لە بەینمان دەر نەچێت، پێدەچێت و وایان پێخۆشە کە تووشی دەردە خۆهەڵکێشان و پێاهەڵدان وخۆ دەرخستن بووبێتنەوە. .

هەرچەندە واقعی چەند ساڵەیان، باش توواناو زانین و لێهاتویانی سەلماند کە چەند بەتاڵ و بێتوواناو لێهاتوونین لە خزمەت کردن. . جەند ساڵ ووتیان ساواین، دەڵەمەین، لەسەرمان بووەستن دان بە خۆتاندا بگرن. . . چاکسازی دەکەین، شارەکان دەکەینە دوبەی، باری گوزەران بەرزدەکەینەوە. . .

کەچی لە پرێکدا هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان بوونە وەستا باشی دەیان چەشنەها قەیرانیان درووستکرد و بۆ بەرژەوەندی خۆیان. . باج ودەرامەت بۆ خۆیان، زێڕە ڕەشەکەش بۆ کومپانیا کان خۆیان، کارو پیشەی باش، دامەزراندن بۆ خۆیان و خزمانیان،

ڕاستیان ووتوە کە لەسەرەوە هەمو شتێک کە بۆگەنی کرد، تەشەنە دەكات هەمو جەستەکانیتریشی دەگرێتەوە. . سەرەتان ئاسایی تەشەنە ئەکات. . یەک شت بەربەستی دەکات و کۆتایی پێدە‌ هێنێت. . ؟!! ئەویش مردنە. ئیترنە خۆ هەڵخەڵەتاندن، نە پەلە قاژێ، نە بڕو بیانو، نە گیانەڵا نە بەلۆکە ئاوتکاندن بە ناو دەمێدا زیندووی ناکاتەوە. . . باشترین چارە بەرەو سەر قەبرانە.

بەبێ چەندو چون و ئەمسەرو سەری پێناوێت. . هەمووی بەلایەک ئاکامەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا بەلایەکی تر. . ؟ کەخۆی ئەبینێتەوە لە جۆرەها کەمو کووڕی، لەسەر هەموویانەوە بێکاری، بەتایبەتی بێکاری گەنجەکان، لە بێکاریدا نەک پەنا براوەتە کات بەسەربردن لە کوچەو کۆڵانەکانداو سەر شۆستەکان، پەنا براوەتە بەر ساختەو دزی و. . . هەمووی بە کوڕو کچەوە بوونەتە نێرگەلە كێش. . .

         


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.