دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ... و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن - به‌شی پێنجه‌م
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 1942
میتۆده‌کانی که به‌کار ده‌هێنران :
میتۆده‌کانی که له ئیسپانیا له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه به‌کارهێنراون هۆشمه‌ند و بیرلێکراوه و دیراسه‌کراو بوون، هه‌ر وه‌کو چۆن کاتی خۆی په‌یوه‌ستدار و به بایهخبوون، ئێستاش هه‌ر ئاوایه. له هه‌ره میتۆده سه‌ره‌کییه‌کانیش، ئه‌مانه‌ن:
- چالاکی ڕاسته‌وخۆ وه‌کو ئامرازێك بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکاریشدا، جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشانداوه که چالاکی ڕاسته‌وخۆ یه‌که‌م: زۆر کاریگه‌ره و ( که زۆربه‌ی جار ده‌توانێت تا سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی گرفته‌کان بڕوات) دووهه‌میش: متمانه به‌خۆبوونی ئه‌وانه‌ی که خه‌باتده‌که‌ن، زیاد ده‌کات، له پراکتیکدا ئه‌و توانست و هێزه نیشانده‌دات که ( وه‌کو لیژنه‌یه‌کی بەکۆمەڵیی) هه‌یانه.
- گردبووهنهوهکانی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌ناو سەندیکا (نقابه) ئه‌نارکیستییه‌کاندا له گه‌یشتن به بڕیاره‌کان، میتۆدێکی بناخه‌یی بوون. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشاندا که کرێکاران له شوێنه‌کانی سه‌رکاردا زۆر به‌هێزن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه که ده‌بێت خۆمانی تیادا ڕێکبخه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌شه که هه‌میشه ده‌بێت دیمۆکراسی تیادا بهجیبهێنین دژی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکار، نه‌ك له‌گه‌ڵیاندا.
- ئه‌نارکیسته‌کان وه‌کو ڕێگایه‌ك نوێنەرایەتییان، نه‌ك جێگرییان، سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که ویستویانه بکرێت، به‌کارهێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان به‌های کارایی و گرنگی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵكیان که له شێوه‌ی لیژانی به‌رفراواندا، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانیان، بووه و زانیوه. له دیمۆکراسیدا کارێکی سروشتیییه که ده‌ستنیشانی خه‌ڵکانێك بۆ کردنی چه‌ند شتێکی دیاریکراو، بکه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌شکردنێکی زیندووانه‌ی کاره که ده‌بێت بکرێت. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی نوێنەری بێت نه‌ك جێگریی. نوێنەریی، پێچه‌وانه‌ی جێگریی، ملکه‌چی یا شیاوی بانگکردنهوهیه (گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌توانرێت له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕووتبکرێنه‌وه و کاره‌کانیشیان پێچه‌وانه بکرێنه‌وه) ئه‌م بیرۆکەی نوێنەری، پارێزگاری و به‌رگریی له به‌هێزیی ئه‌و بڕیاره ده‌کات که له‌سه‌ر ئاستی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که، پێیگه‌یشتوون.
- ئه‌نتی پهڕلهمانتارێت[دژە-پارلەمانتاریسم / پارلەمانتاریی]:
ئه‌نارکیسته‌کان چالاکانه که‌مپه‌ینیان دژی به‌کارهێنانی په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ده‌کرد. ئه‌وان ئەوەیان مشتومڕدەکرد، که لایه‌نه جیاوازه‌کان له سۆشیالیسته‌کان و پارته کۆمۆنیسته‌کانی ئیسپانیا گۆڕانکاری سه‌ره‌کی ناهێنن، ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ته‌نها کرێکاران خۆیان ده‌توانن ئه‌وه بکه‌ن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش ئه‌نارکیسته‌کان به‌شداریکردنی پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتاریی ئیسپانیان، ڕه‌تده‌کرده‌وه، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م پرۆسه‌یه ئامانجه ' شۆڕشگێڕییه‌که' بە لاڕێدا دەبات و هه‌تا سازشیشی پێده‌کات. ئه‌نتی په‌ڕله‌مانتاریی به‌شێکی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی بووه له ئیسپانیا.
