جاران و ئێستا . . . به‌ختياری شه‌مه‌يی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەختیار شەمەیی
- Hits: 568
- دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان گه‌وره‌ترين گۆڵی مێژووييان له کوردی باشووور کردووه.
- مه‌خابن، ئێمه‌ی کوردی باشوور له لێواری هه‌ره‌س هێنان و مايهپووچبوونداين، که‌چی زۆر به‌داخه‌وه لێی بێباکين و خۆمانی لێ گێل ده‌که‌ين!
- هه‌تا ساڵی ههشتاکانيش، يه‌ک باند و گروپی ئيسلاميی سياسيی رووی ئه‌وه‌ی نه‌بوو به ئاشکرا خۆيان ده‌ربخه‌ن و بانگاشه‌ی سهلهفيزم و وه‌هابيزم و تۆرانيزم و
ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و تهعريبچێتی بکه‌ن، ئێستا به ئاشکرا چه‌ندين باند و گروپ و رێکخستنی ئيسکاميی سياسيی به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاتی کوردي‌دا و زۆرترين به‌شه بوودجه‌ی ميللهت له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردييه‌وه بۆ ئه‌وان ته‌رخانکراوه، خاوه‌نی چه‌ندين که‌ناڵی تی ڤی و راديۆ و رۆژنامه و گۆڤار و مانگنامه و هه‌فته‌نامه و چه‌ندين ماڵپه‌ڕی جۆراوجۆرن، خاوه‌نی چه‌ندين بنکه‌ی ئايينی و باره‌گا و ته‌کيه و جادووگهريخانه و مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ری جۆراوجۆری تايبه‌ت به خۆيانن، تا ئهندازهکيش خاوه‌نی هێزی چه‌کداری تابهتيی خۆيانن، خاوه‌نی زۆرترين جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و ساده و ساکار و بيرنهکهرهوهن!
- هه‌تا ساڵانی ههشتاکانيش به رێژه‌يه‌کی زۆر که‌م کچی کورد له‌چکی عه‌ره‌بی ئيسلاميی له‌سه‌ردا بوو، به ده‌گمه‌ن باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانييانهی عه‌ره‌بی ئيسلاميي، مۆدێله‌کانی ميرنشينهکانی که‌نداو و سعودييه و ئيخوانه‌کانی ميسر و تورکيايان ده‌پۆشی، ئێستا ئه‌م جلوبه‌رگه ناشيرين و دواکهوتووانهيه شوێنی جلوبه‌رگی رازاوه و جوان و ره‌سه‌نی کوردهوارييان گرتووهتهيه. جلوبه‌رگی ئيسلاميی سياسی، ديارده‌ی به‌ربڵاو و باوه و له هه‌موو شوێنێکی کوردستاندا ئه‌و سيما ناشيرين و ناشارستانييانهيه به‌رچاو ده‌که‌ون!
- جاران يه‌ک مه‌لا و مجێو‌ر و فه‌قێ و مامۆستا و خوێندکاری ئايينی دژی سروودی نه‌ته‌وه‌يی کوردی، ئه‌ی ره‌قيب نه‌بوو، دژی ئاڵای پيرۆزی کوردستان نه‌بوون، دژی جلوبه‌رگی جوان و ره‌سه‌نی ئافره‌تانی کوردستان نه‌بوون، دژی مه‌له‌وانگه و شانۆ و سه‌ماگه و سينه‌ما و وێنه‌گرتن و هيچ ديارده‌يه‌کی پێشکه‌وتن و شارستانييانهی ديکه نه‌بوون، ئێستا به‌ده‌گمه‌ن مهلايهک، بانگخوازيك، مامۆستا و خوێندکارێکی ئايينی، مجێورێک، فهقێييهک ده‌دۆزيته‌وه که مووچه‌خۆری ئه‌و باند و گروپه ئيسلامييه سياسييه دروستکراو و بهکرێگيراوانه نه‌بن و دژ و دوژمنی هه‌موو پيرۆزييه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييهکانی کورد و کوردستان نه‌بن!
