ئه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی چی ئه‌ڵێ؟!. .. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 530
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه، بۆیه به‌و شێوازه دامان گرت، زۆر به‌داخه‌وه که هه‌ندێ جار، باس له‌هه‌ڵوێسته نابه‌جێیه‌کانی به‌ڕیز، عادل موراد ئه‌کڕێت، هه‌ندێ له ئه‌ندامانی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تی، به بوختان و زیاده ڕۆیی له‌به‌ر چاوی ئه‌گرن و ئه‌یخه‌نه خانه‌ی دژایه‌تی کردنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، که‌ئه‌وه زۆر له‌ڕاستیه‌وه دوره، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناخدا هه‌بێ، مه‌حاله دژی هێزێکی دیاری و پێگه‌داری بهرچاوبی، نهخواستمه وه‌ک یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، چونکه هێزێکی کاریگه‌ری دیاری کوردایه‌تیه!.
دیاره ئهوڕاگهیندنهی کاک عادل موراد، به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه، چونکه ئه‌ویش وه‌ک که‌سێکی مه‌زهه‌بی مافی خۆیه‌تی، بۆچونی پاڵپشتی کردنی له‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت، که مه‌رجه‌عیه‌تی بڕیاردانه، له‌و ڕێبازه مه‌زهه‌بیه، که‌خۆی پابه‌ندیه‌تی. چونکه گومان له‌وه‌دا نیه، برا کورده شیعه مهزبیهکانمان، هه‌ستی مه‌زهه‌بیان زۆر زاڵتره به‌سه‌ر هه‌ستی نهتهوایهتیاندا، به‌ڵگه‌ش زۆره بۆ سه‌لماندنی ئه‌وڕاستیه بۆ نمونه:-
هه‌ر له‌ووڵاتی سوید، ئه‌و برا به‌ڕێزانه‌مان که نیشته‌جێن و پێناسه‌ی سویدیان وه‌رگرتووه، هیچ بڕوا‌و بۆچونێ نیه، دڵنیایان بکات له‌وه‌ی، عێراق بگاته‌وه پیگهیک، ئه‌وان بگه‌ڕینه‌وه‌و له‌عێراقدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، چونکه ئه‌گه‌ر زۆر به‌ته‌مه‌نه‌کان، ئه‌و ئاره‌زووه بکه‌ن، لاوه‌کان و ته‌مه‌ن ناوه‌ندیه‌کانیان مه‌حاڵه ئه‌وه قه‌بوڵ بکه‌ن، که‌چی، ته‌نانه‌ت له‌یاده‌وه‌ری ئه‌نفالی به‌دناودا، که به‌رانبه‌ر به‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ئه‌نجامدراوه، به‌چه‌ند جارێک، که‌چی ئه‌وان به‌جیا، ئه‌ویاده به‌ناوی خۆیانه‌وه ئه‌به‌ن به‌ڕێوه، خۆ ئه‌وه‌نده‌ی سیمای عێراقچیه‌تی و عه‌ره‌بایه‌تی تێدا به‌دی ئه‌کرێت، کوردایه‌تی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ نمونه، یه‌ک دروشم نابینرێت به‌کوردی نوسرابێ، وتاره‌کان هه‌موی عه‌ره‌بین، ته‌نها به‌نده‌و به‌ڕیزێکی تری شاعیر، به‌کوردی شیعرهکانمان پێشکه‌ش ئه‌که‌ین. ته‌نانه‌ت ئاڵای کوردستانیش نابینی له‌نێو هۆڵه‌که‌دا، که پرسیارم کرد، فه‌رمویان عه‌ره‌به‌کان ڕازی نابن، که‌واته ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ندی هه‌ستی مه‌زهه‌بین، پابه‌ندی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نین!!.
لێره‌دا ئه‌پرسین ئایه، له‌م ووڵاته پێشکه‌وتوه‌دا، که هه‌مو ئازادیه‌کی تێدا فه‌راهه‌م کراوه، که‌سێ به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناخیدا هه‌بێت، چۆن ئه‌توانێ ڕێز له‌ناخی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بگرێت، که داگیرکاری خاک و دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بێ. ئه‌وانه‌ی له‌ناچاریدا لهناوخاک و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌ژین مافی خۆیانه، سازش له‌مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بکه‌ن بۆ خۆ گونجاندن، به‌ڵام، کاتێ ئاواره‌ی ده‌ستی ڕژێمی ئهونهتهوهیه ئه‌بیت و هیچ ڕێگریه‌ک له‌به‌رانبه‌ریدا بونی نابێ، ئیتر به‌چ هۆکارێک مل بۆ ویستی ئه‌وگه‌له که‌چ ئه‌کات، دیاره ئه‌و هۆکاره‌ی له‌به‌ر چاودایه، ته‌نها بونی به‌هێزی هه‌ستی مه‌زهه‌بی ئاینیه!.
بۆیه دوباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه، عادل موراد مافی خۆیه‌تی وه‌ک تاکێکی شیعی مه‌زهه‌ب، پشت گیری له ده‌سه‌ڵاتی ئاخۆنده‌کانی، خاوه‌ند په‌ت و له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه قاره‌مانه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد بکات. به‌ڵام ئایه هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، وه‌ک پارتێکی شۆڕشگڕی عه‌لمانی و خاوه‌ن به هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌رز، له‌پێناوی مافی نه‌ته‌وایه‌تیدا، که پله‌و سه‌نگێکی پیرۆزی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست هێناوه جێگه‌ی شانازی پێوه کردنی هه‌مو تاکێکی ئه‌ندامان و هه‌وادارانیه‌تی، کاردانه‌وه‌ی چی ئه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌زهه‌بیه‌دا، له‌کاتێدا ئه‌و، واته عادل موراد، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تیه، هه‌ربۆیه ئه‌بێت، له‌جیاتی گازه‌نده کردن له عادل موراد، ئه‌پرسین: ئه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تی چی ئه‌ڵێ؟.
11-5-2015.