بەینی خۆمان بێت . . رەنگە بە بیرتاندا بێتەوە، جاران ئاغاو دەرەبەگەکان، لەگەڵ بەرامبەرەکانیان بدووانایە . . ؟؟! خۆیان ئەمەندە بە زل و زیاد ئەزاانی، بە ڕوویەکئ وەرچەرخاوەوە ئەدووان وەیا ئەمریان ئەکرد. .

لە هەڵسوکەوتیاندا دەبوو لەلای سەرووەوە بوونایە . . کە هاتوو چۆیاندەکرد . . ئەبووایە دەستوپێوەنانو کەسەکانی تر هەستانایەتە سەر پێێێێێێ !!!!. ئەوان گەورەوسەروەر، باقی دانیشتووان وە یا ئامادەبووان گوێڕایەڵو جێبەجێکار وەی بەڵێ. . . ؟؟!

ئێستاش هەرچەندە ئەوبارو دۆخە گٶڕاوە وگوزەشت، بەڵام لای هەندێک خۆ بەزل زان ئەو ماکەیان لەناخدا ماوە . . ؟؟دەماری خێڵەکیان واز لێنەهێناوە بەرەو پێشچوون و ئەتەکێتی سەردەمیانە یان فەرامۆشکردووە . . ! ئەبێت لە کۆڕو کۆبوونەوەکاندا، هەتاوەکو لە دیوە خانەکانی خۆشیاندا، لەڕیزی پێشەوە بن ؟؟ لەلای سەرووی هەمووانەوە، ئەم ئاغا و ئەوانی تر مسسسسسسکێن . . ؟!

لە هەمووی سەیرتر . . ئێوە بانگهێشت کراون بۆ خزمەتیان لەسەر داوایان، بەڕێزیان. . . لە پێشوازیدا نابێت، وخۆی ئەدزێتەوە . . دووای ماوەیەک جەنابی بەشان و شکۆیەوە، تەشریف دە هێنێت بۆناو کۆبوونەوە وە یا مەجلیسەکە . . !! هەمووی لەبەرئەوەی (گەورەو بچوک لەبەری هەستن . . ؟!) دەبێت لەنگەری گفتۆ کانیش لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت . هاااااااااااااااااااا.