- جاران مزگه‌وته‌کانی کورستان ژماره‌يان يه‌ک له‌سه‌ر چواری ئێستا نه‌بوو، ئێستا به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی تهعريبچيی ئه‌وقاف، 5508 مزگه‌وتی عه‌ربیی ئيسلامی له باشووری کوردستاندا هه‌ن و باش‌ترين و زۆرترين خزمه‌تگوزارييان بۆ دابينکراون، زۆربه‌ی ناوی مزگهوتهکانيش عه‌ره‌بيی ئيسلامين!
- جاران مزگه‌وته‌کان شوێنی خواپه‌رستی و کاروباری ئايينی بوون، شوێنی که‌سانی چاکه‌خواز و کوردپه‌روه‌ر بوون، بنکه‌ی پشوودان و کۆبوونه‌وه‌ی پێشمهرهگانی شۆڕشی کوردستان بوون، ئێستا هه‌موو مزگه‌وته‌کان کراونه‌ته بنکه‌ی ئيسلامچێتيی سياسی و ئيخوانچێتی و تهعريبچێتی و بڵاوکردنه‌وه‌ی خورافيات و پووچپهرستی و جادووگه‌رێتی و هۆکاره‌کانی تری گه‌وجاندن و نه‌زان کردنی جه‌ماوه‌ر به‌تايبه‌تی منداڵان و لاوان، مزگه‌وت و ته‌کێ و شوێنه ئايينييهکانيتر گشتيان کراونه‌ته بنکه‌ی په‌ره‌پێدانی سووکايهتی پێکردن و توندوتيژيی دژی کچان و ژنانی کوردستان!
- جاران هيچ موسڵمانێکی کورد بهبيريشيدا نه‌ده‌هات که بڵێت: (پێش ئه‌وه‌ی کوردبم، موسڵمانم)، ئێستا ئيسلامييه سياسييه‌کان و دۆست و لايهنگرهکانيان زۆر به بهشانازييهوه ده‌ڵێن ئێمه پێش ئه‌وه‌ی کورد بين، موسڵمانين!
- جاران زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان منداڵه‌کانی خۆيان به ناوی جوان و ره‌سه‌نی کوردی و کوردستانی ناو ده‌نان، ئێستا بهشانازييهوه زۆربه‌ی خه‌ڵک ناوی عه‌ره‌بيی ئيسلامی له منداڵه‌کانيان ده‌نێن، بۆ نموونه ئێستا مه‌ريوان کراوه‌ته موصعه‌ب! کارزان بووه به موثهننا! کاوه بووه به بيلال! سيروان کراوه‌ته موعطهصهم! . . . هتد. . . . که‌ژاڵ کراوه‌ته ئوسرا! خونچه بووه به نوورا! نازه‌نين بووه هودا! رووناک کراوه‌ته فه‌هيمه!
- جاران سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستان يه‌ک فرۆشگه‌ی تايبه‌تيی له‌چک و جبه و باڵاپۆش و که‌لوپه‌لی ئيخوانه‌کانی ميسر و تورکيای تێدا نه‌بوو، ئێستا له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کاندا، چه‌ندين فرۆشگه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی تێدايه و له پڕفرۆشترين دوکانه‌کانی جلفرۆشين!
- جاران به ده‌گمه‌ن پهڕتووکفرۆشييهکی تايبه‌تيی چاپهمهنييه ئيسلامييهکان هه‌بوو، ئێستا پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ پهڕتووکفرۆشه ئاساييهکاندا دکه‌ن و ژماره‌يان هه‌تا بێت روو له زياد بوونه!
- جاران به ده‌گمه‌ن که‌سێک به نه‌خۆشيی شێرپه‌نجه کۆچی دووايی ده‌کرد، ئێستا بووه به ديارده‌يه‌کی فره پڕژمار و رۆژانه!
- جاران ناوی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی و ده‌رد و به‌ڵای سهيروسهمهرهشمان نه‌بيستبوو و نه‌بوون، ئێستا ساڵانه له‌شکرێک کورد به‌و نه‌خۆشيانه گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن!
