چپەیەک (٣٢) ... ئازاد حەمدی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئازاد حەمدی
- Hits: 1691
بەنی خۆمان بێت، لە نیشتیمانەکەی ئێمە . . سەیرو سەمەرە و سەر لێسووڕمانە . . چەشنی دەرگای کۆن هەموو شتێک لە گرێژنە چووە . .
خوێن . . لە بن دار وبەردیا ڕژاوە. . لەکوچەو کۆڵانەکانیداجۆگەیان بەستووە و سوور بوون (ئەگەر ووتیان دارو بەردی ووڵاتە کەی ئێمە بۆ چی سوورە ). . ؟؟!!
بۆ هەرلا دەچیت وێنەو پەیکەرە. . هەمووی شەهێدن . . رۆڵەو دایکانیان بێهودەیی چاو بەرەو ئاسۆن، چاوەڕێانن . .
لە هەموو شتێک بێبەها تر، مرۆڤە. . مارکس بۆخۆی گووت مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە . . ؟!ئاخر چۆن دەبێت. . ؟؟بە چە پێوەرێک . . ؟؟ بەهای خوێن . . لە ئاو هەرزانتر بێ . . . ؟؟؟؟؟.