مه‌لاو پارته ئیسلامیه‌کان وه‌ڵامیان چیه؟. .. نەجمهدین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 1819
من لێره‌دا وه‌ك ئیسلامێ، ته‌نها له ڕووانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه ئه‌دوێم، نه‌ک به‌بۆچونی خۆم، به‌ڵکو به‌پێی ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌به‌ر چاون و نکۆڵییان لێ ناکرێت. ئه‌وه‌ی به پێویستی ئه‌زانم پێشه‌کی ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، هۆکاری دابه‌زینی هه‌مو ئاینێکی ئاسمانیه، که دووا ئاینیان ئیسلامه‌و به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕابه‌ره‌کانی، ئه‌و ئاینه، پیرۆزترین ئاینه‌و، گووایه به‌تاڵ کردنه‌وه( نسخ) ی هه‌مو ئاینه‌کانی ترییه! جاڵیرهدا پرسیاری ئه‌وه دروست ئه‌بێت، ئایه دابه‌زینی ئاینه‌کان به‌گشتی و ئاینی ئیسلام به‌تایبه‌تی، بۆ په‌روه‌رده کردنی کرداری ڕه‌وشت به‌رزی و دروست کردنی کۆمه‌ڵگای ڕێک و پێک و ئارام و بێ وه‌یه، وه‌یا ته‌نها به‌کار هێنانی ووته‌ی جوانی پڕشیگدار و هێنانی ووشه‌ی شایه‌تی ئیمان و هاتو هاواری به‌باڵا خویندنی پێغه‌مبه‌ران و ناوهێنانی په‌روه‌ردیگاری مه‌زن و نویژ و ڕۆژوی نیوه ته‌واو و هه‌ڕه‌شه کردنه له‌کافران؟.
گومان له‌وه‌دا نیه، گرینگ ترین خاڵی ئاینی، بڕواداریه به‌بونی هێزێکی بێوێنه، که به‌سه‌تان ناو، ئاماژه‌ی پێ ئه‌کرێت، یه‌ک له‌و ناوانه‌ش له‌لای گه‌لی کورد" خودایه" که داهێنه‌ری گه‌ردونه‌و، تووانای به‌سه‌ر هه‌موو بونه وهرێکدا هه‌یه، پێویستی به‌هیچ هیز و لایه‌ن و مرۆڤێ نیه، چونکه خۆی خاوه‌نی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکه، بۆیه هه‌رچی بونه‌وه‌ر هه‌یه پێویستی به‌خودایه. که‌واته هه‌ر شتێک خۆی ئاره‌زوی لێ نه‌بێ نابێت و ناژییهت. که ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تری سه‌لمێنه‌ره، دابه‌زینی ئاینه‌کان، ته‌نها بۆ ڕێبازی په‌روه‌رده بونی کۆمه‌ڵگای ڕێک و پێکی مرۆڤایه‌تیه، نه‌ک بۆ پاڵپشتی کردن له‌خودا، چونکه ئه‌و پێویستی به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن له مرۆڤ نیه!.
لێره‌دا دێمه سه‌ر ناوه‌رۆکی مه‌به‌سته‌که‌م له‌م وتاره‌دا، که به‌راورد کردنی کردار و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی له کۆمه‌ڵگای ئاینی ئیسلامی و، ئاینه‌کانی جیا له‌ئیسلام. له‌بواری هاوکاری و ڕه‌وشت به‌رزی و ڕێک و پێکیه‌وه، به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئاینه‌کاندا بگونجێت. ده‌یاره زۆر به‌وه دڵخۆشم، که ڕوداو و کرداره‌کانی ڕۆژانه هێنده ڕون و ئاشکراو له‌به‌ر چاون، بێلایه‌نی من ئه‌سه‌لمێنن، که‌مه‌به‌ستم سوکایه‌تی پێکردن نیه.
پێویست به‌وه ناکا لێره‌دا ئاماژه به هه‌مو ئه‌وئایه‌ته پیرۆزانه بکه‌م، له ناوه ڕۆکی قورئاندا هاتون له‌باره‌ی هاوکاری کردن و کرداری چاکه‌و یارمه‌تیدانی یه‌کتری و ده‌ست پاکی و خۆ به‌دور گرتن له‌ناپاکی. و خه‌راپه کاری، بۆیه ته‌نها ئاماژه به‌سه‌ره‌تای (٣) ئایه‌تی پیرۆز ئه‌که‌م، بۆ به‌راورد کردنه‌که‌م، وه‌ک: ( وتعاونو علی البروالطقوی. ولاتعاونو علی الإثم والعدوان. . . هتد). ( المٶمن للمٶمن کألبنیان یشد بعضهم بعضی. . . هتد) وه ( یاأیهاالذین آمنوأدخلو فی السلم کافة. . . هتد).