- جاران خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو و خراپ هاورده‌ی کوردستان نه‌ده‌کران، ئێستا زۆربه‌ی خواردن و خواردهنهوهکان له تورکيا و ئێران و سووريا وعێراقه‌وه به ژه‌هراوی و تێکه‌ڵکراوی ميکرۆب و ڤايرۆس و مادده‌ی پڕ مه‌ترسی و کوژه‌ر، هاورده‌ی کوردستان ده‌کرێن و ساڵانه به هه‌زاران که‌س دووچاری نه‌خۆشی و مه‌رگی کت‌وپڕ ده‌بنه‌وه!
- جاران به ده‌گمه‌ن پيشه‌ی بێزراو و نه‌خوازراوی له‌شفرۆشی و که‌سانی له‌شفرۆش به ئاشکرا هه‌بوون، ئێستا له‌شفرۆشی زۆر زۆر بووه و بووه به ديارده‌يه‌کی هه‌ستپێکراوی کۆمه‌ڵگه!
- جاران خه‌ڵک خۆی خزمه‌تی خۆی ده‌کرد، ئێستا بووه به باو، هه‌ر خێزانێک دانه‌يه‌ک يان چه‌ند کاره‌که‌ر و خزمه‌تکاری بێگانه‌يان له ماڵ و باخچهماڵ و ڤێلاکانی ده‌ره‌وه‌ی شار و کۆمپانيا و فرۆشگه‌کاندا راگرتووه! لێره‌دا با به‌م بۆنه‌يه‌وه ئه‌م پرسياره بکه‌ين: که‌سێک نه‌توانێت خزمه‌تی خۆی و ماڵ و ژينگه‌ی ژيانی خۆی بکات، ئه‌ی خزمه‌تی نه‌ته‌وه و نيشتمانێکی چۆن بۆ ده‌کرێت!؟
- جاران به‌رتيل و بهرتيلخۆری و دزی و تاڵانچيتی و گه‌نده‌ڵی به گشتی، پڕ له شهرمهزارترين شته‌کان بوون، ئێستا ئه‌مانه هه‌موويان ديارده‌ی ئاسايی نێو سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌مانن!
- جاران هه‌زاران جار کوردايهتی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نيشتمانپه‌روه‌ری و هاوڕێيه‌تی و خزمايه‌تی و رێز و خۆشه‌ويستيی و چاکه‌خوازی و گيانی هاوکاری و يارمه‌تی له‌ناو خه‌ڵکدا به‌گشتی زۆرتر و باشتر بوون، ئێستا ئه‌م تايبهتمهندييه جوانانه‌ی کورده‌واری به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و پێچهوانهبوونه ده‌بنه‌وه!
- جاران که‌س به ئاسانی و له‌پڕێکدا، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تی و بۆ وه‌رگرتنی مووچه و پله‌وپايه، سه‌نگه‌ر گۆڕيی سياسيی نه‌کرد و له رێکخستنێکهوه نه‌ده‌چووه ناو رێکخستنێکی ته‌واو له‌وه‌ی پێشووی جياوازه‌وه، ئه‌مه جاران کارێکی نه‌نگ و پڕ له شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوون بوو، ئێستا بێپه‌روا له پارتێکه باز دهن بۆ نێو پارتێکی ديکه، هه‌ر ماوه‌يه‌ی بانگاشه بۆ بيروباوهڕێک ده‌که‌ن، ئه‌م په‌تايه چه‌ندين و نووسه‌ر و رۆژنامهنووسيشی گرتووه‌ته‌وه و هه‌ر ماوه‌يه‌ی بۆ که‌ناڵی لايه‌نێکی جياواز کار ده‌که‌ن و کێ و چ لايه‌نێک پتر بدات، ده‌بنه بێژه‌ر و زوڕناژه‌نی ئه‌و که‌س و لايه‌نه!
- ئێستا هه‌موو رۆژێک هه‌ر ده‌بێ بڵێين خۆزگه‌م به دوێنێ، هه‌موو مانگێ هه‌ر ده‌بێت بڵێين خۆزگه‌م به مانگی رابووردوو، هه‌موو ساڵێک هه‌ر ده‌بێ بڵێين خۆزهگهم به پار. . . هتد.
- ئيتر تکايه لێره‌وه چيتر بيرچوون و باس نه‌کراون، خۆتان سه‌رپشکبن و بۆی زياد بکه‌ن . . . .
Bovenkant formulier
به‌ختياری شه‌مه‌يی
14. 03. 2015