خراپتر له دیکتاتۆر ... زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 660
خوێنه‌ری به‌ڕیز ئه‌مه‌ی که له‌م وتاره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه چه‌ند ئایدیا و زانیارییه‌که که له وتارێکی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ڕۆژی 26/12/2014 سه‌باره‌ت به فه‌رمانڕه‌ویی 'سیسی' له میسر، وه‌رمگرتووه. له ڕاستیدا من خۆم به‌و شیوه‌یه نه‌مده‌زانی که سه‌رۆکی نوێی میسر له‌م ماوه کورته‌دا توانیبێتی ئه‌م هه‌موو گۆڕنکارییه یاسایانه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بکات، پێشموایه گه‌لێکی دیکه‌مان وه‌کو من به ئاگانین له‌م گۆڕانکارییانه‌ی که ئه‌م سه‌رۆکه تازه‌یه کردویه‌تی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش حه‌زم کرد بیکه‌م به وتارێك و له گه‌ڵ خوێنه‌ری به‌ڕێزدا، شه‌یری بکه‌م .
دوای کوده‌تاکه‌ی عه‌بدول فه‌تاح ئه‌ل سیسی له مانگی ته‌موزی 2013 به‌سه‌ر موحه‌مه‌دا مۆرسی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێرراوی میسردا، له غیابی بوونی په‌ڕله‌ماندا، 'سیسی' به هه‌لی زانی تاکو چه‌ند گۆڕانکارییه‌ك له یاسای میسردا بکات به شێوه‌یه‌ك که وه‌کو ڕۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت " به په‌له کردنی ئه‌م گۆڕانکارییانه له یاساکاندا له‌گه‌ڵ کرده‌ی هیچ ڕژێمێکدا له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابوردوودا نایه‌ته‌وه" که ئه‌م یاسایانه‌ش هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی و زه‌وتکردنی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی و سه‌پاندنی هێزو پاوه‌ری خۆی و پیاوهکانێتی. کردنی ئه‌م جۆره یاسایانه دیکتاتۆره‌کانی وه‌کو ئه‌نوه‌ر سادات و حوسنی موباره‌ك زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که ته‌نانه‌ت لێشیان نزیکببنه‌وه، عامر عه‌بدولڕه‌حمان، که به‌ڕیوه‌به‌ری ئازادی مه‌ده‌نییه له میسر، ده‌ڵێت " سادات و موباره‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ده‌رکردنی یاسا گرنگه‌کاندا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌ڕله‌مان، به‌کارنه‌هێناوه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا 'سیسی' ده‌یکات . . . . ئه‌مانه ڕاگه‌یندراوێکی ( مه‌رسوم ) زۆر گرنگن که په‌یوه‌سته به به بواری جیاواز جیاوازی وه‌کو ئابوری و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که بێ هیچ دایه‌لۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی، خراونه‌ته کار " . ئه‌وه‌ی که ئێستا دانیشتوانی میسر ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شانشینی سه‌رده‌می ساڵانی 1952 دا هه‌ندێکیان بوونیان هه‌بووبێت. ئه‌م یاسایانه‌ش له لایه‌ن عادلی مه‌نسوره‌وه، سه‌رۆکی میسر دوای مۆرسی، ئاماده‌کراون و له لایه‌نی خوودی ئه‌ل سیسیشهوه به‌جێهێنراون، له‌وانه یاساخکردنی ناڕه‌زاییده‌ربڕین و فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دادگای میللته‌ری و لابردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی که په‌یوه‌ندییان به به‌ندیکردنی هاووڵاتیانه‌وه پێش دادگاییکردنییان هه‌یه و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی میدیا له نمایش‌کردنی هێزی میللته‌ری بێ مۆڵه‌تی به‌رپرسان و دانی ده‌سه‌ڵات به 'سیسی' که له حاڵه‌تی نائاساییدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی بڕیار و ڕاگه‌یاندراوی، هه‌بێت.
