گەرلە چۆنیەتی مەرگم دەپرسی . . ؟

حەزو ویستم وایە . . ؟؟

لە پێیناوتا گەر شەهید نەبم . . ؟

بەتینی تیشکی خۆرت. .

             هەر وەکو ئاو . . .

             ببمە پەڵە هەورێک

             بچمەحەوت تەبەقەی ئاسمان

             لەدەوری بست بەبستی

             سنوورەکانتا بگەرێم

           تاتەواو ئاسودەو خامٶش دەبمەوە . . . ؟!

ئەمجا بەهۆی شکۆمەندی ئاسمانتەوە

بەهۆی هەوای ساردی سەرکەشتەوە

چڕ چڕ دەبمەوە، کۆ دەبمەوە . .

تاااا دەبمە باران،

گشت زەوی و زارت،

پاراو دەکەمەوە . .

گوڵ و گوڵزارت،

کانی و سەرچاوەکانت

دەژیێمەوە . .

دەموو چاوت

دەشۆمەوە

بەتۆی هەرە خۆشەویست

ئاشناو شاد دەبمەوە . . . !!

٢٠/١١/٢٠١٥