ئه‌ڵێم هه‌ر وه‌ی، ناڵێم هه‌ر وه‌ی!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 482
ئه‌و ڕسته مانشێته، واته, ئه‌ڵێم ههرئازام پێ ئه‌گات ناڵێم هه‌ر ئازارم پێ ئه‌گات. له‌ناوه‌ڕۆکدا مهبهستمی من ئه‌وه‌یه، له‌ناخدا تاکو سه‌ر ئێسک بێزام له‌ناکۆکی و ململانێی سیاسی نێوان پارته کوردستانیه ڕه‌سه‌نه کاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌ندێ به‌رپرسانی به‌ڕیزی لایه‌نه‌کان، ناچارم ئه‌که‌ن ئه‌و ئازاره قه‌بوڵ بکه‌م!.
له‌به‌رواری/ 25/3/2015. لهدهستپیکی هه‌واڵه‌کانی ڕوداونێت، ئه‌م مانشێتهمان به‌دی کرد(حاکم قادر: پارتی له‌ماڤی خۆی زیاتر داوا ئه‌کات).
دیاره ئه‌وه‌ی سرنجی ڕاکێشام و به‌لامه‌وه سه‌یروسه‌مه‌ره بو، له‌ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا، به‌ڕیز، حاکم قادر ده‌فه‌رموێت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پارتی به‌شدار بێت، به‌ڵام به‌پی(ئیستحقاقی) هه‌لبژاردن بێت!.
ئه‌لێره‌وه ئه‌چینه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مان: هه‌مو ئاگاداری ئه‌و ووته‌یه هه‌ین، که‌وتراوه سهربانیك و دوو هه‌وا، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر به‌وردی، بڕوانینه کار و هه‌ڵوێسته‌کانی، سه‌رکردایه‌تی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، له‌دووای ئه‌وڕوداوه نه‌ویستراوه‌ی به‌سه‌ر سکرتێری گشتی، به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی هات، ئه‌گه‌ر بگونجایه، جێگه‌ی خۆیبو بوترایه، لای سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی، سه‌ربانێک و سێ هه‌وایه!.
دیاره مه‌به‌ستی من تانه‌وته‌شه‌ر نیه بۆ ئه‌وبه‌ڕێزانه، به‌ڵکو ده‌رخستنی ڕاستیه‌که، که‌سیش ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات. بۆ نمونه:
لێره‌دا من ڕوی پرسیاره‌کانم به‌تایبه‌ت ئاراسته‌ی برای به‌ڕیز، کاک حاکم قادر ئه‌که‌م، چونکه بابه‌ته‌که ئه‌و وروژاندویه‌تی. جا هیوادارین، که حاکمیهتیهكهی به‌ڕاستگۆی و ئویژدانهوه بسه‌لمێنێ له‌وه‌ڵامدانه‌وه که‌یدا. پڕسیاره‌کان:-
١/ ئایه سازش کردنه، وه‌یان ڕێبازی دیموکراسهته(٣٨) کورسی یه‌کسان بکرێت له‌گه‌ڵ(١٨) کورسیدا، که‌چی هه‌ر سهرگرانیش بن، سازش کردنه‌که‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بکرێت، هه‌ر بهکهمیشی بزانن؟!.
2/ ئایه ڕاسته پارتێکی به‌شداربوی دسه‌ڵات، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی( ئیستحقاقاتی) کورسی، زۆر له‌مافی خۆی زیاتری وه‌رگرتبێت، لایه‌نه‌کانی باڵاده‌ستر لهکورسیدا، قه‌بوڵیشی بکه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک جۆره بهرههڵستکاریهک" ئۆپۆزستیون" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدا؟.
3/ گه‌لی کوردستان، ده‌یان ساڵه‌و بگره زۆر زیاتریش، ئامانج و ئاواتی گه‌وره‌یان کوردستانێکی یه‌ک پارچه‌و یه‌کگرتو بو، خۆ دیاره ده‌رکه‌وت ئه‌وه خه‌ونه، به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی خۆپه‌سه‌ند و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست که‌هه‌رده‌م چاویان له‌کورسی زیاتره له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌ڵام، خۆ له‌باشوری کوردستان ئه‌وخه‌ونه هاتۆته‌دی، له‌پێناو چیدا، هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تی به‌شێوازیکی ناڕاسته‌وخۆ، باشوریش به‌ره‌و دوو پارجه کردن ئه‌بات، ئێستا گه‌لی کورد ترسی هاتۆته‌به‌ر بۆسێ پارچهییش سه‌ر بکێشێت! ئایه ئه‌وه کام شێوازی نیشتمان په‌روه‌ریه‌تی و ڕه‌وایه‌تیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنه، به‌تایبه‌تیش، له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کیه‌تیه‌وه ڕوو ئه‌دا نه‌بوایه، کار ئه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ئێستا ڕویداوه، نه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن وه‌ک به‌ڕیزیان ئه‌ڵێن، نه به‌ڕێککه‌وتنێکی شایستانه‌ی هاوبه‌شی ڕازی ئه‌بن، له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیدا، نه‌به داواکاری جه‌ماوه‌ر و به تایبه‌تیش، که‌سوکاری شه‌هیدان، که خه‌ریکن ئه‌وانیش دابه‌ش ئه‌که‌ن، دیاره به‌ڵگه‌ش زۆر زۆرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیانه، به‌ڵام نامه‌وێت زۆر درێژه به باسه‌که بده‌م؟.
4/ ئایه ئه‌و پشکانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئیداری حکومه‌ت، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک، وه‌یان بڵین ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی، که یه‌کیه‌تی وه‌ری گرتووه، به‌چه‌ند قات له‌وه‌ش زیاتر نیه، که پارتی له‌سنوری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌کات؟.
5/ ئایه ئه‌وشێوازه بی متمانه‌ییه به‌یکتر کردن، خزمه‌ت بهگل و نیشتمان ئه‌کات، وه‌یا ته‌نها خزمه‌ت کردنه به‌بیری ته‌سکی پارتایه‌تی، که بناغه‌ی له‌سه‌ر دڵسۆزی بۆ گه‌ل و ووڵات دا ئه‌ڕێژن، به‌ڵام کاتێک پێ ئه‌گه‌ن، ئه‌وه ڕه‌فتاره‌کانه، که‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له کۆڵنهدهرهکهیه، که‌خزمه‌تی کردون، نه‌ک لهخزمهتیدایه!!.
دیاره زۆر خالی تری دڵ ته‌زین و نه‌خوازراو هه‌ن، به‌ڵام وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کردوه، دژی ڕكابه‌ره‌ی سیاسیم، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان لایه‌نه تێکۆشه‌ره‌کان و گیان بازی کاره‌کانی کوردایه‌تیدا، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ناڕه‌وایه‌تی نه‌که‌م له لایه‌نێکه‌وه، به‌هیچ جۆرێ ئاره‌زوی ئه‌و ململانێیانه ناکه‌م، چونکه وه‌ک ئاماژه‌مان پێ کردووه له مانشێته‌که‌دا، به‌ڕاستی ئازارم ئه‌دات!!!!.
26-3-2015.