ئایه سهدرخهون به‌چیه‌وه ئه‌بینێت؟!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 2022
لهڕۆژهڤی١٣/٦/٢٠١٥، له‌هه‌واڵه‌کانیدا ڕودوداو نێت، دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سه‌دری ڕاگه‌یاند، له‌ژێر ئه‌م مانشێته‌دا(عێراق: سه‌در فراوانبوونی سنوری هه‌رێمی کوردستان کاتییه!.
لێره‌دا من نامه‌وێ، شرۆڤه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی لاژه لاژی ئه‌و له‌خۆبایی بووه بکه‌م، چونکه ئه‌و" موقته‌دا سه‌در" نه‌یه‌که‌م ونهدوههم و نهسێههمه، لهناوسهرکرده سه‌ره‌ڕۆکانی عه‌ره‌بی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر بهبهردادانی خۆی بکات، له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد! دیاره وه‌ک پێشینان ووتویانه: قومارچی کهدۆڕاندی، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت به هینمه‌وه، دڵی شه‌ق ئه‌بات!.
موقته‌دا سه‌در و هاوبیره‌کانی به‌گشتی، کاتێ سه‌یری مێژووی زیاتر له‌سێ چاره‌که سه‌ده ئه‌که‌ن. ئه‌ی بینن، هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبونی عێراقی ناڕه‌واوه، ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌غدا، هه‌مو جۆره ڕێبازێکیان به‌کارهێنا، بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان و سڕینه‌وه‌ی نازناوی ڕچهڵهکیی گه‌لی کورد، که‌چی نه‌ک ههرسهرکهوتنیان به‌ده‌س نه‌هێنا، به‌ڵکو به‌رده‌وام هه‌میشه لهپاشهکشێدابونه، کهدووا تاوانکارییان ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بو، وه‌ک کولتوری باوک و باپیرانیان، به‌نیازی قڕ پێکردن و له‌ناوبردنی کورد و، به‌عه‌ره‌ب کردنی باشوری کوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وا له‌به‌رچاویانه، لاپه‌ڕه‌ی ووشه‌ی ئۆتۆنۆمی سڕایه‌وه، بۆ به فیدرالی و ئێستا خه‌ریکی هه‌نگاوی فڕینه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاربون، له‌نازناوی عێراقی بون!.
بۆیه واده‌ر ئه‌که‌وێ موقته‌دا سه‌دریش، وه‌ک ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌کانی پێش خۆی، دوچاری سهرهگێژکه بوبێ و به‌جۆری سه‌ری لێشێوابێ، وه‌ک توشی نه‌خۆشی( زه‌هایمه‌ر) بوبێت و ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌بیر چوبێته‌وه! ئه‌گینا چۆن شه‌رم ناکات، نکۆڵی له‌مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌کات، که ناوه‌ڕوکی ئه‌و ئاینه‌ی ئه‌وی کردووه به‌و پیاوه‌ی که‌شایسته‌ی ئه‌و پێگه‌یه نیه‌و، نه هیچ یاسایه‌ک و نه‌ریتێکی ڕه‌واو مرۆڤایه‌تی قه‌بوڵی ئه‌کات، چونکه هه‌مو به‌ڵگه مێژووییه‌کان و به‌سه‌تان به‌ڵگه‌ی دیکۆمێنتی ئه‌وڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن، جگه له‌وه‌ی که‌خۆشیان له‌ناخدا ئاگادارن ئه‌وناوچانه خاکی کوردستانه‌و هیچ گومانێکی تێدا نیه، جوانترین به‌ڵگه‌ش بۆئه‌وه، ئه‌نجامنه‌دانی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوریه، ئیتر مه‌به‌ستی سه‌در له‌چیدایه، که ئه‌ڵێت: فراوانبونی هه‌رێمی کوردستان کاتیه؟!.
ئهوڕاگهیاندنهی موقته‌دا سه‌در، ده‌رباره‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان، دوو بۆچون هه‌ڵ ئه‌گرێت، یه‌كه‌میان، نه‌زان بێ له‌بوواری ناوه‌ڕۆکی واتای ووشه‌وه! دوههمیش عه‌زه‌ڵات نیشاندانێک، مه‌گه‌م ته‌نها خۆی به‌خه‌ون بیبینێت، ئه‌گینا عه‌زه‌ڵات نیشاندانی به‌هێزی سه‌ربازی و چه‌کداری و ئابوری و یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی ڕابردوی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌ره‌ب له‌ڕابردوی عێراقدا، مه‌حاڵه جارێکی تری بگه‌ڕێته‌وه بۆ تووانای عه‌ره‌ب. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچیان به‌هیچ نه‌کرد! بۆیه ئه‌پرسین ئایه سه‌در، خه‌ون به‌چیه‌وه ئه‌بینێت؟؟!!!.
15- 6- 2015.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.