ڕۆژ له‌دووای ڕۆژ، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تازه!!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 539
ئه‌مڕۆ، واته/١٣/١/٢٠١٥. ته‌له فیزیۆنی ڕوداو له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کاندا، ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه ده‌گمه‌نه‌که‌ی پارێزگاری که‌رکوک، به‌ڕیز دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم کرد. دیاره سه‌ردانه‌که‌ی زۆر به‌گرینگ له‌به‌رچاو گیرا بۆیه، پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیان بۆ ڕێکخست، هه‌روه‌ک بینرا هه‌رسێ به‌ڕیزان/ دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک. دوکتۆر ئاسۆ، پارێزگاری سلێمانی و دوکتۆر ئه‌بوبه‌کر. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاخافتنی خۆیان تێدا ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام چۆن ڕاگه‌یاندنێک، ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه دلێره‌کان، له‌به‌ره‌ی جه‌نگ به‌سه‌ر داعشدا؟! وه‌یان، موژده‌ی چاره سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی، که به‌داخه‌وه نزیکه جارێکی تریش دوچاری داروخان و پارچه بون ببێته‌وه، به‌هۆی که‌سانی به‌رژوه‌ند پرستهوه؟!.
وه‌یان ده‌ست بهسهڕدا گرتنه‌وه‌ی، شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌ی، تاڵانکراو و وێران کراو، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی شۆڤێنیزم و مه‌زهه‌بی و جۆجهڵه داعشه‌وه، له کاتێکدا به‌خوێنی گه‌شی چه‌ند پۆڵ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، ئه‌و داستانه نه‌خشێندرا، که دوو به‌قه‌د پۆله شه‌هیده پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی مه‌خمۆر و گوێڕ، زیاتریش ئه‌بون، که‌چی هه‌ردو پارێزگاری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و ئاڵتونی ڕه‌ش دڵی کوردستان، زۆر به‌ڕوخۆشیه‌وه ڕایان گه‌یاند شاری که‌رکوک و سلێمانی، دوو ده‌سته خوشکی پێکه‌وه گرێدراون و ناحه‌زان ناتوانن لێکیان داببڕن. لێره‌دا مرۆڤ سه‌ری له‌وه سوڕ ئه‌مێنێ، هیچ روداوێک نه‌ویستراو روی نه‌داوه، تا ئه‌وکاره بخرێته پێش چاو!.
به‌ڕیزێکی ڕۆژنامه‌وان پڕسیاری کرد، ئایه گرینگی ئه‌و په‌یوه‌ندیه چیه له‌نێوان که‌رکوک و سلێمانیدا، به‌ڕیز پارێزگاری سلێمانی، دوکتۆر سیروان له‌وه‌لامدا فه‌رموی، که‌رکوک بۆ ئێمه ده‌روازه‌یه‌ک زۆر گرینگه، بۆ نمونه، له ڕۆژانی ڕابردودا ژماره‌یه‌کی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب، له سنوری سلاحهدینهوه ڕویان کرده که‌رکوک و تووانیمان زۆر به‌ئاسانی وه‌ریان بگرین و له‌که‌مپ جێگیریان بکه‌ین!.
منیش لیره‌دا لهبهڕیز پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ئه‌پرسم: ئایه ئهوعارهبانه بۆ ڕویان نه‌کردۆته شاره‌کانی کۆت و عیماره‌و به‌سراو دیوانیه‌و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا. خۆ هه‌مویان ئارامن و بنه‌چه‌و کولتوری خۆیانن؟ لێره‌دا ئه‌کرێ بڵێن، ئه‌ی چۆن بتوانن کوردستان به‌عه‌ره‌ب بکه‌ن!.
لێره‌دا ئه‌پرسین، ئه‌ی به‌ڕیز، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، دوکتۆر ئه‌بوبه‌کر چۆن هاته ئاخافتن. وائه‌زانم ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه که ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، به‌ڕیزی زۆر به‌جوانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد، پارێزگاکانی کوردستان هه‌مو ده‌سته خوشکی یه‌کترن و پیرۆزن!.
دیاره مه‌به‌ستی من له‌نوسینی ئه‌م ووتاره، ته‌نها شرۆڤه کردنه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچونی ئه‌وسێ به‌ڕیزه، له‌بوواری ده‌رونی و چۆنیه‌تی هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه له‌ناخدا.
