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری و پشتيوانيی ئه‌و کهڵهگايانه ده‌كه‌ن و عه‌ره‌ب بۆيان هه‌یه و ده‌توانن چييان بوێت به ئاشکرا و به ئازادانه بيڵێن و بينووسن و ئه‌نجامی بده‌ن. . . ئيتر ئاو بێنین و ده‌س له خۆمان و نيشتمان و کوردايهتی و چاره‌نووسمان بشۆين. . . . زۆر زۆر به‌داخه‌وه.
ئه‌رێ به‌ڕاست، هۆی چييه و بۆچی ئاوا به‌م شێوه‌يه بووين به ميلله‌تێکی بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست و به‌نجکراو و سڕکراو و متکراو!؟
12. 04. 2015