بەڕاستی درۆ ناکەم و بڕوام پێبکە ١/٣ جووم بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی، چوومە ریزەوە، لەسەر شەقامەکەوە بەدرێژایی زیاد لەهازار مەتر سەرەی ئەوکاتەی پیاوان بوو . . ئەیان ووت لەکاتژمێر چوارەوە خەڵک سەرەی گرتوە و سەعات نۆو نیو بەریان کەووتووە، هەرواشبوو من سەعات نۆ سەرم گرت سەعات یەکو نیو بەرم کەوت . . یانی چوار سەعات و نیو . . بەبێ پشودان و هیچ دانیشتنێک باوەر بکەن و هیچ سوێندێکتان لەسەرم نیە ؟؟ هەرچەندە نازانم ژمارەی خانە نیشان چەندن، لەوڕۆژە دا هەر هەموویان بە ناچاری هاتبوون، شەش مانگ مووچە وەرنەگرتن بەراستی گاڵتەی پێناکرێت، متمانەش نەماوە تا ڕۆژی ئایندە بەشێنەیی بێن بۆوەرگرتنی . . هەرچەندە ئاغاکانمان دەڵێن خۆڕاگرو دان بەخۆدا بگرن ؟؟!!

ئەوسەدان هەزار کەسانە ئەوەی دەیانووت هەروا لەخۆڕا نەبوو . . خۆزگەیان دەخواست ئەو دەساڵەتدارانەش ئەوها مووچەیان وەرگرتایە، مەبەستیان بوو بڵێن ئێمەش مرۆڤین لەڕیزی مردووان و ئاژەڵاندا دامەنێن، ئەم ڕێیە عاقبەتی ئێوەشە، رۆژان هەروا نابێت قوووووربان .