ئه‌لێره‌دا من ئه‌پرسم، ئایه ئه‌و پارته به‌ناو ئیسلامیانه‌و، مه‌لاکان سونه‌و شیعه‌ش به‌گشتی، له سه‌ر ئاستی کام له‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا کاریان کردووه‌و هه‌ڵویستیان نوواندووه!خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، که به‌پله‌ی یه‌که‌م مه‌لاکان، به‌پله‌ی دوههمیش، له‌دوای دروست بونیان، پارته ئیسلامیه‌کان، کۆمه‌ڵگایان ڕاهێناوه له‌سه‌ر پێڕه‌و کردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئاینه، که به پیرۆزترین ئاین له‌قه‌ڵه‌میان داوه!.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بوواری ئارمی و یه‌کڕێزی و یارمه‌تیدان و پشتگیری کردنی یه‌کتری و ده‌ست پاکی به‌رانبه‌ر یه‌کتری، سه‌یری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی بکه‌ین، ١٠٠% پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆکی ئاینه‌که‌یه! هه‌روه‌ک له‌به‌رچاوه، ئه‌و کوشتن و بڕین و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن و فه‌رهود و ماڵویران کردنی یه‌کتر و، گه‌نده‌ڵی و ته‌ڵه‌که بازی و فڕوفێڵ و ده‌ست ناپاکی و نائارامی و ئاژاوه گێڕێێهی له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامدا ئه‌بینرێت، له‌هیچ کۆمه‌ڵگا جیا لهئیسلامهکاندا نابینرێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆر هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و ڕێک و پێکیان لێ ئه‌بینرێ هه‌روه‌ک له‌به‌رچاوه‌و نکۆڵی لێ ناکرێت، بۆ نمونه:
شه‌ڕێ ناخۆی چه‌ندین وڵاتی ئیسلام، خۆبه‌خۆ له‌بوواری مه‌زهه‌بیه‌وه، گه‌یشتۆته ئاستی خوێن ڕشتن و تاڵان کردن و وێران کردنی ماڵ و په‌لاماردانی ژن و کچ و منداڵی ساوا‌و په‌ککه‌وته، که بۆته هۆکاری ئاواره بونی به ملیۆنه‌ها موسوڵمانی بێ تاوان، هانا بۆ ووڵاتانی جیا له‌ئیسلام به‌رن، که پێش لێ قه‌ومانیان، به‌کافر و بێ‌دین و پێس له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌دا، له‌سه‌ر بڕیار و فتوای مه‌لاو پارتی ئیسلامی سیاسی!.
له‌هیچ شار و کونجێکی ووڵاتانی ئیسلامی‌دا، ئافره‌تی به‌تایبه‌تی گه‌نج، ناویری به‌ته‌نها روو بکاته شوێنێک که‌سوکاری نزیکی خۆی لێ نه‌بێ، ته‌نانه‌ت به‌خزمی نزیکی خۆشی بڕوای نیه، له‌بوواری ده‌ست درێژی کردنه سه‌ری، به‌تایبه‌ت به‌شه‌وان ئه‌وه هه‌ر مه‌حاڵه‌و کوفره، به‌ڵام له‌وڵاتانی جیا له‌ئیسلام، جوانترین کچ ئه‌توانێ به‌وپه‌ڕی دڵنیابونه‌وه، به‌ناو ڕێگا چۆڵهوانیهکانیشدا ڕێگا بکات به‌بێ مه‌ترسی له‌بواری ئه‌خلاقیه‌وه!.
هه‌تاکو ئاواره‌و کۆچبه‌رانی ووڵاتانی ئیسلامی په‌ره‌ی نهسهندبو له‌ئه‌وروپادا، به‌زۆری پێشه‌وه‌ی بازاره‌كانی خۆراک و که‌لوپه‌ل فرۆشی و ڕێستۆڕانگهکان و بانکه کانیش، ته‌نها جام بو، به‌ڵام ئه‌وه له‌ووڵاتانی ئیسلامی نابینرێت و بازاڕه‌کانی ئه‌وروپاشیان گوڕی، بۆنمونه، من که‌هاتمه سوید، دهڕابهم نابینی، ماڵه‌کان به‌زۆری ئه‌چونه ده‌ره‌وه، ده‌رگایان داناخست، به‌ڵام ئێستا ده‌ڕابه‌و قفڵی زیاده‌شی لێ ئه‌ده‌ن!.
