ئایا ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه، یاخود قه‌یرانی ئێمه‌یه؟ .. زاهیر باهیر- له‌نده‌ن - به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 1509
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه:
ئه‌وه‌ی که تائێستا به ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داری ناسراوه، له هه‌قه‌تدا نه ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌دارانن و نه ئه‌زمه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریش، له کاتێکدا ململانێی و کێشمه‌کێشی پرۆسه‌ی ته‌سفییه‌ی حساباتی نێوانیان ڕووده‌دات و ده‌بێته هۆی گلانی یه‌کجاریی یا هه‌نووکه‌یی هه‌ندێکیان، ئا له‌م بارودۆخه‌دا باشترین هه‌ل بۆ سه‌رمایه‌داری له ڕێگای نوێنه‌ره سیاسییه‌کانیانه‌وه که حکومه‌ته‌کان و سیسته‌می پهڕلهمانتارییانهیانه، ده‌توانن ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت، بیکه‌ن . بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی نیشتمانی، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر . سیاسه‌تی ده‌ستگرتن به پاره‌وه گوایه بار‌و دۆخی ئابوری و دارایی وڵات، کیشۆره‌که یاخود جیهان زۆر خراپه و له داڕماندایه، گه‌ر به ئاگا نه‌بین هه‌موو شتێك هه‌ره‌سده‌هێنێت و له ده‌ستده‌چێت ئه‌و کاته‌ش ژیان ده‌وه‌ستێت. به‌م پاساودانانه هه‌موو هێڕشێك: هه‌ر له فرۆشتن و به‌تایبه‌تیکردنی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و موچه و ده‌رکردنی کرێکاران و کارمه‌ندان و بڕینی بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌یان و درێژکردنه‌وه‌ی کاتی سه‌رکار و سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی نامرۆیانه به‌سه‌ر کرێکاران و کارمه‌ندان، تاده‌گاته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یپێداو یستییهکانی ژیان و کرێی خانوو و داخستنی شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان و ناچارکردنی کرێکاران به ڕازیبوون به هه‌موو شتێك به‌هۆی ئافراندنی سوپایه‌کی گه‌وره‌ی به‌تاڵه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام، له بازاڕدا.
هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش یه‌ك کۆمه‌ڵه گرفتی گه‌وره‌ی وه‌کو لاوازکردنی نقابه‌کان و پاشه‌کشه‌کردن به بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی، که‌مکردنه‌وه‌ی باجی کۆمپانیا و شۆپه گه‌وره‌کان به بیانوی هاندانی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له وڵات‌دا، زیادبوونی تاوان و دزی و ڕاو و ڕووت، ڕایسیزم و فاشیسزم، درێژبوونه‌وه‌ی لیستی ناوی چاوه‌ڕوانی دکتۆره‌کان و خه‌سته‌خانه‌کان و کارمه‌ندان و کرێکارانی شاره‌وانی و لانه‌وازان و بێ خان‌و وبه‌ره و گه‌لێکی دیکه له‌مانه .
ئاماره‌کان و واقیعه‌که ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که قۆرته‌کانی ئه‌م قه‌یران و سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه‌یه به ته‌نها له سه‌ری ئیمه‌دا ده‌شکێنه‌وه و ئه‌م قه‌یرانه به قه‌یرانی ئێمه ده‌مێنێته‌وه تاکو هۆشیارییه‌کی ته‌واو به هه‌موو بارودۆخه‌که په‌یدا ده‌که‌ین و به ئاگا دێیننهوه له میحنهتییهکانمان، ئه‌ویش به خۆڕێکخستنمان له ده‌ره‌وه‌ی پار ته سییاسییه‌کان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕژیمی په‌ڕله‌مانتاری و گرتنه‌به‌ری چالاکی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌نجامدانی دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ بۆ به کۆمهڵیکردن و هه‌ره‌وه‌زیکردنی هه‌ر هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان له ڕێگای خۆبهڕیوهبهرییهکانمانهوه .
تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وه ڕووده‌دات وه‌کو ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه نیشانیانده‌دات، ئه‌زمه‌کان له‌سه‌ری ئێمه‌دا ده‌شکێنه‌وه و سه‌رمایه‌دای و سه‌رمایه‌داران به‌گوڕ و تینێکی زۆر له‌وه‌ی پێش ڕودانی قه‌یران هه‌ڵده‌سنه‌وه و خۆیان باشتر ڕێکده‌خه‌نه‌وه.
خۆگرتنه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دوای قه‌یرانه‌کان، جاری وا هه‌یه ده‌گاته ڕاده‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی زۆر گه‌وره، باشترین نموونه‌ش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م بوو دوای گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابوری که له کۆتایی بیسته‌کانی چه‌رخی ڕابوردوو، 1928 بۆ ساڵی 1930، هه‌روه‌ها توانای خولقاندنی ده‌یه‌ها جه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و نێوانی وڵاتان و ناوچه‌گه‌ری.
گه‌ر له سه‌ر ئاستی جیهانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین ئه‌وه ده‌توانین ئاماژه به ڕاپۆرته‌که‌ی ئۆکسفام -ی ڕۆژی 19/01/15 که ده‌ڵێت نیوه‌ی سامانی جیهان له‌ژێر چنگیی له 1% ی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی، ئه‌مه له ساڵی 2009 دا به ڕێژه‌ی له 40% بوو، که له ساڵی 2015 دا سه‌رکه‌وتووه بۆ له 48% . ڕاپۆرته‌که ئاوا پێشبینی ده‌کات که ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه له ساڵی 2016 دا زیاتر له 50% ی سامانی جیهان ده‌که‌وێته ژێر چنگیانه‌وه. له‌و راپۆرته‌دا واهاتووه که هه‌ره 85 ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی جیهان بڕی هه‌مان سامانی نیوه‌ی دانیشتوانی جیهانی له ده‌ستدایه که 3. 5 ملیارن، هاوکاتیش ڕاپۆرته‌که ملیارده‌رانی جیهان به 645 که‌س، ده‌خه‌مڵێنێت.
له کاتێکدا که سه‌رمایه‌داران له ئه‌وروپادا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و کۆمپانیاکان و بانقه‌کان قازانجی زیاتریان ده‌ستده‌که‌وێت، هاوکات قه‌یرانه‌که‌ی ئێمه قوڵترده‌بێته‌وه به خستنه‌وه‌ی به‌تاڵه‌ی زیاتر و سه‌رکه‌وتنی ڕێژه‌ی بێ‌کاری. بۆ نموونه له ئیتالیا ڕیژه‌ی بێ‌کاری له 12. 4% و پورتوغال 13. % یۆنان له 25. 6% ئیسپانیا له22. 7 % . . فه‌ره‌نسا له 10. 5 %، له ئیرهلهنده 9. 7%، ئه‌ڵمانیا 4. 8% له بریتانیا 5. 4% له ئه‌مه‌ریکا له 10. 3% . ڕێژه‌ی بێ‌کاری له نێوانی گه‌نجانی ژێر ته‌مه‌ن 25 ساڵ له ئیسپانیا له 53. 5% و ئیتالیا 43. 9% له یۆنان 56% و له کرۆتیا له 45. 5% و له نێو انی ئه‌فریقییه ئه‌مه‌ریکییه گه‌نجه‌کانی ته‌مه‌ن 17 و 20 ساڵدا که ناویان بۆ زانکۆکان تۆمار نه‌کراوه و قوتابخانه‌ی سانه‌وی سه‌رو ئه‌ویان ته‌واو کردوه له 50% زیاترن .
