وه‌ڵامی دهوههم: بۆ شێخ عه‌بدوڵڕه‌حمان مونشیدالعاصی!... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 563
هه‌ڵوێسته گه‌مژه‌یی و چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان مونشید، به‌جۆرێ سه‌ر سه‌ر سوڕهێنه‌ره، چۆن بیری لێ بکریته‌وه، مرۆڤ ئه‌گاته بڕوایه‌ک، ئه‌و شێخه عه‌ره‌به دوچاری نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فاوی(زهایمر) بووه‌و، به‌هۆی کاریگه‌ری له‌خۆبایی بونه‌وه هه‌ست به‌خۆی ناکات، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌مه‌کیانه ئه‌دوێ بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری و زانستی ببه‌ستێ، وه‌ک ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ شوانه عهرهبیکدا بدوێت! بۆیه جارێکی تریش ئهیخمهوه بیری، هه‌وڵبدا ئه‌وسه‌رچاوه‌یه بخوێنێته‌وه کهلهخوواره دیاریم کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک شاره‌زاییش په‌یدا بکات، له‌چۆنیه‌تی شێوازی ڕاگه‌یاندن!.
ئمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌کان سه‌لماندویانه، که‌رکوک شارێکی کودستانیه!.
له‌سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م، ساڵی١٨٧٢بو١٨٧٣. ئه‌ندازیاری ڕوسی"یوسف چهرتیک" له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه ئه‌هێنرێته که‌رکوک، ده‌رباره‌ی دانیشتووانه‌که‌ی ئه‌ڵێت: که‌رکوک ١٢بۆ ١٥ هه‌زار دانیشتوانی تێدایه هه‌موی کورده، ته‌نها خێزانێ ئه‌رمه‌نی تێدایه.
شه‌مسه‌دین سامی، زانا‌و گه‌ڕیده‌ی ناوداری تورک، لهقاموس الإعلام) فه‌رهه‌نگی ناوداران که٦بهرگهو"٤٨٣٠" لاپه‌ڕه‌یه، له‌ساڵی ١٨٩٨، به‌زمانی ئه‌سته‌نبوڵی چاپ کراوه، له‌لاپه‌ڕه"٣٨٤٠"باسی که‌رکوک ئه‌کات و ئه‌ڵێت: که‌رکوک یه‌کێکه له‌شاره‌کانی کوردستان و له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دانیشتووانه‌که‌یشی ئه‌ڵێت: که‌رکوک، لهچووار به‌ش، سێ به‌شی کورده‌و، ئه‌وانی دیکه، تورک و عه‌ره‌ب و جوله‌که‌و کلدانن!.
جالێره‌دا به‌پێویستم زانی، به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئه‌م پارچه شیعره دابگرم و پێشکه‌ش به‌عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کانی وه‌ک شێخ عه‌بدولڕه‌حمان مونشید و هاوبیرانی بکه‌م:
به‌نه‌وتی ڕه‌ش ئهتسوتێنم!.
ئه‌ی داگیرکهڕی که‌ڵبه گڕ
عاره‌به زوڕاتی گیرفان بڕ
بیرکه‌ره‌وه چاک بمناسه
منم ڕۆڵه‌ی باوه گوڕگوڕ
که‌رکوک خاکی کوردستانه
نه‌ک ئێستا له‌دێر زه‌مانا
ته‌نها ووشه‌ی باوه گوڕگوڕ
به‌ڵگه‌یه شاری کوردانه
تاکو دوێنێ تۆ له‌کوێ بوی
من پهیدابوم تۆ که‌ی هه‌بوی
ئه‌وکاته‌ی هۆلاکۆم به‌زاند
پێم ناڵیی نۆکه‌ری کێ بوی
که‌رکوک من خۆم دام هێناوه
هه‌رخۆم ئه‌و ناوه‌م لێ ناوه
که گۆڕا له "ئه‌ربا" خاوه
که‌سێ تر نه‌بو له‌و ناوه
ئیتر چۆن ڕێگات پێ ئه‌ده‌م
ناوی بێنی بڵیی ئه‌یبه‌م
من و که‌رکوک لاشه‌و خوێنین
ئاگر له‌جه‌سته‌ت به‌ر ئه‌ده‌م
نه‌ما ڕۆژگار داگیرکاری
کورد به‌هێزه بۆ به‌رگری
به‌نه‌وتی ڕه‌ش ئهتسوتێنم
ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌ی به‌به‌رگری!!.
شێخ بزێنی
30- 7- 2004- سوید.
تازه کراوه‌ته‌وه له به‌رواری/ 30/12/2014، وه‌ک ماڵ ئاوایی کردنێکیش، له‌ساڵی/2014، له‌هه‌مان کاتیش‌دا، ساڵی تازه‌ی(2015)، پیرۆز ئه‌که‌م له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان و جیهان، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه: سه‌رۆکی هێژامان ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانی و پێشمه‌رگه دڵێر و نه‌به‌رده‌کانی کوردستان و خانه‌واده پیرۆزه‌کانی شه‌هیدان و خزم و دۆست و هاوڕێیانی به‌ڕیزم له‌فه‌یسبوک.
30-12-2014.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.