تارمایی تۆ. . . ئازاد حەمدی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئازاد حەمدی
- Hits: 316
نەکەی. . نەکەی. .
هەرگیزاو هەرگیز . .
بەبیرتا بێت و
سوسەیەک دڵە ڕاوکێ
بتگرێ و وابزانیت. . ؟
هەست و هۆشم . .
بیرو هزرم . .
بەجارێ . . بە ئێجگاری. .
تۆی لە دەست دابێت. . ؟
نا . . نا . . نا. . .
تۆ ڕووانگەی بیرو هۆ شمیت . .
تاکە سەر چاوەی . .
ئاوات وئایندەی منی . .
نە پیری، نە زەهایمیر. .
ونە نەداری ئەمڕۆ. ش. ؟!!
ڕێی بە فەرامۆش کردنت، نەگرتووە و ناگرێ .
٢٠١٦