بەینی خۆمان بێت . . !! رووی دەمم لە وانەن کە   بەمردویان داناوون یان بە مردویان دەزانن . . !!

ساڵی ١٩٩٤ بەگەرمای هاوین، چەندهەزارێکێان خۆپێشاندێکی گەورەێان ساز دا، بۆ ێدانی موچە کانیان . . . پاش ماوەیەکی زۆر، ڕاسپاردەیەکیان هات فەرموی : خۆتان هیلاک مەکەن زۆر زەحمەتە بەرپرس بێتە دەرەوە و بتانبینێت . . ؟ وا بەباش ئەزانم لیژنەیەکی پێنج کەسییتان بچنە خزمەتی و داواکەتان ڕابگەیەنن . . .

بەندە یەکێک بوو لەو لیژنە یە . . ، کە چووینە خزمەتی (بابولعالیان) کاکی بەر پرسی داسەپاو بەسەرمانا . . لە هەیوانەکەدا بە پێوە وەستابوو، پشتی تێکردبووین و هەردوو دەستی لەدوواوە و سەیری دەرەوەی دەکرد . . . ؟؟

داواکەمان پێشکەش کرد . . زۆر بە ڕاشکاوانە بە بێ چەندوو چوون فەرمووی { ئێمە ئەم هەموو مردووانەمان پێ بەخوێ ناکرێت } لێیداو چووە وە دیوە خانەکەی . . . ؟! زۆر بە ئاسانی بەهۆی زٶری لەلایەنی بەرپرسەکەمانەوە کۆتایی بەمە سئەلەکە هات. . .

ئێستاش بە گێوتاندا زۆر بە ئەسپایی ئەچپێنم، وە بەبیرتانتدا دەهێنمەوە ، هیچ لەو ڕووانەوە نەگۆڕاوە، لە ڕیزی مردوواندا دایانناوون، هەرچەن بە حسابی خۆتان حەوت مانگ مووچەتان لەلایانە ؟؟ بەڵام لەلآی بەرپرسەکانتدا ئێوە مردوون، ئەوەتا دوو جاریشە ناوتان لە ناو لیستی خانە نشیندا نیە ؟؟چە جاکو وەرگرتنی مووچە . . زۆریش رقیان بەن ڕەوانەی بانقەکانی سەر قەبرانەکانتان دەکەن . . ؟؟!!!

چۆن ئەژین . . ؟؟ بەچی دەژین . . ؟؟ کێ خێرتان پێدەکات . . سیر بخۆن و هەر زوڕنا لێدەن. . . منیش دٶعایەک دەکەم بەشکم گیرابێت { یاخوا ئەو بەر پرسانە نازدارەنەمان خوا غەزەبیان لێنەگرێت، خانە نشینبن بکرێن و دەردی ئێوەیان لێبەسەر بێت ، بەلكو خوا ڕەحمیان پێبکات بەجەڵتە وە دەردی ناگەهان بمرن چونکە گو ناحەئەو نازدارانە خانە نشین ببن بە چەشنی ئێوە چاوەڕێی مووچە بن، کەهەر پێویستیان پێنەبووەو نابێت گەلۆۆۆۆ. . .