له‌كوێن ئه‌وانه‌ی به به‌ڵێنه‌كان هه‌ڵخڵه‌تان.. ؟؟! ئازاد حه‌مدی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئازاد حەمدی
- Hits: 1968
له ڕاستیدا له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌مجاره‌ش و چه‌ند جاری تریش به‌واده‌ی جۆراو جۆر ده‌چنه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بڕوا به واده جۆراو جۆره‌كان كه ده‌هێننه‌وه، وه‌كو دابینكردنی [ كاره‌با، ئاو، غاز، نه‌ك هه‌ر مووچه پێدان لهكاتو ساتی خۆیدا بههڵكو زیاد كردنیشی.. .. .. ] هتد چه‌ند جاری تریش ههلڕدهخڵێنرهوه.. . له پاشدا ئه‌وان ده‌چنه‌سه‌ر كێوی ده‌ماوه‌ند، كورد واته‌نی (ئه‌وان سوار،ئێوه‌ش پیاده) .. . ده توخوا ئه‌وانه‌ی بوونه به‌ڵێن كه نه هێنراته دی و نه‌كران.. ؟؟!!پارو پێرار باشتر نه‌بوون.. ؟؟! جاهێشتا تێنه‌گه‌شتوون ئه‌م هه‌موو (ئهزهمانه) بۆ؟؟ تاكه‌ی.. ؟؟ تازه به‌تازه ئه‌یده‌ن به گوێماندا.. ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی بۆ ویستگه‌كان دابین نه‌كرێ، ناتووانن 12سه‌عات كاره‌با بده‌ن.. .
ده‌با من پێتان بڵێم ئه‌م به‌گوێدانه هه‌ر زۆر به باشی و به‌بێ چه‌ندو چوون جێبه‌جێ ده‌كرێ.. تكایه له ئێستاوه پێداویستیه‌كانی شهوچوونه سه‌ربان دابین بكه‌ن وه‌كو ساڵه‌كانی پێش په‌نجاكان، هه‌وای پاكههڵمژن.. ..
من یه‌ك پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر چی ده‌زانم به‌قسه‌شم ناكه‌ن به‌ڵام با ئێوه باش بیزانن، ئه‌گه‌ر كاره‌با واكهمهو به‌شناكات؟؟؟ {باكارهبای كارگه‌و شوێنه تایبه‌تیه كان) ببڕن له‌پێناو دابین كردنی بۆ دانیشتووان له‌م هاوینه گه‌رمه‌دا، چوونكه ئه‌وان هه‌موو (موهلید) یان هه‌یه ده‌تووانن بیانخه‌نه گه‌ڕ..
ئهزهمهكانی تریش له چه‌شنی دابینكردنی مووچه؟؟؟ بوێرم بڵێێێێێێم باله‌ولاوه بووه ستێت، ببوورن كه واناڵێم.. .. باشبزانن هه‌مووی دروستكراوون به‌مه‌به‌ستی (مشته‌ی ناو هه‌مانه‌كه) ، دووایش له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بنه‌وه به‌ڵێنی بریقه‌دار.
22/6/2015