وه‌کو پێشتر وتم ڕاسته له سه‌ره‌تادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ك و چه‌ند بانقێك مایهبووچبوون یا به‌ته‌واوی هه‌ره‌سیان هێنا به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌یان که ماونه‌ته‌وه له‌م قه‌یرانه سوودمه‌ندبوون و قازانجی زیاتریان به به‌راورد به ساڵانی پێشتر ده‌ستگیر بووه. من لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌م که داهات و قازانجیان خستۆته ڕوو، له‌وانه:
قازانجی ساڵی 2014 ی Walmart 16. 4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بووه، که به ڕێژه‌ی 2% له ساڵ ی2013 وه سه‌رکه‌وتووه، JP Morgan له 14/07/15 قازانجی وه‌رزی یه‌که‌می ئه‌مساڵی خسته ڕوو که به ڕێژه‌ی له 5. 2% زیادیکرددووه. له 31/07/15 دا Electronic Arts پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که قازانجی هه‌ر پشکێك (سههم) 2. 85 دۆلار سه‌ر بکه‌وێت، که ئه‌م بڕه قازانجهش دووقات زیاتره له ساڵی پار. Amazon Online به بڕی 5. 3 ملیار پاوه‌ندی له ڕێی ئینته‌رنێتی بریتانییه‌وه، فرۆشتووه که به ڕێژه‌ی له 14% سه‌رکه‌وتووه . Apple قازانجی ساڵی پاری به ڕێژه‌ی له 6% له چاو ساڵی 2013دا بۆ 39. 1 ملیار دۆلار سه‌رکه‌وتووه، Microsoft ساڵی 2014 قازانجه‌که‌ی 22. 1 ملیار دۆلار بووه و له به‌رامبه‌ر ساڵی 2013دا به ڕێژه‌ی له 1% سه‌رکه‌وتووه، Google له ساڵی پاردا، 2014 دا، 14. 4 ملیار دۆلاری قازانجکردووه، که به‌ڕێژه‌ی له 11% سه‌رکه‌وتووه. Nike ساڵی پار به بڕی 2. 7 ملیار دۆلار قازانجیکردووه که ئه‌م بڕه‌ش به ڕێژه‌ی له 8% له ساڵی 2013وه سه‌رکه‌وتووه، IBM بڕی قازانجی ساڵی2014 ی 12 ملیار دۆلار بووه و له ساڵی 2013وه به ڕێژه‌ی له 27% زیادیکردووه .
له‌سه‌ر ئاستی بریتانیاش به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایم-ی ڕۆژی 26/04/15 که لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی به‌یانکرد، ده‌ڵێت داهات و سامانیان له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابوردوودا دووقاتبووه . هه‌زار ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی بریتانیا داهات و سامانیان 547 ملیار پاوه‌ندی ستێرلینییه، ئه‌مه بێ حسابکردنی ئه‌وه‌ی که له حسابی بانقهکانیاندایه، ئه‌م بڕه به به‌راورد به 250 ملیار پاوه‌ند له ساڵی 2005 دا، سه‌رکه‌وتووه. ژماره‌ی ملیارداران له ساڵی پاره‌وه که 104 دانه بوون ئێستا سه‌رکه‌وتون بۆ 117 که‌س، که 80 دانه‌یان له لهندهندان .
ئه‌مه‌ی که له سه‌ره‌وه ده‌یبینین جێی سه‌رسوڕمان نییه چونکه یه‌که‌م ئه‌و بڕه باجه‌ی که ئه‌وان ده‌یده‌ن ئه‌گه‌ر بیشده‌ن، له ئێستادا له 20% که له سه‌رده‌می چێرچڵ-دا بڕی باڵای باج له 97 % و له ژێر حوکمی مارگرێت تاچه‌ریش-دا له 60% بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که حکومه‌ت به بڕی 93 ملیار پاوه‌ند سپۆنسه‌ری بزنسی کردوه به ئاسانیکردنی دانی باج، دووهه‌میش داهاتی خه‌ڵکانی داهات که‌م به ڕێژه‌ی له 10% له ژیانی فیعلیدا هاتۆته خواره‌وه . زیاتر له 900 هه‌زار که‌س له سه‌ر سێنته‌ره‌کانی خواردن به‌خشینه‌وه ده‌ژین و که ئه‌م ڕێژه‌یه به بڕی له 38% له چاو ساڵی پاردا، 2014، سه‌رکه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که جیاوازی نێوانی کرێ یاخود موچه‌ی پیاوان و ژنان دوای 70 ساڵ هێشتا ئه‌و که‌لێنه هه‌ر ماوه .
کاتێک که ئه‌و ئامار و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین له ته‌ك ئه‌وه‌ی که زیاتر له 1. 7 ملیۆن خه‌ڵکی له سه‌ر عه‌قدی زیڕۆ کۆنتراکته، واته نه‌بوونی هیچ کۆنتراکتێك له نێوانی ئه‌و خه‌ڵکانه و خاوه‌نکاره‌کانیاندا، بڕینی هه‌ندێك له بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌یان، فرۆشتنی موڵک و سامانی ده‌وڵه‌تی به خانوه‌کانی شاره‌وانیشه‌وه ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زیاتری ده‌وڵه‌مه‌ندان، پانتربوونی که‌لێنی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران، کاتێك ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵکی له 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خراپتره، کاتێك که ڕێژه‌ی خانوودار ( ئه‌وانه‌ی که له خانوی خۆیاندان به‌ڵام مه‌رج نییه به بێ قه‌رزی عه‌قار بێت) له 70% دابه‌زێت بۆ له 64%. و ژماره‌ی ده‌رکراوان له خانوه‌کانیان له ڕۆژێکدا بچێته زیاتر له 1000 و ته‌نها له نێوانی مانگی ته‌موز و سێبته‌مبه‌ری ساڵی پاردا، 2014، دا ژماره‌ی کرێچیانی ده‌رکراو گه‌یشتبێته 11 هه‌زار و 2805 قه‌رزاری سلفه‌ی عه‌قار له 3 مانگدا خانووه‌کانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت، کاتێك که بڕی خێزانێك له خانویه‌کدا، گه‌ر ژیان به‌م شێوه‌یه بڕوات، له کۆتایی ساڵی 2016 دا به بڕی 10 هه‌زار پاوه‌ن قه‌رزار بێت، کاتێك که ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که داوای کرێی خانوو له‌ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن به بڕی 500 هه‌زار که‌یس چوبێته سه‌ره‌وه، کاتێك که له نێو گه‌نجانی ئیتنیکییه‌کاندا به‌تاڵه‌یی به ڕیژه‌ی له 50% به‌رزبوبێته‌وه، کاتێك که کولفه‌ی گه‌وره‌کردنی منداڵێك له چاو ساڵانی پێشووه‌وه به بڕی 2 هه‌زار پاوه‌ند به‌رز بووبێته‌وه، کاتێك که پێنجیه‌کی کرێکارانی بریتانیا کرێ و موچه‌یان له‌ژێر کرێ و موچه‌ی بژێوییه‌وه بێت. . . گه‌لێک به‌ڵگه و ئاماری دیکه . . . کێ ده‌توانێت بڵێت ئه‌م قه‌یرانه قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه، کێ باوه‌ڕی وایه که " قه‌یران بنچینه‌ی کۆمه‌ڵی بورجوازی ده‌له‌رزێنێ" و هی ئێمه نییه؟؟
ئه‌و کاته‌ی که ڕۆحی ڕه‌تکردنه‌وه و قبوڵنه‌کردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان به‌رزده‌بێته‌وه، کاتێك که به‌رهه‌ڵستی فرمانه‌کانی ده‌سته‌بژێر و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌بینه‌وه و به‌گژیاندا ده‌چینه‌وه و ده‌توانین خۆمان به‌خۆمان گۆڕانکارییه‌کان بکه‌ین، کاتێك که ئاره‌زوی مه‌یلی یاخیبوونمان ده‌که‌ین و ڕاده‌په‌ڕین، کاتێك که به‌خۆمان ده‌زانین که چۆن بهکارهێراوین و چهوسێنراینهتهوه له‌ته‌ك هه‌بوونی مێنته‌ڵه‌تی به‌گژاچوونه‌وه، که ئه‌مانه زۆر گرنگن بۆ وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که یه‌خه‌ی پێگرتوین به ئاقاری سیسته‌می هه‌نوکه‌یی، ته‌نها ئه‌و کاته ده‌توانین ئازادانه به ده‌نگی زوڵاڵ و به‌رز بڵێین: قه‌یران قه‌یرانی کاپیتاڵیزمه، نه‌ك ئێمه. . .
01/10/2015