هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر ڕۆژاوا ده‌بێت هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه و هاریکاریی بێت ... زاهیر باهیر- له‌نده‌ن - به‌شی حه‌وته‌م
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 869
نه‌بوونی دیدێکی ته‌واو و هه‌بوونی هه‌ڵوێستی په‌رادۆکسیانه سه‌باره‌ت به ئابوری ئێستا و ئایندهی ڕۆژاوا:
بنه‌مای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی لای من شۆڕشی ئابوری و شؤڕشی کولتورییه .ئه‌م دوانه هه‌ردوکیان بناغه‌ی شؤڕشه‌که دروستده‌که‌ن و ده‌ستکاریکردنی بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌کو ڕۆشنبیری و سیاسی و هتد به‌م دوو بواره‌ی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ستده‌بن .
بناغه‌ی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌ر له‌وێوه به‌شێك له کولتوره‌که ده‌گۆڕێت و کۆمۆنێتییه‌که یا کۆمه‌ڵه‌که ده‌کاته ئۆرگانیك، ژیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لایه‌نه سروشتیه‌که‌ی خۆی، ژیانی پێکه‌وییه (جه‌ماعی) و کاری هه‌ره‌وه‌زییه .بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیدێکی ڕۆشن و پلانێکی داڕێژراو هه‌بێت بۆی .هه‌بوونی کۆمونه‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌وییه‌کان، له گهڕهکاکاندا له شوێنه‌کانی سه‌رکاردا به‌ردی بناغه‌ی داڕشتنی به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی ئابوری و ژیانی به‌یه‌که‌وه‌یی و کاری هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه .ڕاسته ئابوری دواکه‌وتووی ڕۆژاوا و دۆخی شه‌ڕ و نه‌بوونی ئاشتی و فشاری گیروگرفته‌کانی دیکه و نه‌بوونی هاوکاری و کۆمه‌کی پێویست له‌لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئازادیخوازانی جیهانه‌وه، ڕۆڵی خۆیان بینوه و ده‌بینن له پێشه‌وه نه‌چونی پلانی به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی ئابوری، به‌ڵام هاوکاتیش نه‌دانی هه‌وڵی جددی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و پلان و قسه‌وباسی ناکۆك له‌سه‌ر بیناکردنی ئابوری ڕۆژاوا، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه پلانه ئابورییه‌که‌ی دواخستووه‌و تا ڕاده‌ی هه‌ڵسپاردنی له ئێستادا.
ئه‌مڕۆ هه‌ر له کانتۆنی جه‌زیره‌دا زیاتر له 109 کۆمون هه‌یه.ئه‌م کۆمونانه ده‌توانن له سه‌ر ئه‌رزی واقیع له ژیانی ڕۆژانه‌دا هه‌نگاوی گه‌وره بنێن بۆ نموونه هێج نه‌بێت ده‌توانن چێشتخانه ( مه‌تبه‌خی) گه‌ڕه‌ك هه‌بێت، له‌سه‌ر کار چێشتخانه‌ی کارگه‌ران و کارمه‌ندان هه‌بێت، به هه‌مان شێوه له شوێنه‌کانی خوێندندا و خه‌سته‌خانه‌کان و شوێنه خزه‌مگوزارییه‌کاندا.دیسانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وییه‌کان ده‌بوایه به هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی کاری له‌سه‌ر بکردنایه و به‌رهه‌مه‌که‌شی بۆ کۆمۆنێتییه‌که بوایه .له‌بری ئه‌مه " ئێمه هانی هه‌وموان ده‌ده‌ین که کار له زه‌وییه‌کانی خۆیاندا بکه‌ن له‌سه‌ر بناغه‌ی پێویستی کۆمۆنێتییه‌که" ئه‌مه قسه‌ی دکتۆر یوسف ئه‌حمه‌ده، وه‌زیری ئابوری له کانتۆنی عفرین، له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ The Huffington Post که له 18/12/2015 کراوه .