دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ... و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن - به‌شی دووهه‌م
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 1994
کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی گوند:
ئه‌و جێگایانه‌ی که زاپاتێستاکان به ئاشکرا خۆیانیان تیادا ڕێکده‌خه‌ن و به‌ڕیوه‌یان ده‌به‌ن، لادێ و گونده‌کانن که خه‌ڵکه‌که‌شی زیاد له پێویست هه‌ژارن، کۆمۆنێتییه بچوکه‌کانی که پێكهاتوون له 12 بۆ 100 خێزان، نموونه‌کانن، که به ناچاریی له‌سه‌ر پارچه‌زه‌ویه‌ك، بێئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له ئامراز و ماشێنه مۆدیرێنهکانی کشتوکاڵی، دانراون.
هه‌ندێك له پیاوه‌کانی ئه‌م کۆمۆنێتیه له ده‌ره‌وه‌ی گوند، له شاره‌کانی که سه‌ر به ناوچه‌که‌ن هه‌تا به دووری سه‌ر سنوری ئه‌مه‌ریکا، له‌وێ کار ده‌که‌ن، له گونده‌کانی خۆیاندا ته‌نها وجوودێکی سیاسیانه که هه‌یه ئه‌ویش له که‌نیسه کاسۆلیکییه جیا جیاکانهوهیه سه‌باره‌ت به تیئۆلۆگی ڕزگاریخوازانە و خودی EZLN (سوپای زاپێتێستا بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، یاخود سوپای زاپێتێستای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی) هه‌ن و چیدی نا.
دییز دێ ئابریل، Diez de Abril، کۆمۆنێتییه‌کی نوێیه له‌و زه‌وییانه‌دا که له ساڵی 1995 دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، پێکهێنرا، له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که له پێش یاخیبووندا ڕۆیشتبوون له‌سه‌ری نیشتهجێبووبوون، ئه‌وان پێشئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، خۆیان له‌گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه، سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌کان، به‌یه‌کدی ئاشناکردبوو، بڕیاریان دابوو که چۆن ئه‌م زهویییانه له نێوانی خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاریان دابوو که ئه‌و ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێبنێن، ئه‌مه‌ش دوای 10/04/1919 کاتێك که زاپاتا تیرۆرکرا، ڕوویدا. '
کۆبوونه‌وه‌ی جهماوهییانهی هه‌فتانه له‌دوای گردبووه‌نه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه که له یهکشهماندایه، یاخود به‌شێكه له وه‌زیفه‌ی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه، ده‌کرێت و کراوه‌یه بۆ هه‌مووان که له سه‌روو 12 ساڵه‌وه‌ن بۆ قسه‌کردن و ده‌نگدان گه‌رچی ده‌نگدان زۆر ده‌گمه‌نه. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بۆ چه‌ند کاژێرێك ده‌توانرێت درێژه‌ی پێبدرێت، هه‌ر وه‌کو هه‌موو جاران پرس و کێشه عه‌مه‌لییه‌کان و لابه‌لاکردنه‌وه‌یان که په‌یوه‌ندیان به‌کارکردن له‌ناو کۆمۆنێتییه‌که یاخود سه‌رفیاتی پاره‌کانی کۆمۆنێتییهکهوه، هه‌یه، تاووتوێ ده‌کرێت. یه‌کێك له‌و لێدوان و مشتومڕه درێژانه‌ی که ده‌کرا، له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که ئایا تراکتۆرێك بکڕرێت یاخود عه‌ره‌بانه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی شمەک. گه‌ر پێویستیشیکرد ئه‌وه ڕه‌نگه دانیشتینی یا گردبوونه‌وه‌ی دیکه له هه‌فته‌که‌دا، ده‌کرێت.
نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان) که به 'به‌رپرسیاران' ناوده‌برێن، بۆ یه‌کخستنی کاره‌کان له شوێنه دیاریکراوه‌کاندا، له گردبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ڵده‌بژێرێن. ئه‌م نێردراوانه بۆ کاتێکی دیاریکراو ( ساڵێك دوو ساڵ) دستبهکاردهبن گه‌ر هه‌ست به‌وه‌بکرێت که ئه‌مانه ' به گوێره‌ی وه‌لا و متمانه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، به‌ڕێوه‌ناچن' کاتێك که ( دروشمی زاپاتێستا بۆ ده‌ستڕۆیی ده‌درێت پێیان) قابیل به بانگردنهوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها بۆکاره تایبه‌تییه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌که کاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه داده‌نرێن، سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که پێیان دهسپێررێن له به‌رامبه‌ر گردبوونه‌وه‌که‌دا، خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن، جگه له کاره پێسپێرراوهکانیان سهربهخۆدهبن. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی Diez به‌شی زۆر جیاوازیان هه‌یه وه‌کو به‌شێك بۆ قاوه، هه‌نگوینی گاوگۆتاڵ، بێستان، نان، دوورین و مریشك. هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان ده‌بن، زیاده‌که‌شی ده‌نێررێت بۆ سندوقی سێنته‌ری کۆمۆنێتییه‌که، که له لایه‌ن گردبوونه‌وه جهماوهرییهکهوه، کۆنترۆڵکراوه.
. CCRI کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه:
CCRI، کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه، کۆمیته‌یه‌که که سه‌رکردایه‌تی سوپادهکات، ئه‌م لیژنه‌یه (یا ڕاستتر ئه‌م لیژنانه، چونکه CCRI ی ده‌ڤه‌ریش هه‌یه) له نێردراوه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌کان پێکهاتووه و له خۆشی‌دا هه‌یکه‌لێکی میللیته‌ری نییه.
ئه‌م کۆمیته‌یه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که توانای دانی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌یه که کارایی خۆی له‌سه‌ر یهكبهیهکی کۆمۆنێتییه‌کان، داده‌نێت، بۆ نموونه، کاتێك که یه‌کێك له کۆمۆنێتییه‌کانی ده‌ڤه‌ری Morelia ویستی هه‌ر دوابه‌دوای یاخیبوونه‌که پارچه زه‌وییه‌ك داگیربکات، ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت " کۆمیته‌ی شؤڕشگێڕی دانیشتوانه ئه‌سڵییه‌که‌ی ناوچه‌که، (CCRI) فه‌رمانی به‌و خه‌ڵکه دا، که ڕاوه‌ستن و چاوه‌ڕوانبن و پێشبینی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌که له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که پاش وتووێژه‌که‌ی 1994بکه‌ن ".
ئه‌مه له خۆیدا گرفتێك نییه، ئهگهرکۆمیتهی نهێنی شؤڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که (CCRI) کۆمیته‌یه‌کی حه‌قیقی نێردراوه‌کان ( وه‌فده‌که) بێت، له زۆر حاڵه‌تی شۆڕشگێرانه‌دا پاشه‌کشه‌ی که‌رتێکی جه‌نگاوه‌ره‌کان باشتره نه‌با چالاکییه‌کی نه‌زۆك و نه‌گه‌یو ببێته مایه‌ی سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌که. له‌م حاڵه‌ته‌دا من ڕه‌نگه هاوڕانهبم له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕیاره چۆن دراوه و کێ داوێتی، ئایا خه‌ڵکی ناوچه‌که داویانه یاخود لیژنه‌یه‌كی نابه‌رپرسیار به‌ناوی ئه‌وانه‌وه، بڕیاره‌که‌ی داوه؟
پاش مانگێك به‌دوای ڕاپه‌ڕیندا، ڕۆژنامه لیبراڵه‌که‌ی مه‌کسیك'La Jornada' له دیمانه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی زاپاتێستاکان که له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانی CCRI، ئه‌نجامدرابوو، یه‌کێك به‌ناوی Isacc ڕاڤه‌ی به‌رپرسیارێتی CCRI: کردووه و ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتیان هاوڕێیانێك که ئه‌ندامی CCRI هیچ شتێك ناکه‌ن و ئێمه ڕێز له خه‌ڵك ناگرین یا ئه‌وانه ناکه‌ین که خه‌ڵك پێمان ده‌ڵێن، ئه‌و کاته خه‌ڵکی ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت که لامانبهرن. . . . هه‌ر به‌هه‌مان شێوه گه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی CCRI کاره‌کانیان به‌جێنه‌هێنن، گه‌ر ڕێزیان بۆ خه‌ڵکی نه‌بێت، که‌واته هاوڕێیان ئه‌مه شوێنی ئێوه نییه و لێمان ببورن ده‌بێت خه‌ڵکی دیکه بخه‌ینه جێگاتان".
