دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ... و. زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 2029
ىهشی یه‌که‌م:
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ چییه؟
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له دیمۆکراسی پاڕله‌مانی، جیاوازه، له‌وانه:
- دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی 'پەسەندکردنی' بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو 'گەشەپێدانی' بیرۆکەکانە.
لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی 'پەسەندکردن' یا 'پەسەندنەکردن'ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کهتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه. دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ شێوازە میتۆدە.
- دیمۆکراسی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوایی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی ئەنجوومەنی/ شورای خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدهن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێ بسەندرێتەوە.
- دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە (نێو کۆمۆنێتییه‌که ) . لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەڕ و سەرپەرشتی کارگەیەك، کێڵگەیەك یا نووسینگەیەك لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. ئه‌م کۆبوونهوهیهشه که بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کارکردن و ڕێکخه‌رانی کار و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌رکیان و هه‌روه‌ها چۆن کاره‌کان ڕێکبخرێت، ده‌دات. ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیان لەتەکیاندا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسوێنهکانی شوێنی کارەوە بە بەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.
لە بەشی نۆھەمی نامیلکەی (پارلەمانی دێمۆکراسی) بزووتنەوەی هاریکاری کرێکارانا، وه‌رگیراوه. وhttp://flag. blackened. net/revolt/once/pd_chap9. html
چه‌مکی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ( که دژه به فره‌ڕایی ( جه‌ماعی) که هه‌ندێك جار ئه‌مه وه‌کو دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ، ناوده‌برێت)، له ڕووی واتاوه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه‌یه که زۆر جار ئاماژه به د یمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ن. له ڕاستیدا دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ شێواز ێکی بڕیاردانه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، که تێیدا ڕاپرسی وه‌ك ئامرازی بڕیاردان به‌کارده‌برێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له بوارێك یا ئاستێکی بچوکدا وه‌کو گروپێك له خه‌ڵك له ڕێگای به‌رزرکردنه‌وه‌ی ده‌ستیانه‌وه یاخود به‌کارهێنانی کارتی ده‌نگدان بۆ گه‌یشتن به بڕیارێك، ده‌توانرێت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. دیسانه‌وه دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له دانی بڕێارێکی گه‌وره‌دا له فۆڕمی" لیژانهکاندا، شووراکاندا، ئه‌نجومه‌نه‌کاندا" له هه‌ڵبژاردنی نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان)، که ڕۆڵیان نوێنه‌را یهتیکردنی داخوازییه‌کانی نێو گروپهکانیانه له ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا، پێكدێت، . بانگکردنه‌وه و لابردنی ئه‌م نێردراوانه (وه‌فدانه)، ڕه‌وایه و ده‌کرێت، هه‌ر کاتێك که هۆکارێك یا زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه که وه‌فده‌که نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات، له ئارادا بوون، ئاساییه که نێردراوان بانگبکرێنه‌وه.
ده‌نگه‌کانی که له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، له دانی بڕیاره‌کاندا، ده‌درێت، ئه‌و ده‌نگانه‌ن بڕیارده‌ده‌ن که ئایا بڕیاره‌که"ده‌برێته"وه یا " ده‌دۆڕێت" لیره‌دا زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان براوه‌یه، ( به‌تایبه‌ت که له بوارێکی بچوکدا به‌کاردێت)، به‌ڵام له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك پێکهێنانی ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، یاخود به‌کارهێنانی ده‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ و دواتر به‌کارهێنانی وه‌کو بڕیارێکی به‌کۆمه‌ڵی و (ده‌سته‌جه‌معی ) لابه‌لاکردنه‌وه‌ی یهکنهکهوتن یا ناکۆکییه‌کان، له‌م باره‌یه‌شدا ده‌نگی زۆرینه ده‌توانرێت له مۆدیرنکردنی (مۆدیفای) پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، به‌کاربهێنرێت. له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، هه‌رکه‌سێك ده‌توانێت داوای ده‌نگدان و ده‌نگوه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك بکات، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت داوای گرتنی یا به‌ستنی کۆبونه‌وه‌یه‌ك، بکات، بۆ ئه‌مه‌ش گروپێك یا ئه‌نجومه‌نێك ده‌توانێت ڕه‌شنوسێك (درافت) ئاماده‌بکات به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵه ڕه‌چاوکراوه‌کانی سه‌باره‌ت به بانگه‌شه بۆ ده‌نگدانه‌کان و بۆ به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کان، که ده‌کرێت.
ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه که له " زاپهتێستاوه، ئه‌نارکیسزم و دیمۆکراسی ڕاسته‌خۆ" وه‌رگیراوه باس له‌وه ده‌کات که چۆن زاپێتاستهکان دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیان به‌کارهێناوه. خودی وتاره‌که "له گۆڤاری ئهنارکو-سه‌ندیکالیسته‌کان " له زستانی 1999 بڵاوکراوه‌ته‌وه. .
ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی زاپاتێستا له ساڵی1994 وه سه‌رقاڵه پێوه‌ی، سهرهوکارێتی بیناکردنی سیسته‌می دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیه، تۆڕێکی (نێتوه‌رك) ڕیكخستن و دهنگگیریی بڕیاره‌کانیانه، که به تێوه‌گلان و به‌شداربوونی سه‌ده‌ها هه‌زارکه‌س، پێکیانهێناوه. له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که له‌ده‌ست ئه‌واندایه 32 شاره‌وانی یاخی، هه‌ن، که هه‌ر یه‌که‌یان له 50 بۆ سه‌روو 100 کۆمۆنێتی تیادا هه‌یه و زیاتر له 500 هه‌زار که‌س لێره‌دا ده‌ژین و به‌شێکن له‌و تۆڕه‌ی که بڕیاره‌کانی تیادا، یاخود به‌هۆیه‌وه، دەدرێن، لێره‌شدا پێنج گروپی زمانی هه‌ن، له‌ته‌ك هه‌بوونی چیا بڵنده‌کان و جه‌نگه‌ڵه‌کان و خراپی ڕێگاوبان، که گرفت ده‌خه‌نه پێشدروستکردنی هه‌ر ڕێکخراوێکی ئازادیخوازانه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕێبهستانهشدا، واده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌قاو ده‌ق زاپاتێستاکان ده‌یانویست دروستی بکه‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه