دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ... زاهیر باهیر- له‌نده‌ن .. به‌شی هه‌شته‌م وکۆتایی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- زاهیر باهیر
- Hits: 1865
له‌سه‌ڵی 1937 حکومه‌تی ناوه‌ندی دانی به‌وه‌دا نا، کە پیشه‌سازی جه‌نگی له کاته‌لۆنیا 10 جار زیاتر له هه‌موو پیشه‌سازی باقییه‌که‌ی دیکه‌ی ئیسپانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت، وتیشی گه‌ر کاته‌لۆنیا ئه‌کسێسی بۆ کڕینی کەرەستەی خاوە پێویستەکانی، هەبووایه، ئه‌وه چوار ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی بهرههمیدههێنا.
گه‌ر وه‌کو نمونه‌یه‌كیش هەرەوەزییبوونەوەی گوندەکان وه‌رگرین، ئه‌وا ده‌بینین دابه‌شکردنیش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، زۆرێك لە دەڵاڵە 'middlemen' مشەخۆرەکان که له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌کاربه‌ری به‌رهه‌م و کاڵاکاندا بوون، ئیدی ڕۆڵیان له دابه‌شکردندا نه‌ما، له‌م بواره‌شدا سه‌رجه‌می بازارە گەورەکانی کڕین و فرۆشتنی ماسی و هێلکه و میوه سه‌ره‌کییه‌کان و سه‌وزه، که‌وه‌تنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه‌وه. ئاڵووێری شیریش له به‌رشه‌لۆنه کرایە هەرەوەزی و زیاتر له 70 کارگه‌ی لێدروستکراوی شیره‌مه‌نی که پیس بوون و مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادا نه‌بوو داخران، له هه‌موو شوێنێکدا کۆمیتەکانی دابینکردنی کاڵا پێداویستییه‌کان پێکهاتن، هه‌موو ئه‌مانه بوونە هۆی ئەوەی چینه‌کانی ناوه‌ڕاست، هیوابڕاو بن، چونکه ئیدی ئه‌و ڕێگایه‌یان لێ‌گیرا که ببنه به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌وره، به‌مشێوه‌یه شۆڕش ههنگاوێکی به‌ره‌ودواوه بوو بۆ ئه‌وان.
سندوقی دانانی پاره به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی بۆ یارمه‌تیدانی هەرەوەزییە هه‌ژاره‌کان دانرا، له ڕاستیشدا گرفتێکی زۆر هه‌بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕێکی زۆر که‌م له ناوچەی/سنووری فاشستهکاندا بوون، ده‌ستیان پیادا ڕانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیش له بازاڕه بێیانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لهدهستچووبوون به‌هۆی ده‌ستنه‌گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌کانی ناردن و خستنه‌به‌رده‌ست، بەزۆری کەرەستە خاوەکان کەم بوون، وەك سەرچاوەی دابینکردن لەدەستچوبوون، له شانی ئه‌مه‌شه‌وه گرفتێکی دیکه‌ش هه‌بوو ئه‌ویش پاره‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، بوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به ( هۆکاری سیاسییه‌وه ) ڕاگیرابوو. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی جددی بوو، چونکه بواری به‌ده‌ستگه‌یشتنی شته‌کانی کهمکردبووهوە، که خودی ئه‌مه‌ش هەرچەندە دروستکراو بوو. هه‌بوونی گرفتی نوقسانی سه‌رچاوه‌کانی پاره‌ی نقد بوو، که ڕێگای به به‌گه‌ڕخستنی پاره و کردنی پلانی، گرتبوو، ( له سه‌رده‌می شۆڕشدا بانقه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیرابوو، ئاڵتونی یه‌ده‌کی ده‌نێررا بۆ حکومه‌ت و له ده‌ستی ئه‌ودا ده‌مایه‌وه، CNT بەتەمای ئەوە بوو که ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرێت، به‌ڵام له دواساتدا پاشگه‌زبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م گیروگرفتانهشدا، بڕی به‌رهه‌مهێنان زیادیکرد و ئاستی ژیانی زۆربه‌ی چینی کرێکاران باشتر بوو. مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1936 حکومه‌ت ناچار بوو, که دان به هەرەوەزییەکاندا بنێت و بیانناسێت، ئه‌مه‌شی به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندراوێك (مه‌رسومێك) کرد، که چاری نه‌مابوو و که‌وتبووه ئه‌مری واقیعه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکیش بوو له کۆنترۆڵکردنی هەرەوەزییەکان له ئاینده‌دا .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها خێرا چاوپیاخشاندێك بوو، سه‌باره‌ت هەرەوەزییکردنەوە، چۆن ڕوویداوە و کاریکردووە، به‌ڵام به بڕوای ئه‌نارکیسته‌کان، شۆڕش له‌وێشدا نه‌ده‌وه‌ستا. بۆ یه‌که‌م جار له ئیسپانیادا زۆرێك له کرێکاران له خزمه‌تگوزارییه‌کانی چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستیی، سوودبه‌خشبوون، که له‌لایه‌ن کرێکارانی فێدراسیۆنی CNT به‌شی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ره‌وه ڕێکخرابوو. فێدراسیۆنەکە پێکهاتبوو له چل هه‌زار له کرێکارانی تهندروستیو چاره‌سه‌ر که بریتیبوون له برینپێچی ژنان و پیاوان، دکتۆر و ئه‌وانه‌شی که کاروباری کاغه‌زکاری [کاری ئه‌دمین]و تۆمارکردنیان ده‌کرد. هه‌روه‌ها بۆ جارێکی دیکه‌ش سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له کاته‌لۆنیا بوو، که دڵنیایی ئه‌وه‌ی تیادا کرایه‌وه، هه‌ر 2. 5 ملیۆن دانیشتوانه‌که‌ی چاره‌سه‌ری کێشه تهندروستییهکانییان به‌خۆڕایی بکرێن، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا قوربانییه‌کانی جه‌نگیش چاره‌سه‌رکران. هاوکاتیش پرۆگرامی خۆپاراستن له نه‌خۆشی، له بنکه‌کانی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردنی نێو کۆمۆنێتیه محهلییهکاندا، دانرا. کرێکاره‌کان له کۆنگره‌ی ساڵی 1937دا پلانێکی به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستییان بۆ ئاینده، داڕێژا و گه‌ر شۆڕش سه‌رکه‌وتوو بووایه، ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا، ده‌یانتوانی جێبهجێیبکهن.
