دوو ووشه‌ی ڕه‌نگین و ژه‌هراوی!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 451
زۆر جار باس له‌وه ئه‌کرێت، که‌سه‌رکردایه‌تی کورد خۆش باوڕه، بۆیه هه‌میشه به‌هه‌ڵه‌دا ئه‌برێت، خۆ دیاره به‌هه‌ڵه‌دا چونیان سه‌لمێندراوه، ئیتر هۆکاری لاوازی سیاسیه، وه‌یا خۆش باوڕیه، هه‌رچه‌نده هه‌ردو خاڵه‌که پێکه‌وه گرێدراوی یه‌که‌ن. کاتێ کورد باسی نه‌به‌زی خۆی ئه‌کرد، ڕه‌نگبێ گه‌لانی ناوچه‌که گاڵته‌یان بهاتایه به‌و بۆچونه، به‌ڵام، ئه‌مڕۆ هه‌مو جیهان ئه‌و گه‌واهیه ئه‌دات، چونکه به‌کرده‌وه سه‌لماندیان. جا ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، زۆر جوان ڕون ئه‌بێته‌وه، هه‌رده‌م شکستیان هێناوه، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌یه، وه‌ک له‌سه‌رکردایه‌تی جه‌نگدا به‌هێزن، له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌دا بههیزنین ولاوازن!.
دیاره به‌ڵگه زۆر زۆرن بۆئه‌و ڕاستیه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ده‌ی ٢٠، که‌چه‌ندین شۆڕش به‌رپا کراو شکستی هێنا، ئه‌ڵێن له‌وسه‌رده‌مانه‌دا ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌كان ڕژێمی فاشیستی و دیکتاتۆری بون، بۆیه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی(٢١) له 2003ێ که‌به‌بڕوای خۆیان بنه‌مای ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی و فیدرالی، واته هاوبه‌شی له‌نێوان کورد و عه‌ره‌ب، وه‌ک دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی دامه‌زراوه، هه‌ر له پێکهێنانی یه‌که‌م کابینه‌دا، له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان، فێڵیان له‌کورد کرد، به‌ڵام لایه‌نی کوردی خۆی به‌براوه ئه‌زانی، تاکو ئه‌نجامی هه‌ڵوێست و کار به‌ڕێوه بردن ده‌رکه‌وت!.
بۆنمونه: ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ئه‌بێت چی بێتن لهڕیکڵام زیاتر، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتیان به‌جۆرێ که‌م کرده‌وه، ته‌نها بۆ به‌ڕه‌مزی، که‌بێگومان به‌رپرسانی خۆیان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه پێی ڕازی نابون، بۆیه دایان به‌کورد، جائه‌گه‌ر لایه‌نی کورد، به‌وناوه‌وه شانازی بکا، خۆ زۆر پێش ئه‌وه‌ی کورد له‌عیراقدا ئه‌و پۆسته به‌منه‌ت له‌سه‌رکردنه‌وه وه‌ربگرێت، له‌ووڵاتانی تر، به‌بێ ئه‌و منه‌ت له‌سه‌ر کردنه‌ش، سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی زۆر له‌عێراقیش بهسهنگتر وه‌رگرتووه، ئایه که‌س ئهتوانێتن نکۆلێ له‌کورد بونی سه‌رۆک کۆماری تورکیا( تورکۆت ئۆزال) بکات، که‌واته سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ڵه‌تێنراو به‌خۆیان نه‌زانی، تادووای ماوه‌یه‌ک، که‌ده‌رکه‌وت هیچ خزمه‌تێکی پێناکرێ بۆ گه‌لی کورد، هه‌وڵه‌کانی زیاتر چڕ کردنهوهبو له‌نێزیک خسته‌نه‌وه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان، به‌ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی، ئه‌وه‌ش وه‌ک گورگ به‌خێو کردن بو له‌ناو ماڵی خۆت و بۆ گیانی خۆت. دهستکهتێ تریش که کوردی دوو پله دابه‌زانده خواره‌وه له‌که‌رکوکی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کورد، بڕیاری ٣٢ به٣٢ ی سه‌رۆک کۆماور بو، ئه‌و شانازی پێوه کردنهشیان به‌گه‌لی کورد ڕه‌وا نه‌بینی له‌که‌رکوک، لهبهخاتری نه‌یاران و دوژمنانی کورد، که‌ئه‌نجامه‌که‌ی لهبهچاوه!!.
