له‌پێناوچی، شیعه ئاگر لهکهوڵیان به‌ربووه؟!. .. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 444
دووای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه هاتۆته ئاراوه، گووایه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، هه‌ڵوێستێک به‌دی کراوه، ئیتر ئه‌مرێکا، له‌بوواری یارمه‌تیدانی پێداویستی سه‌ربازیه‌وه، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریمی کوردستان و سوننه مامه‌ڵه بکات. بۆسه‌پاندنی ئه‌و مه‌به‌سته، واباوه کۆنگریس کۆ ئه‌بێته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات.
به‌وهۆکاره‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵێ ڕوداونێت، لهڕۆژهفی/٢٩/٤/٢٠١٥دا هاتوه، ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری، به‌ڕیز موقته‌دا سه‌در ئه‌ڵێت: ئه‌مریکا به‌نیازه بڕیارێک ده‌ربکات له‌باره‌ی عێراقه‌وه، که‌هه‌مو پێکهاته‌کانی سه‌ربه‌خۆ بکا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆدابه‌ش بونی ئاشکرا، به‌مه‌ش ئه‌مریکا نیازناپاکی خۆی له‌دژی عیراقی خۆشه‌ویست ئاشکرا کرد‌و که‌ڵبه‌کانی ده‌رخست، وه داوای له‌حکومه‌ت و پاڕله‌مانی عێراق کرد، وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی توندیان له‌دژی ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره هه‌بێت!.
هه‌روه‌ها سه‌در، به‌رده‌وام ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: پێویسته له‌سه‌ر گه‌لی عێراق، خاکی خۆی‌و پێکهاته‌کانی بپارێزێت، چونکه ئه‌وه ئه‌رکی گه‌له، ئه‌گینا کاره ساته گه‌وره‌که ڕوو ئه‌دات!.
برجۆ(ساحر) ناسراوه‌که‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس، حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده، که مه‌به‌ست ئیراده‌ی شه‌ڕه نه‌ک خێر، زۆر نیگه‌رانه‌و ده‌بێژێت: پڕۆژه‌که، جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌که‌ی جۆبایدنه، ده‌پرسێ حکومه‌تی عێراق له‌کوییه!. مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا هه‌رئه‌وه‌نده‌یه پێویستمان بهناوهڕوک ووته‌کانی نیه!.
که‌سه ترسناکه‌که‌ی، دژ به‌مافه چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌لی کورد، به‌ڕیز حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌ناو فیدراڵ، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، سوپاسی ئه‌و ووڵاتانه ئه‌کات که‌هاوکاری سه‌ربازی عێراق ئه‌که‌ن له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا، به‌ڵام ڕه‌تی ده‌کاته‌وه پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه‌و هۆزه‌کانی سوننه ڕاسته‌و خۆ له‌ڵ خۆیاندا بکرێت، به‌ڵکو ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه بێت!.
بۆچونی حیزبی ده‌عوه‌ش، کهنوری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کات. ڕایگه‌یاندوه، یه‌کیه‌تی خاک و گه‌لی عێراق، هێڵی سوره، ڕێگه به‌هیچ لایه‌نێ ناده‌ن ده‌ست وه‌ربدات له‌کار و باری نێوخۆی عێراق، چونکه عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی سه‌روه‌ری ته‌واو و حکومه‌تی یاساییه، که بڕیاری گونجاو ئه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات و کۆمه‌ڵگه! .
دیاره ئه‌و بۆچونانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له‌هه‌مان ڕۆژه‌فی سه‌ره‌وه‌دا هاتوه!. هه‌رچه‌نده که‌سانی تری، له‌شێوه‌ی دزه گه‌وره ڕاکردووه‌که‌ی ڕابردو( موشعان الجبوری) که له سه‌ر به‌ڵێن پێدانی باوکه دزانه‌ی گه‌وره، مالیکی گه‌ڕایه‌وه عێراق، وه‌ک نه‌بای دیبێ و نه‌باران، بۆته ده‌م ڕاستی گه‌لی عێراقی بێچاره، زۆرن، به‌لام جگه له‌وه‌ی شایسته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نین، نامه‌وێت زۆر درێژه به ووتارهکهش بده‌م، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ناوبراوانه‌ی سهڕهوهش، به‌یه‌کسانی ئه‌ده‌مه‌وه نه‌ک تاک تاك!.
دیاره له‌ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یاندنی بۆچونه کانیاندا، چه‌ند خاڵێک به‌دی ئه‌کرێت، که گوزارشت لهمهبهستێکی هاوبه‌شی گشتگیری لایه‌نی شیعه مه‌زهه‌به وه‌ک:-
ا- دژایه‌تی کردنی کورد و سوننه‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕودانی کاره‌ساته گه‌وره‌که!.
٢- داکۆکی کردن له‌یه‌کپارچه‌یی عێراق، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها خاک و ووڵاتی ئه‌وان بێت!.
٣- ڕاگه‌یاندنی عێراق، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی سه‌روه‌ری ته‌واو، گوایه حکومه‌تی یاساییه!.
له‌وه‌ڵامی خاڵی یه‌که‌مدا ئه‌ڵێن: له‌دژایه‌تی کردنی کورد و سوننه، کارێکی تری ناڕه‌وا ماوه پێیان کرابێت و نه‌یان کردبێ؟ ئه‌وه‌ی کردویانه به‌ناڕه‌وایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌کی و دیاریه، هێشتا به‌که‌می ئه‌زانن؟ ئه‌و کاره‌ساته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ڕویداوه، به‌ڵام هێشتا ئاگره‌که‌ی کزه‌و وه‌ک پێویسته گه‌شه‌ی نه‌کردووه، هه‌رکاتێکیش گه‌شه بکات، بێگومان په‌ڕ و باڵی کۆتره ڕه‌شه‌که‌ی، مه‌زهه‌بیه‌کانی تێدا ئه‌چیت و ئه‌سوتێت، جارێکی تریش ناتوانێت ئه‌و په‌ڕو باڵه‌ی ئێستای بهێنێته‌وه!.