***
بایەخ و گرنگێتی هەرەوەزییە کرێکارییه‌کان له ئیسپانیا له‌و نموونانه‌ی که پێشکهشیانکردن، ده‌رده‌که‌ون، ڕاو بۆچوونه‌کانی ده‌سته‌بژێر هه‌ر له کۆن و له‌و کاته‌شدا، کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد، که گوا یه ' یاسای جه‌ماوه‌ریی' له‌لایه‌که‌وه کارێ ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه( موسته‌حیل) و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه چونکه ئه‌وه کاری ده‌وڵه‌ته، سه‌ره‌نجام ده‌بێته جێی مەسخەرە و قه‌شمه‌ری. کرێکارانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان نیشاندا که هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه درۆن و درۆ ده‌رچوون و له ئاستێکی گه‌وره‌شدا ئه‌وه‌یان نیشاندا بۆ ئێستاش هه‌ر وه‌کو ئه‌و سه‌رده‌مه، ئایدیایه‌کی کۆنکرێتییان خسته به‌رده‌ممان، که چۆن کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له ڕێگایه‌کی ئازاد و دیمۆکراتیانهوه ده‌توانرێت ڕێکبخرێت، ئه‌مه‌ش جێگروهیهکه ( به‌دیل) ده‌شێ بکرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م نموونه گه‌وره‌یه‌شدا، ئێمه هێشتا ڕووبه‌ڕووی تێکۆشانێکی سه‌خت و گران له ئا یندهدا ده‌بینه‌وه، که چۆن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ته‌ك چاوچنۆکی و ڕەنج و ژیانی هه‌ژارانه و هه‌روه‌ها ململانێکه‌یدا کۆتایی پێبهێنین. ئێستاش هه‌ر وه‌کو هه‌ر کات و سەردەمێکی دیکه ئه‌وه به‌رچاوبگرین، که چۆن ئه‌م تیكۆشانهمان یه‌کبخه‌ین، ئامانجه‌کانی چیبن و چ شێوازێك ده‌توانین به‌کاربهێنین . ده‌بێت ئامانجمان شۆڕش بێت و ئامانجمان دیمۆکراسی ڕاسته‌قینه بێت. ئه‌مانه ئامانجە بنەڕەتییەکان/ کرۆکییەکانن، چه‌ند خاڵێکن ده‌بێت پێیان بگه‌ین و له‌سه‌ریان ڕێکبکه‌وین پێشئه‌وه‌ی هه‌رگیز بتوانین شتێك بگۆڕین. بۆکردنی ئه‌مه‌ش، ئێمه وه‌کو ئه‌نارکیسته‌کان، مشت‌ومڕ لەسەر ئه‌وه ده‌که‌ین، که ده‌بێت خۆمان له‌و شوێنه‌ی که به‌هێزین، دروستبکه‌ین و ڕێکبخه‌ین، ئیدی له‌سه‌ر کار بێت یاخود ناو کۆمۆنێتییه‌که. ڕێگاو شێوازه‌کانمان ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوپشتی کرێکاران و هه‌ژاران بینا بکه‌ین، چالاکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامبده‌ین، ده‌بێت نیشانه له زیادکردنی خودچالاکی کرێکاران و هه‌ژاران بگرین، هه‌میشه‌ش ده‌بێت هانی به‌شداریکردن بده‌ین .
شتێك که هیچ گومانێکمان تیایدا نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که په‌ڕله‌مان گۆڕانکاری بۆ ئێمه ناهێنێت، گوڕانکارییهك که ئێسته پێویسته. په‌ڕله‌مان ڕێگا و ئامرازه‌کانی چه‌واشه‌کردنی دیمۆکراسییه، ئاراستەکردنی تێکۆشانە کەتوارییەکان بەرەو کۆتاییەکی پارێزراو و ئه‌مین (ئاساییش)، ده‌بات، ڕۆژ بە ڕۆژ په‌ڕله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران ده‌بێته گۆڕستان. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌که و نابێت ئێمە دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه.
چەند لینکێك لەبارەی دیمۆکراسی ڕاستەوخۆوە
https://en. wikipedia. org/wiki/Direct_democracy
https://en. wikipedia. org/wiki/Democracy
http://usgovinfo. about. com/od/thepoliticalsystem/a/Direct-Democracy. htm
http://dictionary. reference. com/browse/direct+democracy