پۆستێکی تری بێ‌سود، وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، من لێره‌دا زۆر به‌دووادا چون ناکه‌م له‌سه‌ر ده‌سڵات و خزمه‌ت گوزاری ئه‌و پۆسته بۆ گه‌لی کورد، چونکه سنوری کاره‌کانی زۆر بهڵاوهو منیش شاره‌زایی ووڵاتانی تریم نیه، بۆیه پێم وایه ته‌نها سه‌فاره‌تی عێراق له‌سوید به‌سه، بۆبهڵگهی بڵێن سه‌ت خۆزگه عه‌ره‌بێک سه‌فیر بووایه نه‌ک کورد، چونکه هه‌ر کوردێک سه‌ردانی ئه‌و سهفارهتهی کردبێت و دیتبێتم، سه‌ت نه‌فره‌تی لێ کردووه، زۆر به‌بێزاری باسیان له‌فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌کرد و هه‌ستیان به‌وه نه‌کردوه، ده‌سه‌ڵاتی کورد بونی هه‌بوبێت، ئیتر ناوی ته‌نها وه‌زاره‌ت، له‌سود وه‌رگرتنی وه‌زیری به‌ڕیز زیاتر، ئه‌بێت چی بوبێت بۆ کورد؟!.
ده‌رباره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی، گووایه زۆر سه‌رکه‌وتو بوینه، به‌ڵام ئایه، ته‌نها ئه‌وه‌نده بهسنییه که سێیه‌کی خاکی پیرۆزی کوردستانیان خسته ناو کێشه‌یه‌کی ده‌ستوریه‌وه، له‌کاتێکدا به‌بڕیارێکی وه‌زاری ڕژێمێکی سته‌مکار، ئه‌و ناوچانه دابڕێندڕابون، که ئه‌بو هه‌ر به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌و دیکتاتۆره بخرایه‌ته‌وه سه‌رهه‌رێم، که‌چی کورد قه‌بوڵی کرد بخرێته چاڵێکه‌وه، به‌خوێن ڕشتن نه‌بێت، دهرنهییتهوه!.
ئاشکرایه سه‌رکردایه‌تی کورد، هۆکاری سه‌ره‌کی بون، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی، کابینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌غدا، به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی بۆ پشتگیری کردن له‌که‌سی دیاری کراو، بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی کابینه‌ی تازه، که دووا هه‌مینیان حه‌یده‌ر عهبادیهو، له‌سه‌ره‌تاوه ئاشکرابو، که‌سێکی ترسناکتره له نوری مالیکی، ئهمجارێش پشتیوانیان لێێ کرد و به‌شداری کابینه‌که‌یان کرد، جائایه ئه‌و هه‌مو به‌هه‌ڵه‌دا چونه، ئه‌گه‌ر هۆکاری لاوازبون نه‌بێت له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌بێت هۆکاری چی بێت؟.
به‌ڵام ئه‌وه سه‌یره، بنه‌مای به‌هه‌ڵه‌دا چون، وه‌یان ڕاستیه‌که‌ی بڵێن، خه‌ڵه‌تاندنی سه‌رکرده‌کانی کورد چیه، که‌عه‌ره‌ب کوردی پێی ڕازی ئه‌کا، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی یاساییه، بۆچی به‌دووادا چونی یاسایی بۆناکات! دیاره ئه‌نجامه‌کان ده‌ری خستووه، که‌ته‌نها به‌ڵێنه، پێشینانیش وتویانه، ئه‌گه‌ر جارێک خه‌ڵه‌تاندمت، خودا بتگرێ، بۆ به‌دوو جار، خودا خۆم بگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ لایه‌نی کوردی، سێ جاریشی تێ په‌ڕاند!!.
