واهەستپێدەکرێت حزبایەتی دوور کەوتبێتەوە لە مەبەستی تێکۆشان لە پێناو بیرو باوەڕدا . . هەمو کەسێک بە گەورەو بچوکەوە بە زاناو نەزانەوە . . . هتد، ئێستا تێوە گلاوون وئەبێ سەرجەمیان حزبی ولایەنگیر بن . . ئەمانەش هەمویان لە هەوڵی گەیشتن بە پلەوپایە وکورسی و مووچەی تایبەتی دیاری کراودا ئەبن کۆمەڵ و ڕێکخراوەکان( جەماوەری وپیشەییەکانیش) هەمویان مۆرکی سەربەلایەنی حزباییان پێوەیە و بەویستو بەرژەوەندی حزبێکەیان کار دەکەن . . .

سەرنجیش ئەدەیت هەر کۆڕو کۆمەڵێک بیانەوێ پێکبێت و سەرپێ بکەوێت؟ بانگەشەی بێلایەنی وسەربەخۆیی دەکات . . ئەم تارماییە لەگەڵ رێزمدا بۆیان ڕۆشنبیران وشاعیران و ئەدیبان و هونەر مەندانیشی گرتۆتەوە . . هەروەکو ئەوەی حزبایەتی شورەییبێت، پاکانەی بێلایەنی رائەگەیەنن ، کەبەهۆی زۆرکاری ناڕەواوە . . ئاوا حزبایەتی لەناو کۆمەڵگادا قێیزەوەند بووە، بەهۆی ( گەندەڵی و دزی و خۆپەرستی و لاو لایەنکاری کە ناویان نا سەنگەر گوواستنەوەش . . لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی . . . )

بە پێچەوانەی جارانەوە، حزبایەتی سەنگو قورسایی لەناو چەماوەردا زۆر بەرز دەنرخا . . سەرچاوەی خۆڕۆشنبیر کردن وپێشبڕکێی خزمەت کردنی جەماوەردا بوو . . . بەهۆی رەووشتبەرزی گیان فیداییەوە نموونەی نیشتیمان پەروەری بوون. .

دووربوون لە تانەو تەشەر ، ئەوەی حزبایەتی بکردایە . . ئەبووایە پاک و خاوێن و خۆڕاگرو بەرگەگری رۆژی تەنگانە بێ . . سیفاتی نیشتمان پەروەر تەواوی تێدابێت . . لە خزمەتکردندا ئەبووایە پێشەنگ بووایە، بەرژەوەندی گشتی لەپێیش بەرژەوەندی خودەوە بێت . . . ئەووترا :- پێویستە حزب و حزبایەتی ببێتە پرد بۆ سەرکەووتن و پەڕینەوەی جەماوەری گەل بەرەو پێیش بردنی لە بووارەکانی ژیاندا . . نەوەکو وەکو ئێستاکە پێچەوانە کراوەتوە جەماوەر کراوەتە پرد بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و هەڵئاوسان . . .

٣/١٢/٢٠١٥