پێشینانی کورد، ده‌رباره‌ی زیاده ڕۆیی مرۆڤ، له بوواری به‌خۆدا هه‌ڵدان و پێناسه کردنی خۆی، فه‌رمویانه ( ده‌مه، چیت لێ که‌مه) به‌واتای ئه‌وه‌دێت، مرۆڤ هه‌رچۆنێک بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌ده‌م خۆی نیشاندا، به‌ڵام ئایه، ئه‌وه ئه‌بیته جێگه‌ی بڕوا‌و متمانه پێکردن، بهووتهو بۆچونه‌کانی بۆ پێناسهێ خۆی؟!.
هیچ شتێک نیه له‌گه‌ردوندا پێوه‌ری نه‌بێت بۆ ڕاستکردنه‌وه، پێوه‌ری دیاری کردنی نهێنیه‌کانی ده‌رونیش، هه‌ستی شه‌شه‌مه، که یه‌زدانی مه‌زن به‌مرۆڤی به‌خشیوه، هه‌روه‌ک چۆن که‌راماتی بهئایندارانی پێگه‌یشتو به‌خشیوه.
هه‌مو مرۆڤێکی هه‌ستیاری خاوه‌ن هه‌ستی شه‌شه‌م، لهتێڕووانین به‌رانبه‌ر به‌هه‌ڵوێست و هه‌نگاونانی به‌ڕیز نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری که‌رکوک، زۆر به‌رونی بۆی ده‌ر ئه‌که‌وێت، که دوره له‌هه‌مو به‌هایه‌کی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز، کاتێ هه‌ڵوێست و کرداره‌کانی به‌راورد ئه‌که‌یته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی دوچاری شۆک ئه‌بێت، چون گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی، پارتێکی شۆڕشگێڕی کۆڵنه‌ده‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر، کهپێگهو جێگه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی زۆر پیرۆزی له‌دڵی جه‌ماوه‌ری کوردستانی‌دا کردۆته‌وه!.
لێره‌دا بۆزیاتر شێکاری کردن، له‌سه‌ر ووته‌کانی پارێزگاری که‌رکوک، ناچار ئه‌بین چه‌ند پرسیارێ ئاراسته‌ی به‌ڕیزی بکه‌ین، له گه‌ڵ ده‌ربڕینی تێبینیه‌کانی خۆمان، بۆ زیاتر ئاگادار بونه‌وه‌ی دڵسۆزانی کوردایه‌تی، له ناخی به‌ڕیزی، ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و پارێزگاری کردن، لهیهکڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد، که ئه‌مڕۆ له‌هه‌مو کاته‌کانی ڕابردو پێویستره، چونکه کهوتۆتینه به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات!.
پرسیار: به‌ڕیز دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، ئه‌بێ چ جیاوازییه‌ک هه‌بێت له‌نیوان، نه‌ک پارێزگاکانی باشوری کوردستان، به‌ڵکو هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، هه‌ر لهکرماشانی ڕه‌نگینه‌وه تاکو ورمێی خنکێنراو و ئامه‌دی پابه‌ند کراو و قامیشلوی فه‌رامۆش کراو. من وائه‌زانم که‌سێ، که هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه‌و خاکه‌که‌ی هه‌بێت، چۆن مرۆڤێک به‌یه‌ک چاو ئه‌ڕوانێته زارۆکه‌کانی، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌روانێته گه‌ل و خاکه‌که‌ی!.
بۆیه پارێزگاری که‌رکوک، له‌جێی ئه‌و دڵخۆشی و پێکه‌نینه، به‌و ووشه بێ سودانه‌ی، که ته‌نها بۆنی جیاوزی کاری و له‌باربردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و ئاژاوه گێڕی زیاتر، هیچی تری لێ به‌دی ناکرێت!. ئه‌بو سه‌ردانی به‌ره‌کانی جه‌نگی بکردایه له‌جیاتی ئه‌وسه‌ردانه بێماناو نابه‌جێیه، هانی پێشمه‌رگه بوێره‌کانی بدایه، بۆ پته‌وکردنی ڕێزه‌کانی نیو خۆیان، تابتوانن سه‌رکه‌وتنی زیاتر و باشتر به‌ده‌ست بهێنن!.