ڕاوێژکردن:
له‌گه‌ڵ ئه‌و دهستڕۆییهی CCRI هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه، که بڕیاره گرنگ و مه‌زنه‌کانی وه‌کو جه‌نگ و ئاشتی بدا، ئاوا بڕیاردانێك سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه ده‌بێت له ڕێگای 'ڕاوێژکردنه‌وه ' بکرێت، به ڕیفرۆندهم به‌ڵام به لیدوان و مشتومڕێکی چڕوپڕه‌وه له هه‌ر کۆمۆنێتییهکدا که چه‌قی پرۆسه‌که‌یه وه‌کو خودی ده‌نگدانه‌که خۆی. ئه‌مه‌ش مانگانێك ده‌خایه‌نێ و هۆکارێکی گه‌وره‌شه بۆ توڕه‌بوونی حکومه‌تی مه‌کسیکۆ، که ئه‌و هه‌میشه وه‌ڵامی پێشنیازه‌کانی یه‌کسه‌ر یاخود له چه‌ند ڕۆژێکدا، ده‌وێت.
له یه‌کێك له ڕاگه‌یاندنه‌کانی EZLN ڕاڤه‌ی پرۆسه‌ی ڕاوێژکارییهك ئاواده‌کات:
"له هه‌موو کۆمۆنێتییه‌کان و کۆمونەکاندا له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌ندامانی EZLN لێ‌بوو ڕاوێژکردن، ئه‌نجامدرا، توێژینه‌وه‌کان، ڕاڤه‌کردن و شیکرندهوه هه‌روه‌ها لێدوان سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌کانی ئاشتی، له گردبوونه‌وه دیمۆکراسییه‌کاندا، قسه‌ی لێ‌کرا و هه‌ڵبژاردنیش ڕاسته‌وخۆ و ئازاد و دیمۆکراتیانه، بوو.
دوای ده‌نگدانه‌که ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کانی ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌کان ئاماده‌کران، ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ش به ده‌قیقی بهروار و شوێنی گردبوونه‌وه‌که، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌شدارییان کردووه (پیاو، ژن و منداڵانی ته‌مه‌ن له سه‌رو 12 ساڵه‌وه) ڕاکان و خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که مشتومڕیان له‌سه‌ر کراون له‌ته‌ك ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان داوه، له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هاتوون.
به‌م شێوه فراوانه‌ی که چاودێره‌کان بینیویانه و که ڕاوێژکردن کراوه و به من وتراوه، ئا له‌م جۆره ڕاوێژکردنانهبوو که بڕیاریدا که به‌رخۆدانه‌که‌ی1994 به‌ڕێوه‌بچێت. ساڵێك پێشتر مارکۆس و کۆمانده‌ی سوپا ئه‌و ئامادهبوونهیان به‌رچاوگرت، له‌و کاته‌وه‌ش ڕاوێژکردنهکان بڕیاری ده‌ستپێکردنی لێدوانی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کرد تاکو ڕێکه‌وتنه‌که‌ی San Andres قبوڵبکات، دواتریش کشانه‌وه‌ی لێدوان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، ڕاگیرا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وانه‌ی که له ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراون (موافه‌قه‌ت کراون)، ده‌یکات.
درێژه‌ی هه‌یه