دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ... و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن - به‌شی چوارهه‌م:
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 1964
په‌ڕله‌مان یا دیمۆکراسی؟
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه ئایدیایه‌کی جێگره‌وه (ئەڵتەرناتیڤ) له دیمۆکراسی-دا هه‌بووه. ، که ئه‌ویش ئایدیای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بووه، که له کومونی پاریس له سالی 1871 دا ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها له (ڕوسیا)ش له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می شۆڕشدا، له‌وێش ده‌رکه‌وته‌وه، دیسانه‌وه له ئیسپانیا له نێوانی ساڵی 1936 -1937 له بوارێکی زۆر فراواندا، خرایه‌وه کار. ئه‌م شێوه دیمۆکراتییه زۆربه‌ی وه‌خت ڕێگایه‌ك بووه که کرێکاران له مانگرتنه‌کانیاندا به‌کاریان هێناوه، میتۆدێکه زیاتر خۆبه‌خۆییه (عه‌فه‌وی) کاتێك که خه‌ڵکی ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌بنه‌وه، به‌کارده‌هێنرێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دیمۆکراسییهیه، که ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یخوازن و پێی لهسهردادهگرن. :
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری، جیاوازه، له‌وانه:.
- دەمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی 'پەسەندکردنی' بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو 'گەشەپێدانی' بیرۆکەکانە. لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی 'پەسەندکردن' یا 'پەسەندنەکردن'ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کاتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه . دیمۆکراسی ڕاستەخۆ شێوازە میتۆدە.
- دیمۆکراسیی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوازیی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان ( وه‌کو MPs و TDs ) مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی (ئەنجومەنی- شورای) خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدهن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێبسەندرێتەوە.
- دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە، نێو کۆمۆنێتییه‌که. لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەر و سەرپەرشتی کارگەیەک، ئۆفیسێك، کێڵگەیەک یا نووسینگەیەک لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. هه‌ر ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ن که بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌رکار، ده‌دات و به‌ڕیوه‌به‌ره نوێیه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن و بانگیشیان ده‌کاته‌وه و کار و کردنی کاره‌کان ڕێکده‌خه‌ن ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیانی نێو کۆمۆنێتییه‌که، لەتەکیاندا، ده‌کرێت. هه‌روه‌ها رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسیۆنەکانی شوێنی کارەوە بەبەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.
ئایا ئه‌م فۆرمه له دیمۆکراسی ده‌توانرێت کاری پێبکرێت و گه‌ر کرا چۆن ده‌بێت؟ وه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا ئیسپانیا یه‌کێکه له باشترین نموونه‌کان که بهرچاومانخرا و ده‌ریخست که تا چه‌ندێك ده‌توانین بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵ ئه‌م شێوه نوێیه به‌کاربهێنین. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی که له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له نێوانی 1936-1937 دا دروستکران شێوه‌یه‌کی به‌رزی دیمۆکراتیانه بوون، هاوکاتیش ئه‌وه‌یان نیشاندا که چ توانستێکی شاراوه‌مان هه‌یه، گه‌ر ئێمه له ڕێگر و به‌سته‌کانی کاپیتاڵیزم، ئازادبین. به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بێت قسه‌ی خۆمانمان هه‌بێت، ( گه‌رچی ئه‌مه له‌ژێر سایه‌ی کاپیتاڵیزمدا مه‌حاڵه) سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که ده‌یکه‌ین و چۆنی ده‌که‌ین و که‌یی و له چ ڕێگایه‌که‌وه ده‌یکه‌ین. کاتێكیش که ئه‌م مافانه‌مان هه‌بێت جۆرایه‌تی ( نه‌وعیه‌ت) و سروشتی کاره‌کانمان زۆر به مه‌زنی ده‌گۆڕێت، - ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له‌و شتانه‌ی که له ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنرا. دیمۆکراسییه‌ت و کار هه‌میشه ده‌بێت له‌شانی یه‌که‌وه بڕۆن و به‌یه‌که‌وه بن- ده‌ریشکه‌وتووه ئه‌مه یه‌کێكه له فه‌شه‌له‌کانی دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری که هیچ وه‌ختێك، ئه‌مه نه‌بووه ودهرنهکهوتووه، له‌وه‌ش ناکات هه‌رگیز ڕووبدات - هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ کاپیتاڵیزم و به‌ند و یاساکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
***
شۆڕشی ئیسپانی له سالی 1936 ڕویدا و به قورسیش که‌وته ژێر کارایی و هه‌ژموونی ئایدیای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه، شۆڕشێك بوو به قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره و له بوارێکی فراواندا بێ هیچ دوودڵییه‌ك شۆڕشێکی فراوانی کرێکاران بوو له چه‌رخی بیسته‌م دا، به‌تایبه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که کۆمه‌ڵی ئیسپانی گۆڕی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی شۆڕشی ئیسپانی ئه‌وه بوو که دیمۆکراتی بوو، لایه‌نێکی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی سروشتی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، بوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ژموونی ئایدیاکانی ئه‌نارکیستی بوون، که ده‌ستپێشکه‌ری کرد له بایه‌خدان به پله‌ی یه‌که‌م (ئهسبهقیهتدان) به به‌شداریکردن و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه له خه‌باتکردن دژی کاپیتاڵیزمی ئیسپانی.
بیرۆکە ئەنارکیستییەکان له ده‌سته‌واژه‌ی پرنسپڵی 'ئامرازه‌کان و ئامانجه‌کان' دا خۆی دروستکردووه، باوه‌ڕمان وایه ئامرازه‌کانی که به‌کاریده‌هێنین، هه‌لومه‌رجه‌کانی یا حاڵه‌تی ئامانجه‌کانمان که به‌ده‌ستیان ده‌هێنین، دیاریده‌کات . ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵێکی کرێکاریی ئازاد و دێمۆکراتیك دروستبکه‌ن، بۆ ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌ش ئه‌وان میتۆده‌کانی که ئه‌م کۆمه‌ڵه دروستده‌که‌ن له‌ناو خودی ئه‌و تێکۆشانه‌ی که گۆڕانکارییه‌کان ده‌کات، به‌کارده‌هێنن. بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران له ئیسپانیا، به‌شێکی به‌هۆی چالاکی ئهنارکیستیانهوه، بوو، که هه‌ژموونێکی به‌هێزی پراکتیزه‌کردنی دیمۆکراسیی هه‌بوو، ئەوەش ئامانجێکی هوشیارانە بوو.
شێوازی تێکۆشانی ئه‌نارکیستیانه په‌ره‌دانه به‌خودی چالاکی خۆیی و متمانه به‌خۆبوونی چینی کرێکارانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێکی ' ڕێگای پهڕلهمانتارین به‌ره‌و سۆشیالزم'. چالاکی په‌ڕله‌مانته‌ری و'که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن' – له ئیساپانیا وه‌کو شوێنه‌کانی دیکه - ڕۆڵی ناکارایی (پاسیڤانه) کرێکارانیان ته‌شه‌نه پێده‌دا و هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که باوه‌ڕ به‌وه بهێنن' که‌سێکی دیکه' سۆشیالیزم به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌نارکیسته‌کان له بناغه‌دا دژایه‌تی ئه‌م بیر‌و بۆچونه ده‌که‌ن. ئێمه ده‌زانین و 'مێژوش ئه‌و سه‌رنجه‌ی سه‌لماندووه' که ڕزگاری کرێکاران ته‌نها له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌بێت'.
درێژه‌ی هه‌یه