ده‌رباره‌ی خاڵی دوهه‌م: ئاشکرایه کورد عێراقی نیه، بۆیه بکرێت بهدهپارچهشهوه، هیچ زیانێ به‌کورد ناگا، به‌ڵکو سودیشی ئه‌بێت، که‌عه‌ره‌ب ناتوانێت ئیتر گێچه‌ل به‌کورد بکات وه‌ک داگیرکا‌ر، ده‌رباره‌ی سوننه‌ش، به‌شێکن له‌عه‌ره‌ب، به‌قه‌د شیعه مافیان به‌سه‌ر خاکی عێراقه‌وه هه‌یه، کاتێك خۆیان ڕازی بن و نه‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ شیعه‌دا پێکه‌وه بژین، ئیتر شێعه به‌چی مافێک داوای مانه‌وه‌ی عێراق، به‌یه‌ک پارچه‌یی ئه‌کا، ته‌نها له‌پێناو باڵاده‌ستی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی ده‌ره‌کیه!. دیاره ئه‌وه مه‌حاڵه سه‌ربگرێ!.
ده‌رباره‌ی خاڵی سێی: سه‌یر وسه‌مه‌ره له‌و خاڵه‌دایه، بۆچونه‌کانیان، له‌ئاستی شاره‌زایی شوانێکدایه. وه‌ک ته‌نها له‌دوره‌وه ناوی حکومه‌تی بیستبێت! ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی سه‌روه‌ری، به‌چ جۆرێک ڕێگا ئه‌دات به هێزی ده‌ره‌کی تهراتانێ بهناوخاکهکهیدا بکا، ته‌نانه‌ت نرخی شارۆچکه‌یه‌کی بچوک بۆ پایته‌خته‌که‌شی دانه‌نێت، به‌بێ ڕاگه‌یاندنی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی سه‌ربازی فه‌رمی له نێوانیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شانازیشی پێوه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر له‌بوواری مه‌زهه‌بیشه‌وه بێت، ئه‌وه ههرمهحاڵه، چونکه ئه‌و ده‌وڵه‌ت و خاکه ته‌نها هی لایه‌نی شیعه مه‌زهه‌ب نیه!،
له‌لایه‌کی تره‌وه، واده‌ر ئه‌که‌وێت تاکو ئێستاش له‌وه تێنهگهیشتونه ده‌وڵه‌تی یاسا به‌کام ده‌وڵه‌ت ئه‌وترێت! خۆ ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری، ئاشکرایه ده‌وڵه‌تی نی و یاساییش له‌عێراقدا بونی نیه، کاتێ سه‌در بانگ له‌حکومه‌ت و پاڕله‌مان و گه‌لی عێراق ئه‌کات، به‌رگری له‌و بڕیاره بکه‌ن، ئه‌گینا کاره‌ساته گه‌وره‌که ڕوو ئه‌دات، ئه‌وه جوانترین به‌ڵگه‌یه، نه‌ک حکومه‌تی یاسایی، هیچ جۆره حکومه‌تێ له‌عێراقدا بونی نیه، به‌ڵکو ناوه‌که‌ش له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕابردوو ماوه‌ته‌وه، چونکه ئه‌بو ئه‌و داواکاری و ڕاگه‌یاندنه، له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌وه بێت، پێشه‌کی، نه‌ک هه‌ر که‌سه‌و خاوه‌ن پله‌و سه‌نگێکی ئاسایی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، ببێت به‌خاوه‌ن بڕیار. نازانین ئه‌وانه چۆن له‌ڕویان دێت، به‌ناوی حکومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌دوێن، حکومه‌تێ توانای کۆنترۆڵکردنی٢/٣ به‌شی به‌رچاوی سنوری دیاری کراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌مابێت، هێزی سه‌بازی پێکهاتبێت له چه‌ندین گروپی چه‌کداری میلیشیایی جیواز و ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربازی لاواز، که‌سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاته‌که بڕوای پێ نه‌مابێ، ئه‌وه چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه، تاکو ناوی ببرێت به‌حکومه‌ت، که‌واته ئه‌وه ته‌نها به‌لای کوتله‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌وه، که خاوه‌نی هێزی(حه‌شدی شه‌عبی) ی و میلیشیاییه. که نه‌کورد و نهسونه، قه‌بوڵیان نیه‌و لێی بێزارن، دیاره ئه‌وحکومه‌ته مه‌زهه‌بیه‌ی که‌حزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیکی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و، حه‌یده‌ر عه‌بادیش وه‌ک جێگره‌وه‌ی نوری مالیکی گه‌نده‌ڵ و فاشیستی، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کات، له‌و ڕاستیه تێگه‌یشتون که‌به‌ڕاستی عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بون ئه‌چێت، ئێمه‌ش ئه‌ڵێن:ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی کۆنگریسی ئه‌مریکا ئه‌یه‌وێ بیکاته بڕیار، سه‌تان جار پیرۆزبێت له گه‌لی کوردستان و سوننه، جا له‌پێناو ئه‌وه‌دا، ئاگر له‌که‌وڵی شێعه به‌ربووه‌و باوکه ڕۆیه‌تی!!!!.
1-5-2015.