ئه‌بێ دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، مه‌به‌ستی چی و کێ بێت لهناحهزان، که‌ناتوانن ئه‌و ده‌سته خوشکیه له‌بار به‌رن؟. خۆ دیاره پهلارهکهی بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پیرۆزی بارزانیه! به‌ڵام زۆر سه‌یره بۆ که‌سێ له ئاستی ئه‌ندامیه‌تی(م. س) یه‌کیه‌تیدا بێت، ئه‌وه هه‌ڵوێست و کرداری بێت، وادیاره له‌ئه‌مریکا ژیاوه‌و ئاگاداری ئه‌و ڕوداوانه نیه، له‌ڕابردودا له‌نێوان ئه‌ودوو پارته کوردستانیه ڕویانداوه، که ته‌نها له‌ماڵوێرانی و په‌شیمانی زیاتر هیچی لێ شێن نه‌بو!. هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ی دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ڵویست وه‌رئه‌گرن، به‌واتای ئه‌وه‌ی دڵسۆزترن، پێویسته پێشان هاوڕێ له‌بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی بداته‌وه، بزانێ چیان کردوه بۆ کورد، ئه‌وسا به‌راوردێکی بکات و کاملا که‌متری کردبو، به نه‌فره‌تی بکات!.
ئه‌و پارتانه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ر له‌پارتی ئه‌ده‌ن، پێویسته چاوێک به‌ته‌مه‌نی خۆیاندا بگێڕن و به‌راوردی بکه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی پارتیدا، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ده‌رونێ پاکی کوردایه‌تی بن، ئه‌بێت به‌شه‌رمه‌وه له‌به‌رانبه‌ر پارتیدا بووه‌ستن! .
ئێستا دوکتۆر نه‌جمه‌دین، زۆر بڕواپێکراوی به‌غدایه، بابچێته ناو ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌کانی عێراق و سه‌یری ئاماری زیندانیانی سیاسی بکات، هه‌تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، بزانێ زیندانیانی سیاسی شاری که‌رکوک، ئه‌ندامانی کام پارتین، خۆگومان له‌وه‌شدا نیه، له پارتی زیاتر هیچ پارتێکی تری کوردستانی بونی نه‌بو، ئه‌ی ئیتر ئێستا چۆن له‌ڕوی دێت، دژایه‌تی پارتی بکات، له کاتێکدا خۆی به‌ووشه‌ی دۆکتۆر، گه‌یشتۆته ئهوپله پارتایه‌تیه، هه‌ربۆیه خاوه‌نی ئه‌و ههڵویستانهیه، که‌ته‌نها خزمه‌ت به‌دۆزی کورد‌و کوردستان ناکات!.
من لێره‌دا ئه‌پرسم، ئه‌گه‌ر پارتی ڕێچکه‌ی بێده‌نگی و خۆپاراستن له‌دژایه‌تی کردنی یه‌کیه‌تی بشکێنێت، ئه‌چێته هۆشی که‌سه‌وه، یه‌کیه‌تی نیشتمانی، نه‌ک بۆ گه‌ل و نیشتمان، ته‌نانه‌ت بۆخودی خۆی، هیچ سودو سه‌رکه‌وتنێ به‌ده‌ست بهێنێ. وا ئه‌زانم مێژووی ڕابردو خۆی وه‌ڵامه بۆئه‌و پرسه، به‌ڵام هیج گومان له‌وه‌دا نیه، ئه‌نجامه‌که‌ی ماڵوێرانی و له‌ده‌ست دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌و، به‌هه‌ده‌ردانی خوێنی گه‌شی به‌ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی ڕۆڵه‌ی کوردی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، جگه له‌خوێنی سه‌تان هه‌زار ئه‌نفال کراو و بێسه‌ر و شوێن!.
