ئەڵێن کاتێک مامۆستا فائق بێکەس لە خولێکی زمانی عەرەبیدا ئەبێت، مامۆستاکەئ زۆر خۆی بە عەرەبی زان ئەزانێت :( ئەوکاتانە روونکردنەوە شیعری عەرەبی بە لێکدانەوەی ماناکەی وئیعراب کردنەوە دەبێت ) . . هەموو ڕۆژێک کۆپلەیەک شیعری قورسیان بۆ دەهێنێتەوە کە شەرحیبکەن و ئیعرابی بکەن، بۆ سبەینێ بێکەس ئەمکۆپلە شیعرە لەسەر تەختە ڕەش بۆدەنووسێتەوە . . .

   فّدّتٌّربّرِّت أتواك ّ رِيشي كُلّها  وبّيًرّني ألزّمانّ شّرّ تّبّيُرٍ

کەماناکەی: تووکەکانی ڕیشم هەموو دەرپەڕین  زەمانە زۆر خراپ پیری کردم

مامۆمۆستا سەیر دەکات ئەمە وەکو (وەزن وقافیە ) تەواوەو لەماناکەشی تێناگات و شکێش نابات کوردیە ؟ئەیەوێت ئیعرابیشی کات بۆی ناکرێت . . تالە کۆتایدا دان بە زیرەکی بێکەسدا ئەهێنێت و ستایشی دەکات بۆ ئەو داهێنانەی .

١٦/١/٢٠١٦