ئێمه ووتمان باس لهروداوهکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناکه‌ین، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه دینمهوه یاد، که ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌م جار نیه، یاری به‌چاره‌نوسی کورد بکات، ئه‌بو سه‌رکردایه‌تی سیاسی، به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌ره‌تای حه‌فتا کانی له‌بیر نه‌چوایه، که‌دای به‌بارزانی نه‌مر، ده‌رباره‌ی پشتگیری لێکردنی و دووایی پاشگه‌ز بووه‌وه!.
ئێستاش وه‌ک ئه‌بینرێت، هه‌ر جاره‌و کێشه‌یه‌کی گرینگ و مه‌ترسیدار دێته پێش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گهندهڵۆکهی به‌غدا، ئاگر به‌رئه‌بێته که‌وڵیان و هانا بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم ئه‌هێنن، نه‌زانراوه بۆ یه‌ک ته‌نها جاریش سه‌رکردایه‌تی کورد، مه‌رجێکی دیاری کردبێ، له‌کاتێکدا هه‌ڵوێستی کۆشکی سپی، زۆر ڕون و ئاشکرایه له‌گه‌ڵ ویست و داخووازیهکانی گه‌لی کوردستاندا نیه‌و، موکوڕی له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یه‌ک پارچه‌یی عێراق ئه‌کات، که مه‌حاڵه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانی تێدا بێ، چونکه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، دیموکراتیه‌تی پێ ئه‌زم ناکرێ نه‌ک فیدرالیه‌ت، عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب، له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڤێنستیهت و به‌ربه‌ریه‌ت، داڕێژراوه، جا نه‌ک ئه‌مریکا به‌سیاسه‌ت بتوانی بیگۆڕێت، به‌چه‌کی ئهتۆمێش ناتوانێت، چونکه ئاماده‌ی خۆکوشتنن بۆ فه‌رهود کردن!.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ش دێته پێشه‌وه. ئایه سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم، زیاتر دڵی به‌چی خۆشه، له‌بوواری کۆشکی سپیه‌وه، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌بینرێت، هه‌ر که‌موکوڕییه‌کیان لی به‌دی ئه‌کرێت، خێرا به‌رپرسه ئیداری و سه‌ربازیه کانیان، وه‌یا چه‌ند ئه‌دامێکی کۆنگریسهکهیان دێن و کۆمه‌ڵێک سوپاسی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم ئه‌که‌ن و باس له‌ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه ئه‌که‌ن، وه‌ک ئاشکرایه به‌قه‌د ئه‌ڵمانیاش ئاماده نین، یارمه‌تی کوردستان بدات، بۆ نمونه، ئاماده نیه ڕاسته‌وخۆ. هێزی پێشمه‌رگه پڕ چه‌ک بکا، که‌واته پاداشته گرنگه‌که‌ی سوپاسه!.
دیاره، ئه‌و دوو ووشه‌یه( سوپاس، به‌ڵێن) دوو ووشه‌ی جووان و ڕه‌نگینن، ئه‌گه‌ر مه‌رامی سیاسیان له‌پشته‌وه نه‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا وهکدهر ئه‌که‌وێت، سوپاس گوزاری ئه‌مریکاو، به‌ڵێن دوپات کردنه‌وه‌ی به‌غدا بۆ کورد، ته‌نها ووشه‌یه‌و هیج کردارێکی به‌دواوه نابێت، هه‌روه‌ک دوێنیش که‌هه‌ستیان کرد به‌ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌ی هه‌ولێر، خێرا رایان گه‌یاند پابه‌ندین به‌ڕێککه‌وتنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌وان هیچ کات پاشگه‌ز نین له‌ووته، هه‌تا هه‌تا هه‌ر پابه‌ندن وه‌ک پابه‌ندبون بهناوهرٶکی ماده‌ی(١٤٠) که‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌بڵێن: دوو ووشه‌ی ڕه‌گین و ژه‌هراوی!!!.
22-2-2015.