هەمو ساڵێک لەم کاتانەدا یادی سلەیمانی دەکرێتەوە، چەندین ووتار و پیاهەڵدان وچیبکرێ و نەکرێ دێتە کایەوە، بەتایبەتی لەکەناڵە ڕاگەیەندراوەکانەوە . . .

کەوتوومەتە شکی ئەوەی کەچیتر کوچەو کۆڵانەکان، شوێنەوارەکانی شار لەژێرهەربڕو بیانوئەکدا نەگۆڕ ڕێت و وێران نەکرێن؟؟؟!! پارێزگارێان لێدەکرێن دەستی دڵسۆزی ومانەوەیان لێدەکرێت. . . ؟؟ بەهەزارەها ( عەبدول رەقیب یوسف )دەبنە پارێزەر و پارێزگاری شوێنەوارەکان، لەم بووارەدا بەڕێزی هەرچەند لە دایکبووی ئەم شارەش نیە ؟؟ بەڵام ئێستا نیشتەجێی سلیمانیە، لەبوواری شوێنەوار ناسی و کلتووری دڵسۆزانە خۆیکردۆتە بەرپرس و پارێزگاریان لێدەکات . . لە نمونەی( بۆ تێکنەدانی سەرا کەبکرێتە دووکان و بازاڕی بازرگانی. . ) کەئەگەر ئەو کارە بکرێێت خۆی دەسوتێنێت، بووە هۆکاری ئەوەی تێکنەدرێت بە شوێنێکی شوێنەوار بمێنێتەوە شێوازی جووانی شایستەی پێ ببەخشرێ . . لەجەشنی شوێنەکانی تر شێوازی نەگۆڕڕێت وسیمای شارەکەی پێتێکنەچێت . . بەتایبەتی وەکوو ئەوەی بەسەر بینا جووانەکەی {قوتابخانەکەی فەیسەڵیدا } هێنایان بووە چەند دووکانێکی بازرگانی وا زۆر لەسیمای ناوجەرگەی شارەکەیان پێگۆڕی ، لەو ساتە کاتەدا هیچ دەستەو کەسایەتەک بەرگریان لە مانەوەی نەکرد . . تابکرایەتەشوێنەوارێکی جووان و ناساندنی بە مەڵبەندێکی سەرجاوەی زانست و ڕۆشنبیری شارەکە. .

ژوورەکەی بەرێوەبەر و مامۆستاکانیان بە پەکەرەکانیان بنەخشینرانایە، شانبەشانی ڕازانەوەی بێناو باخەکەی. . ؟؟؟!!