لهههڵسویستی دوکتۆر نه‌جمه‌دین سه‌یرتر، هه‌ڵوێستی به‌ڕیز دوکتۆر سیروان، پارێزگاری سلێمانی بو، که زۆر به‌خۆش حاڵیه‌وه پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی هاوتاکه‌ی کرد، وه‌ک خۆی ووتی ههودوکمان دوکتۆرین. ئاگاداری دوکتۆر نه‌جمه‌دین هه‌ین، که له‌باڵه له‌رزۆک و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌که‌ی ناو یه‌کیه‌تیه، به‌ڵام نه‌مان ئه‌زانی ئه‌م دوو دوکتۆرهش ده‌سته خوشکی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌کترن، هه‌ر له‌چاوی خۆیانه‌وه سه‌یری ئه‌ودوو پاڕێزگایه ئه‌که‌ن، که مه‌گه‌ر هه‌ر خه‌ونی پێوه ببینن، چونکه ئه‌و شارانه موڵکی دڵسۆزانی کوردایه‌تین، نه‌ک ئه‌وان!.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌ووته جووانه‌کانی به‌ڕێز، دوکتۆر ئه‌بوبه‌کر، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بکه‌ین، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵیانی نه‌شکاند و پیرۆزبایی لێکردن، به‌ڵام گورزی دڵسۆزی مه‌ردایه‌تی خۆی، بو گه‌ل و نیشتمان وه‌شاند، که فه‌رموی ههموشارهکانی تری کوردستان پیرۆزن و ده‌سته خوشکن. پڕ به‌دڵ ده‌ست خۆشی لێ ئه‌که‌ین، دیاره وه‌ک بهرپهڕج دانه‌وه‌یه‌کی، هه‌ردو پارێزگاری به‌ڕیز بو!.
هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که شرۆڤه کردنی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت، چونکه هه‌وڵه‌کان ته‌نها بۆئاژاوه گێڕی و له‌باربردنی ئه‌وئارامی و سه‌رکه‌وتنانه‌یه که‌به‌هۆی دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمانه‌وه، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌رد و دلێر به‌ده‌ست هێنراون، به‌ڵام، ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته له‌کۆتاییدا ئاماژه‌ی پێبکه‌م، ئاگادار کردنه‌وه‌ی دوکتۆری به‌ڕیز نه‌جمه‌دین که‌ریمه، له‌دوو خاڵی زۆر گرینگ، وه‌کو:
یه‌که‌م: ده‌سته خوشکی ڕاسته‌قینه‌و به‌بێ مه‌رامی بۆگه‌ن، بریتیه له‌شاره‌کانی باشوری کوردستان و شاری کۆبانێی خۆ ڕاگر، وههک له‌به‌ر چاوه رۆڵه‌کانیان، ههرلهخانهقین و گه‌رمیانه‌وه تا ئه‌گاته دهۆک و زاخۆی ده‌لال، له‌ناوجه‌رگه‌ی کۆبانیدا سینگی خۆیان کردووه به‌قه‌ڵغان، شان به‌شانی براگهریلاکانیان بۆ پاراستنی له‌چنگی دوژمنان و هێشتنه‌وه‌ی به‌ئازادی، بۆ سه‌ربه‌رزی گه‌لی کوتدستان، نه‌ک بۆ بازرگانی کردن!.
دوهه‌م: ئه‌بێت کاک نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌وه دڵنیابێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست تێکه‌ڵکردنی ڕاست بێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق، بۆ هێنانی سوپای فه‌رهود چیی و ئابهڕوچوی عێراق، شاری ڕۆشبیری و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، نه‌ک ته‌نها به‌نه‌فره‌ت کردن له‌و ده‌سته خوشکایه‌تیه ده‌ستبه‌رداری که‌رکوک ئه‌بن، به‌ڵکو ئه‌بێت دڵنیابێت، که ناوجه‌رگه‌ی شاری ئاڵتونی ڕه‌شی لێ ئه‌که‌ن بهگڕکان و دوژههێ دروست ئه‌که‌ن بۆ دوژمنان و نه‌یارانی کورد و کوردستان، له‌مێژودا داستانی له‌وجۆره ڕوی نه‌دابێ، که دڵنیاین ئه‌ندام و پێشمه‌رگه به ئه‌مه‌که‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، شانبه‌شانی ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی گه‌ل ئه‌بن، به‌ڵام که بێده‌نگن تاکو ئێستاکه، باش ئاگاداری بارودۆخه ناسکه‌که هه‌ن، جارێک چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی کۆتایین، ئه‌زانن هه‌وڵی دوژمنکارانه‌ی تاران و به‌غدا، ڕۆژ له‌دووای ڕۆژ، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تازه دائه‌هێنێت!!.
15- 1- 2015.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.