ڕوداو نێت، لهڕۆژهڤی/11- 5-2015. هه‌واڵێکی به‌ڵاوکرده‌وه له‌ژێر مانشێتی( پێشنوێژی شاری مهاباد هێرش ده‌كاته سه‌ر خۆپیشان ده‌ران)!.
له‌ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه: قادر سوهرابی، پێشنوێژی مهاباد، به‌خۆ پیشانده‌رانی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردو ئه‌ڵێت: که‌سانیك کهشاریان نائارام کرد و هوتێلی چووار ئهستیڕهیان ئاگر تێ به‌ردا، نه‌ک خه‌ڵک و هاووڵاتانی ئاسایی، به‌ڵکو کۆمه‌ڵه که‌سێکی ههلپهرستبون، که‌ژماره‌یان که‌متر له‌١٠٠ که‌س بو!!.
هه‌ر له ههواڵهکهدایه: میهدی عیسا زاده، نوێنه‌ری شاری میاندوواویش له‌پارێزگای ورمێ، خۆ پیشانده‌ران به‌که‌سانی دژی کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وان ده‌یان ویست، له‌ئاوی لێڵ ماسی بگرن!.
پێشه‌کی ئه‌مه‌وێ شێکاریهکی کورد له‌سه‌ر چه‌ند ووشه‌یه‌ک بکه‌م، که لێره‌دا ئه‌که‌ونه به‌رچاو، وه‌ک: توته‌ڵه. دیاره بۆ به‌چکه سه‌کی بچوک به‌کار ئه‌هێنرێت. ووشه‌ی پیرۆزی( قادر) ناوی خودایه‌و بۆ مرۆڤ نابێت، بۆیه ئه‌و پێشنوێژه زۆر که‌ر و بێهۆش نه‌بێت، نابو بهوشیوازه خۆی بناساندایه، به‌ڵکو ئه‌بو به(عه‌بدولقادر) دیاری بکردایه. سوهرابیش، فارس ووشه‌که‌ی گۆڕیوه، سه‌رابه، کهکونجێکه له‌جه‌هه‌نه‌م. واته ئه‌و پێشنوێژه، ئه‌بێت بهتوتهڵهی ئهوکونجه. چونکه له‌په‌رتۆکی (متن الذبد)که شه‌ریعه‌تی ئیسلامه هاتوه(فعالم بعلمه لم یعملا. معذب من قبل عبادالوثن) واته هه‌ر زانایه‌ک، دیاره مه‌بست له‌زانای ئاینیه که‌پییان ئه‌وترێ مه‌لا، به پیی زانستیه‌که‌ی کار نه‌کات، توانبارتره لهبوت په‌رست!.
جالێره‌دا لهوکهره گوێ کورته ئه‌پرسین، کوێره‌و چاوی نابینێت، بهوجهماوهره هه‌زاریه ئه‌ڵێت: که‌متر له‌١٠٠ که‌سانێ، ئایه ئه‌وه درۆی شاخدار نیه؟که‌واته به‌پیی ئایه‌تی پیرۆز( لعنةالله علیالقوم الکاذبین) ئه‌و به‌ر نه‌فره‌تی خودا ئه‌که‌وێت، به‌و پێیه‌ش جێگه‌ی دوژههه(جه‌هه‌نه‌م)!.
له‌لایه‌کی تره‌وه، له ووڵاتێکدا، سه‌رکوت کردن و له‌سێداره‌دانی ناڕه‌واو، ئاواره بونی به‌سه‌تان هه‌زار مرۆڤی هاونیشتمانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ووڵاته، له پێناو مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی که مافێکی سروشتی و مرۆڤایه‌تیه‌و خودا به‌هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌خشێوه، به‌و ووڵاته ئه‌وترێت( ئارام) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لای به‌کرێ گیراو بازاڕی گه‌رمه! دیاره ئه‌وه‌ش ڕاست نیه‌و کارنه‌کردنه بهڕاوایهتی، بۆیه لهبووارهشهوه، ناقادر سهرابی، ئه‌چێته‌وه خانه‌ی بوت په‌رستان، ئێستا له‌چه‌شنی وه‌ک گورگ له‌پێستی مهڕدابێت وایه!.
ده‌رباره‌ی میهدی عیسا زاده، نوێنه‌ری شاری میانداواو، چونکه بۆچونکهی ڕاسته کهئهڵیت: له‌دژی کوۆماری ئیسلامی ئیران ده‌وستنه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم: دڵنیابێت ئه‌وئاوه لێڵه‌ی ئه‌وباسی ئه‌کا، له‌جیاتی ڕاوه ماسی، ڕاوی هاوبیرانی وه‌ک خۆی و مه‌لا ناقادر و ئاخونده‌کانی ئاغاکانیانی تێدا ئه‌کرێت، دره‌نگ یان زوو، زۆر گرینگ نیه، ئه‌وه ڕۆژگاره!
جا له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم:
تابایهخ به‌مه‌لا بدرێ
له‌ناو کوردا مه‌لای خه‌تێ
نابڕێ و کۆتایی ناێێ
هه‌رچه‌نده کورد وریا‌و ژیربێ!
^^^^
سه‌ت له‌سه‌ت،
زۆریان کوێر بینن
ته‌نها به‌چاو شت ئه‌بینن
میشکیان وه‌کو به‌رد سڕه
چی نوسرابێ ئه‌وه ئه‌بینن!
^^^^
نازانن سه‌رده‌م گۆڕاوه
ئێستا ته‌نها زانست باوه
زه‌وی له‌سه‌ر قۆچ گا نه‌ماوه
له‌گه‌ڵ ئاودا تێک ئاڵاوه
مێشکی به‌تاڵ نه‌گۆڕاوه!
^^^^
پێویسته له‌سه‌ر زاناکان
که زیاتر بکه‌ونه خۆیان
به‌سه گوێ گرتن له‌ئه‌وان
ده‌سه‌ڵات بهێننه هه‌ژان
تاکه‌ی شمشیر و ده‌ڤ لێدان
له‌گه‌ڵ ووته‌ی ووتار خوێنان!.
12- 5- 2015.