بەینی خۆمان بێت، حەزئەکەم بیزانیت، لەو دیاردانەی زۆر کاریگەری نەرینیان تێکردوم . . ؟! نەوتە، ئاخ نەوت چەند بیردەکەمەوە بەهەموو ژیانم من هەر لە هەوڵی پەیداکردنیدام، ١٩٦٠ بوومە مامۆستا لەدێی هاوار ، هەتوەکو بۆئامادەکردنی خواردنیش. . ئەبوایە بە باری ووڵاخ بەتەنەکە یان لە ئێرانەوە بمانهێنایە . .

لەدووای ئەوەی بەدرێژایی پێکهێنانی ماڵ، کەوتمە پەیداکردنی نەوت . . هەتا کە دەربەدەرێش بووم لە یەکەم ڕۆژی هاتنەوەم بە مۆڵەت، ئەبووایە بە خەریکی پەیداکردنیەوە بوومایە . . بە جۆرەها شێوە . . بەهۆی قوتابخانەوە، بەهۆی نەقابەوە، بەهۆی کۆمەڵی هەرەوەزیەوە، بەهۆی بەڕێز نوری مەتیەوە، بەهۆی زۆر لاو لایەن و وووو. . . هەرنەىڕایەوە . .

داخی سەر هەزاران داخ دەڵێن { وڵاتەکەمان ژێری هەمووی نەوتە ؟؟؟!!!} خۆزگە یەک قەترەی تێدا نەدەبوو . . وەکو ئە و ووڵاتانەی کە نیەیانە بە ئاسانتر دەستمان دەکەووت و ئاواش ئەم هەزار گەندەڵانەمان بۆ پەیدا نەدەبوو، پیلان و پیلآن گێڕیش نەدەبوون . . لەتاو هەڵئاوسانی سەرمایەکانیان، ئەم هەموو ئاین و ئۆینیان نەدەکرد و بە کومپانیا زەبەحەلاکانیان هاووڵاتانی خۆیان نە دەچەوسانەوە . . . کوردستانیشان ئاوا بەشبەش نەذەکرد بەدەستی مامە ئیستیعمارەوە . . . . ؟؟؟؟!!

هەزار دروود لەگیانی هاوڕێم ( ڕەئوف زوهدی ) کە دەیووت : هەتا نەوت لە خاکماندا بێت نەک ئابووری ووڵاتمان بەڵکو خوێنی لاوەکانمان هەرزان بازار دەبێت . . بزانن لەو کاتەوەی نەووت لامان دۆزرایوە بە هەق و ناهەق پێبزانین یان نا . . لێمان دەكوژرێن و دەمان کوژن .

دەسا ئەم جارەش دەڵێمەوە خۆزگە ئەم خوێنی سیا وەحشەمان نەدەبوو . . .