بەینی خۆمان بێت، باکافرەکان نەیبینن و نەیبیستن . . لەم رۆژانەدا وێنەیەکی وێرانکردن و شێواندنی شوێنەواری گٶرستانەکەی حەپسە خانی نە‌قیبم دی . . ؟؟!!!بەداخو پەژارەوە، سەرلەنوێ برینە کۆنەکەی ساڵی ١٩٦٧ هاتەوە بیرم کە چۆن مامۆستایەکی زانکۆی سلیمانیم بردبووە سەردانی مەزارەکەی پیرەمێردنی نەمر . . لەکاتی سەرکردن بەناومەزارەکەیدا لاشەی دوو سەگی تۆپیومان دی (لەکاتی خۆیدا لەسەرم نوسیوە ). . وە ئەمە یەکەم و دووەم بێڕیزی نیە کەبەرانبەر کەسایەتیە ناودارەکانمان دەکرێت، هەموشی لە ژێر پەردەی ئاینی مەبەستداردا دەکرێن ، بیریان چۆتەوە کە مردو مرد شەیتان وازی لێدەهێنێت . . . پێدە چێت ئەم مێشک پوتانە هەتاوەکویاساو رێسانەکانی ئاینەکەیان پێچەوانە کردۆتەوە .

لەو ووڵاتانەی کە ناوزەندیان دەکەن بە کافر. . ؟ نەک کەلوپەلو کەرسەکانی کەسایەتیەکانیان بوونەتە شوێنی کەلەپوور و مۆزەخانە، بەڵکو مەزارگەکانیان شوێنی ڕیزو ڕازاوەن بە گوڵو گوڵزار . . ؟؟١ ئێمە مانان کە سەیریان دەکەێن و بەراووردیان دەکەین بە مەزارگاکانمان . . نەک سەرمان سوڕدەمێنێت . . ؟ بەڵکو ئیرەیی بە مردووەکانیانیشیان دە بەین .