بەینی خۆمان بێت، هەرچەند خۆم بە مرۆڤێکی ڕەگەزپەرست و شۆفێنی نەبووم ونازانم . . ؟! گەل ونیشتیمانەکەم زۆرخۆشئەوێت، شانبەشانیئ ئەوەیش شارەکەشم خۆشویستووەوخۆشدەوێێت. .

بە پێچەوانەی هەندێ دەم شڕ، کەناوزەندی دەکەن بە ئاژاوە گێڕ . . . . کە خۆیان گێل دەکەن لەوەی شارەکەم هەرگیز ناهەقی و زوڵمو زۆری قبوڵ نەبووە و بێدەنگیش نەبووە و رەتی کردۆتەوە . . خۆی لە خۆیدا ئەوەش سیفەتێکی جووانی مەردایەتیە . . هەرچەندە ئەمە یەکەم جار نیە لەم جۆرە شەکرانە دەشکێنرێت. . پێشتریش هەمووکوردی بە( ک. . . )ناوزاند کرد، لەکاتی خۆیدا ناڕەزایی و هەڵایەکی زۆری نایەوە. . . دیارە هێشتا پارووەکەی چەوورە .