بەینی خۆمان بێت، مەبەستمان خانە خواستە خراپنیە. . هیچ ترشوخوێەکیشی پێوە مەکە، جاران هەر لە حکومەتی پاشایەتیەوە تا چەند ساڵێکیش لەمەوبەر . . هەر کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی جەماوەری دژ بە دەستەڵات ساز بکرایە . . پۆلیس و هێزە چەکدارەکان سەرکووتیان دەکرد وەیا بڵاوەیان پێدەکرد . . ؟؟!

وا ئێستاکە پۆلیس و هێزە چەکدارەکان لەبەر ئەوەی بژێوی ژیانیان بڕڕا، هاواریان لێهەستاوە رژاونەتە سەر شەقامەکان داوای مووچەکانین دەکەن . . .

دەستیان خۆش و مافی ڕەوای خۆیانە، مەبەستمە بڵێم : تووخوا حکومەتێک حاڵی ئەئاوا بێت ئیتر ڕووی دێت بەخۆی بڵێت حکومەتی هەرێمی کوردوستان ؟؟؟!!