ئه‌وه زیاتر له ساڵ و نیوێکه 'سیسی' ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و بڕیاربوو که که په‌ڕله‌مان له کۆتایی ساڵی 2013 دا هه‌ڵبژێرێت، دواتر ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه دواخرا بۆ مانگی ته‌موزی 2014، ئێستاش که 8 مانگ تێپه‌ڕیوه و چه‌نده‌ها یاسای سه‌رکوتکه‌رانه و که‌مکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌رکراوه له‌م ماوه‌یه‌دا، به‌ڵام یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان، ده‌رنه‌کراوه، بۆیه هه‌ندێك له توێژه‌ره‌وانی سیاسی و یاساناسان وا پێشبینی ده‌که‌ن که ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان له میسردا، هه‌تا هاوینی ئه‌مساڵ ڕوونه‌دات.
ئه‌و یاسایانه‌ی که 'سیسی' له دوای هاتنییه‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، ده‌ریکردون، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یاسای ته‌نده‌ر و گرێبه‌سته‌کان، له مانگی سێبهتمبهری 2013 دا، ده‌رکرا:
به‌م یاسایه وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که گرێبه‌سته‌کان به کۆمپانیاکان بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م گرێبه‌ستانه بکه‌ونه پرۆسه‌ی تهندهرلێدانهوه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که پرۆژه‌کان بگرن . هه‌ر مانگێك دوای ئه‌م یاسایه سوپا گرێبه‌ستی دروستکردنی بیناو شوێنی دیکه‌ی پێبه‌خشرا، که نرخ و به‌های پرۆژه‌که نزیکه‌ی 1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بوو.
یاسای درێژکرژدنهوهی ماوه‌ی به‌ندکردنی پێش دادگایی‌کردن، له مانگی سێبته‌مبه‌ری 2013 دا، ده‌رکرا:
ماوه‌ی دیاریکراوی به‌ندکردنی پێش دادگایی کردن بۆ ئه‌وانه‌ی که به تۆمه‌تێك تاوانبارده‌کران که سزای حوکمه‌که‌یان ژیان بوو، لابرا و هاوکاتیش هه‌ندێك له که‌سانی سیاسی مونشه‌ق، یاخود ڕاجیاواز به دهسگیریکردن (حیجز)، واته بێ دادگایی‌کردن، ده‌توانرێت بۆ هه‌تا هه‌تایه له به‌ندیخانه‌دا بهێڵرێنه‌وه . .
یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ناڕه‌زاییه‌کان، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2013 دا، ده‌رکرا:
یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئامرازێکه بۆ سه‌رکوتردنی خه‌ڵکی و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و گرتنی هه‌زاران که‌س .
یاسای به‌گه‌ڕخستنی پاره، له مانگی نیسانی 2014 دا ده‌رکرا:
ئه‌م یاسایه لایه‌نی سێهه‌م یاساخدهکات له کردنی یاخود داخوازی ئیستئناف (Appeal ) دژی به‌خشینی گرێبه‌سته‌کان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. . ئه‌حمه‌د عزه‌ت، پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ده‌ڵێت " ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره. . . تۆ وه‌کو هاووڵاتییه‌ك گه‌ر گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌کاندا، ( واته دانی یا به‌خشینی گرێبه‌سته‌کاندا) ببینیت، نا‌توانیت ئیستئناف بکه‌یت . ده‌رکردنی یاسایه‌کی ئاوا خۆی له خۆیدا گه‌نده‌ڵییه"
یاسای زانکۆکان، له مانگی حوزه‌یرانی 2014 دا، ده‌رکرا:
به‌م یاسایه 'سیسی' ده‌سه‌ڵاتی به‌خۆی داوه که ده‌توانێت سه‌رۆکی دانشگه‌کان دا‌نێت و دهریشیان بکات، هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌کو موباره‌ك مافی کۆنترۆڵکردنی داخلییه‌کانی زانکۆ و ده‌سگیرکردنی که‌سانی دژ و ناڕازی به سیاسه‌ته‌که‌ی، هه‌یه . .
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، که مانگی حوزه‌یرانی 2014 دا، ده‌رکرا:
به‌م یاسایه سیسته‌مێکی نوێی ده‌نگدانی خولقاندووه که به‌رته‌ری ( ئیمتیاز) به ده‌سته‌بژێره کۆنه‌کان و خه‌ڵکانی نێو پارته لیبراڵه‌کان و که له دوای "شۆڕش " سه‌ریان هه‌ڵداوه، ده‌دات . عامر عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت " ئه‌م یاسایه وا دانراوه که دڵنیایی سامانداره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده موسڵمانه‌کان بکاته‌وه و بۆ ئه‌وان بێت"
یاسای که‌مپه‌ین دژی کۆمه‌کی پاره‌ی (فه‌ندی) بێیانه، له مانگی سێبته‌مبه‌ری 2014 دا، ده‌رکرا:
به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه داواکردنی یاخود پێگه‌یشتنی پاره‌ی بێیانه بۆ مه‌به‌ستی " ئه‌زێتدانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی" سزاکه‌ی به‌ندکردنی هه‌تا هه‌تاییه. حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ تیرۆریسته‌کان دانراوه. گروپه‌کانی مافی مرۆڤ که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی یارمه‌تی و هاوکاری پاره‌یان، له وڵاتانی دیکه‌وه‌یه، ده‌ڵێن به گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی وشه‌کانی بڕگه‌ی ئه‌و یاسایه، ده‌توانرێت دژی ئه‌وان به‌کار بهێنرێت، وایان لێده‌کات که تا ڕاده‌یه‌ك پاشه‌کشه له داواکردنی یارمه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، بکه‌ن. .
فروانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دادگای میللیته‌ری، له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2014 دا، ده‌رکرا:
به‌م یاسایه سوپا ده‌سه‌ڵاتی دادگایی‌کردنی له بواری گه‌وره و لایه‌نه جیاوازه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیدا پێدراوه، بۆ نموونه وه‌کو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، پرده‌کان و زانکۆکان . ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه گوایه بۆ تیرۆریستانه به‌ڵام هاوکاتیش ئاسانکاری بۆ حکومه‌ت ده‌کات له دادگایی‌کردنی ئه‌ندامه‌کانی ئۆپۆزیسوێنی وڵات‌دا له دادگای سوپادا . .
یاسای ئینزار به‌رامبه‌ر به گروپه مافناسه‌کان، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2014 دا، ده‌رکرا:
به‌م یاسایه دواواده بۆ گروپه‌کانی مافناسی دانراوه تاکو واژۆی خۆبه‌ستنه‌وه به یاساکانی سه‌رده‌می موباره‌که‌وه بکه‌ن. ، گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی داخستن ده‌بنه‌وه . ئه‌مه‌ش هه‌نوکه ڕۆڵی خۆی بینیوه به‌وه‌ی که هه‌ندێك له‌و گروپانه ئه‌وه‌نده مه‌ترسییان لێنیشتووه که له ژماره‌ی کردن و ڕاده‌ی ئاستی چالاکییه‌کانیان، بکشێنه‌وه، یاخود سه‌رجه‌می چالاکییه‌کانیان ههلبسپێرن.
یاسای تیرۆریزم، له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2014دا، درافتکراوه:
ئه‌م یاسایه گه‌ر له لایه‌ن 'سیسی' یه‌وه مۆر بکرێت ئه‌وه پێناسه‌ی تیرۆرریزم فراونتر ده‌کات بۆ هه‌ر بوار و شتێك که " ئه‌زێتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییی بدات، واته بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خراپبێت" تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌م یاسایه ده‌توانرێت دژی ئۆپۆزیسۆن به‌کار بهێنرێت. عامر عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت " به‌ڕای من ئه‌م یاسا نوێیه خراپترین یاسایه. . . . زۆر ناڕوون و ناڕۆشنه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌موو شتێکه‌وه هه‌یه، تا ڕاده‌یه‌کیش پێشتر نموونه نه‌بووه و پێشبینی نه‌کراوه "
19/02/2015