دیسانه‌وه ده‌ڵێت " ئێمه به‌خێرهاتنی خاوه‌ن سامانه‌کان / پاره‌داره‌کان ده‌که‌ین تاکو پاره‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ و به‌شداری بکه‌ن و سه‌رمایه‌که‌یان بخه‌نه به‌رده‌م هه‌وڵی هاووڵاتیانی جیاجیا تاکو له‌سه‌ر زه‌وییه‌کانیان بژین ئه‌مه له کاتێکدا که هێشتا که‌رتی تایبه‌تی له به‌شی ئابوری‌دا که‌رتێکه " درێژه به قسه‌کانی ده‌دا و ده‌ڵێت " به‌ڵام ئێمه لێیان ناگه‌ڕێین که هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێ و کۆمۆنێتییه‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی بچه‌وسێنه‌وه و به‌کاربهێنن یاخود مۆنۆپۆلیانبکه‌ن " به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌کانی و ده‌ڵێت " ئێمه له‌مه‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین چونکه مۆدێکلێکی دیکه له‌سه‌ر زه‌مین نه‌ماوه‌ته‌وه هه‌وڵی بۆ نه‌درابێت.ئه‌م مۆدێله مۆدێلێکه که مێژوی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ ژیان "
به‌ڵام له دیمانه‌که‌ی Murphy Dylan ڕۆژی 08/01/2015 دا له‌گه‌ڵ Özgür Amed Journalist and Researcher، ( ڕؤژنامه‌وان و توێژه‌ره‌وه ) دیلان مێرفی لێی ده‌پرسێت : دونیای سه‌رمایه‌داری له قه‌یرانه ئابورییه‌که‌ی 2008 وه تازه له هه‌ڵسانه‌وه‌دایه نایه‌کسانی له ساماندا له زۆر شوێنی ئه‌م دونیایه‌دا له زیاده‌بووندایه.چ به‌دیلێکی ئابوریانه له ڕۆژاوادا پێشنیازکراوه ؟ ئۆزگار ئه‌حمه‌دا له وه‌ڵامدا په‌نجه بۆ په‌یامێکی ..دکتۆر یوسف ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئابوری له کانتۆنی عفرین که له‌و کۆنفرانسه‌ی بۆ " ئابوری ئۆتۆنۆمییه دیمۆکراسییه‌کان "سازدرابوو، ڕاده‌کێشێت، که وتوویه‌تی" ئێمه به‌رگری و پارێزگاری له سه‌رجاوه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین .مه‌به‌ستم له به‌رگریکردن له به‌رگری میلیتاری نییه به‌ڵکو پارێزگاری و به‌رگریکردنه له چه‌وسانه‌دنه‌وه و سه‌رکوتکردن که ئێستا کۆمه‌ڵ ڕووبه‌ڕوی بووه‌ته‌وه .زۆرێك له ڕێگر و به‌ست هه‌یه له هه‌یکه‌لی /بیناکردنه‌وه‌ی ئابوری کۆموێنی له ڕۆژاوادا .سیسته‌مه‌کان که سیسته‌می کاپیتاڵیستی وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وێدا هه‌وڵده‌دات که ببێته به‌ربه‌ستێك له پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چونی ئابورییه‌که هه‌روه‌ها له مه‌یدانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ش.ئێمه وه‌کو خۆمان پرنسپڵی ئابوری کۆمونه‌یی ده‌گرینه‌به‌ر .ئێمه کار له‌سه‌ر خولقاندنی سسیسته‌مێك ده‌که‌ین دژه لیبراڵیزم و ڕاگرتنی ئیکۆلۆجی و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی هاوبه‌شی له موڵکایهتدا له ته‌ك کۆمونیوێڵ و کولتوری به‌رهه‌مهێنان ." دوای ئه‌م قسانه دێت ده‌ڵێت " شؤڕش هه‌ره‌وه‌زییه‌کان به‌ره‌وپێشه‌و ده‌بات که له‌سه‌ر بناغه‌ی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تیییه که وه‌کو ئابورییه‌کی جێگره‌وه (به‌دیل).بۆ نموونه هه‌ر کۆمپانیایه‌ک بێت بۆ ڕۆژاوا شوێنی خۆی له خزمه‌تکردنی ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییانه‌دا ده‌کاته‌و" گه‌رچی ئه‌م دیمانه‌یه زۆر باشتره له‌وه‌ی ئه‌م دواییه و جیاوازییه‌کی زۆر ده‌بینرێت و بۆنی گرتنه‌به‌ری کۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و ژیانی به‌یه‌که‌وه‌ی، لێده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا ده‌توانین بپرسین کێده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنێت که قه‌ناعه‌ت به کۆمپانییه‌کان بکرێت، که کۆمپانیایه‌ك كه بۆ سودو قازانجیان هاتوونه‌ته ڕۆژاووه ده‌توانرێت خزمه‌تی ههروهزییهکانیان پێبکرێن؟، به‌ڕاستی ئه‌مه قسه‌یه‌کی بێ بناغه و بێ به‌ڵگه‌یه، چونکه کۆمپانیا یه‌کسانه به قازانج، هه‌ر کاتێک وه‌ستا له په‌یداکردنی قازانج ئه‌وه مایهپووچدهبێت و له کۆمپانیایی ده‌که‌وێت.
درێژه‌ی هه‌یه
Zaherbaher.com