ستراتیجییه‌تی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ لای ئه‌نارکیسته‌کان له ئیسپانیا به دروستکردنی یەکێتی سیندیکالیستیCNT له 1910دا کۆنکرێتکرابوو. سیندیکالیزم هه‌وڵێك بوو بۆ به‌رده‌ستخستنی په‌یوه‌ندییه‌ك ( بەستەرێك) له‌نێوانی بزووتنه‌وه فراوانه ئهنارکیستییهکهدا له‌گه‌ڵ کرێکاران له شوێنی کارکردنیاندا، ئه‌مانه‌ش ئایدیایه‌کی ساده بوون، که له لای هه‌موو کرێکارانی نێو یه‌ك نقابه‌ی [سیندیکا] گه‌وره، ده‌سوڕانه‌وه، که هه‌موو که‌سانی شوێنی سه‌ر کاره‌که پهیوهندییاندهکرد. هه‌روه‌ها هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر کاری دیکه بوون له هه‌مان ناوچه‌دا، له په‌یوه‌ندیدا ده‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش فیدراسیوێنی ناوچه‌که، دروستده‌کرا. نێردراوه‌کان (نوێنەرەکان) لێره‌وه هه‌نگاویان به‌ره‌و فیدراسیوێنهکانی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌نا، که دواتر له فیدراسیوێنی سەرتاسەری-دا، یه‌کیانده‌گرته‌وه. هه‌موو نێردراوه‌کانی (نوێنەرەکانی)CNT هه‌ڵده‌بژێران و قابیلیش به بانگکردنه‌وه بوون، ده‌سه‌ڵاتێکی ئاشکراو ڕوونیان ده‌درایه، ئه‌گه‌ر به‌خراپی به‌ڕێیان بکردایه( واته خزمه‌تی په‌یامه‌که‌ی نه‌کردایه) ده‌توانرا به‌نێردراوی (نوێنەری) نوێ، شوێنیان بگیردرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی بیرۆکراسی له‌ڕیزه‌کانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و که‌سانه‌ی که تەواوماوە [فولتایم]کاریانده‌کرد بوه‌ستێنرێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درا. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك که‌سی تەواوماوە [فولتایمی] فه‌رمی له هه‌موو CNT دا هه‌بوو، کاره‌کانی نقابه [سیندیکا] هه‌تا بتوانرایه له کاته‌کانی کارکردن‌دا ده‌کران، ئه‌گه‌ر نهشتوانرایه، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ساته‌کانی کار، ده‌کران، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌وه‌ی ده‌کرده‌وه که که‌سه‌کانی که به فه‌رمی کاری نقابیانه [سیندیکالیستانە/ سیندیکاییانە]یان ده‌کرد، له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ کارگه‌راندا، بمێننه‌وه.
نقابه‌ی یەکێتی سیندیکای نیشتمانیCNT له‌سه‌رده‌می دروستبوونیییهوه، به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌کردندا بووه، له‌گه‌ڵ ڕوودانی جه‌نگی ئه‌هلی ساڵی 1936 ئه‌و خاوه‌نی نزیکه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندام بووه، شوێنی به‌هێزی ئه‌و کاته‌لۆنیا و ئه‌نده‌لوسیا بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵکێكی زۆریش له گالیسیا، ئاستۆریاس، لێڤانت و مەدریدGalicia, Asturias, Levant, Saragossa and Madrid دوایان که‌وتبوون. چه‌قی هێزی ئه‌وان له‌ناو کرێکارانی ڕستن و چنین تانوپۆ و بیناسازی و ته‌خته و دارتاشی و هه‌روه‌ها له‌ناو کرێکارانی کێڵگه و کشتیاریدا، بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یCNT مژده‌ده‌ری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنێکی سه‌خت، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن نیمچه دیکتاتۆریییەکهوه ده‌بووه‌وە، که‌فه‌رمانڕه‌وایی ئیسپانیای تاکو ساڵی 1931 ده‌کرد، به‌ڵکو حکومه‌ته ڕیفۆرمیستهکانیش دوای هه‌مان شێوازی سه‌رکوتکردن، که‌وتبوون. به‌تایبه‌تی حکومه‌تی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌ته‌ك سۆشیالدیمۆکراتدا و لایه‌نگره‌کانی ستالین هیچ بهزهیییهکیان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان، نیشاننه‌ده‌دا، ئه‌مه کاری هه‌ر هه‌موویان به سۆشیالدیمۆکراتهکانیشهوه، بوو.
شۆڕشی ئیسپانیا که له مانگی ته‌موزی 1936دا ڕوویدا، وه‌کو وه‌ڵامێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و هه‌وڵه کوده‌تا سه‌ربازییه بوو، که له‌لایه‌ن جهنڕاڵفرانکۆ سه‌رکردایه‌تی، ده‌کرا. وه‌ڵامی ئه‌م کوده‌تایه‌ش له هه‌قه‌تدا له شوێنه‌کانی وه‌کو کاته‌لۆنیا و ئاراگۆن و له زۆر شوێنی دیکه‌دا که قه‌ڵای ئه‌نارکیسته‌کان بوون وه‌کو هێزێك، به‌ره‌نجام و به‌رگرتنی ساڵانێکی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بوون له بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئیسپانیادا. هه‌ر به ڕوودانی کوده‌تاکه یه‌کسه‌ر بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که جووڵا و به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕووی فاشسته‌کان بووه‌وه، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌بیری دروستکردنه‌وه‌ی ' دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری'، به‌ڵکو ده‌ستیکرد به به بیناکردنی کۆمه‌ڵێکی نوێی دێمۆکراتیك.
درێژه‌ی هه‌یه