بە بیرمدا دێت، هەرچەندە باش دەزانم هەڵبژاردن بەسات وکاتی خۆی نایەتە دی، بۆ بەردەوەمی ئەم بارو دۆخە جۆرەها بەڵگەو بیانو دە‌ ‌هێنرێتەوە بۆ ساز نەدانی ئەگەر چی ماوەکەشی بەسەرچوبێت . . .

ئەڵێم :بە بیرمدا دێت وا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی ماوەکەی تەواو بووەو ململانێی هەڵبژاردن هاتۆتە وە مەیدان وئاراوە . . . ئەم جارەش بەڕوویەکی بوێرانەوە و بێشەرمانەوە . . نە بایان دێبێت نە باران. . شەڕە پەڕۆ وپڕوپاگاندەی ڕەنگاو ڕەنگەوە، بە جۆرەها بەڵێنی بریقەدار، سەر لەنوێ دەکرێتەوە بە (دوبەی ) شۆستەو کۆڵانەکانمان كاشی و شوشە بەند دەکرێن، کارەباو ئاو بیستو چوار سەعاتە دەبێت، و، و، و، موچەی تەواوی زیادەی بە بێ دوواکەوتن و ڵێبڕان. . . یاسا سەروەر دەبێ . . بەسوێندی گەورە گەورە وەکو جارەکانی پێشوووو بەبێشەرمانە گەلە ستەمدیدە کەمان لەخشتە ببرێن و هەڵبفرێننەوە . . . ئێستاکە کە ئەم هەموو قەیرانو نا تەواویانە دەبینم، یەکە یەکە بەڵێن و وەعدو وعودەکانیانی جاری پێشوم لە بیرە . . ئەوەی کە زۆر سڵی لێدەکەمەوە                           لە ئێستاوە ئەولاو لایان و کەسانە سەرلەنوێ نە بایان دێبێت و نە باران، سنگییان دەرپەڕێنەوە . . . و دەنگی زۆرینەوەی گەلە کڵۆڵەکەمان بەدەست بهێننەوە وئەگەر چیش پشت بەزۆر وهەڕەشە و تەزوێر نەبەستنەوە .