١٨ ساڵه له‌سوید ئه‌ژیم، نه‌مبینیوه، یه‌ک سویدیه‌ک، غه‌یبه‌تی که‌سێک بکات و ناوی به‌خه‌راپه به‌رێت، وه‌یا له‌کاتی توڕه بوندا، ناوی دایک و خوشک و ووشه‌ی قێزه‌وه‌ن به‌ڕێت، ١٠٠% پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئیسلام!.
ئه‌وکار و کرده‌وانه زۆرن، نامه‌وێت زیاتر له‌و بوارانه‌وه بدوێم، به‌ڵام خاڵیکی تریم زۆر به‌لاوه سه‌یره، وه‌کو بێ ئه‌مه‌کی، که له ئاینی ئیسلامدا کارێکی بێزراوه، به‌ڵام ئیسلامیه‌کان که ئه‌گه‌نه ئه‌وروپا، هه‌رچی توانای درۆ هه‌ڵبه‌ستن و فڕوفێڵی نادروست هه‌یه به‌کاری ئه‌هێنن، تاکو ئیقامه‌که وه‌ر ئه‌گرن، به‌تایبه‌تی من باسی سوید ئه‌که‌م چونکه خۆم له‌وێ ئه‌ژێم، ١٠٠% ئاگادارم، به‌ڵام هه‌ر کهئهگهن به‌مه‌رام، به‌قودره‌تی قادر، وه‌ک چاونوقانێک، ١٨٠ پله ئه‌گۆڕین، ته‌نانه‌ت به‌دووای مریشکی حه‌ڵاڵ دا ئه‌گه‌ڕێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و پاره‌یه بکه‌نه‌وه که پێی ئه‌کرن، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش بۆڵه بۆڵیان ده‌رباره‌ی ئه‌وانه ئیسلام نین و کافرن!.
ئه‌لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم، ئاماژه به‌دوو ڕوداوی سرنج ڕاکیش بکه‌م، که له‌مانگی ڕابردو و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕویدا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی ناله‌باری ئاواره‌ی ئیسلامی سیاسی و عه‌ره‌به‌وه!.
له‌مانگی ڕابردو، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی ئوستورالیا، له‌چاوپێکه‌وتنێکی ئاواره‌کاندا، یه‌کێ له ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان، به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌حکومه‌ت گرت، سه‌رۆک وه‌زیران کهخانمێکه، بانگی لێ کرد و فه‌رموی ده‌نگت داگره، به‌ده‌نگی گڕ قسه‌نه‌که‌ی، ئێوه ناڵین مه‌که پیرۆزه، بۆ ناچن بۆئه‌وێ هاتونه بۆ ئێره، ئه‌گه‌ر نارازین، ڕێگا له‌به‌رده‌متان کراوه‌یه‌و فه‌رمون بگه‌ڕێنه‌وه!.
له‌م چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا، خانم ئنجیلا میرکڵ، ڕاوێژکاری حکومه‌تی ئه‌لمانیا، له‌چاو پێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاواره عه‌ره‌به‌کان فه‌رموی، ئێوه ناڵین مه‌که پیرۆزه، بۆناچن بۆئه‌وی، ڕوتان کردۆته ووڵاتی ئێمه! هه‌روه‌ها له لیدوانێکیدا فه‌رموی: له‌داهاتودا به‌منداڵه‌کانمان ئه‌ڵێن: که موسوڵمانه‌کان په‌نایان هێنا بۆ لای ئێمه، له کاتێکدا له‌مه‌که‌وه نزیک تربون!.
هه‌رله‌م ڕۆژانه‌دا ئاشکرابو، که‌سێکی جوله‌که، نیشته چیی به‌ریتانیا، تاکو ئێستا ژماره‌ی(١٢٢) ژن و منداڵ و کچی ئیزیدی و مه‌سیحی، به‌پاره‌ی خۆی له‌داعش کڕیوه‌ته‌وه ئازادی کوردون، ئێستاش ههرخهریکه له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوێکی مرۆییه‌وه، یارمه‌تی وه‌ر بگرێت، بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و دیلانه!.
ئه‌لێره‌دا، سه‌ره‌ڕای سه‌رلێشێواندنی ئه‌و کۆمه‌ڵگا خودا په‌رستانه، ئه‌گه‌ر مه‌لاکان خاوه‌ن داراییه‌کی ئه‌وتۆ نین، که بتوانن به‌کارێکی مرۆڤایه‌تی و ئاینی هه‌ڵبستن، به کڕێنه‌وه‌ی ئه‌و دیلانه که کراون به‌کۆیله، هه‌ر وه‌ک له‌سه‌رده‌می ئیسلامه‌تیدا ڕویدا، خۆ پارته ئیسلامیه‌کان، تواناداریهکی باڵایان هه‌یه له‌بواری دارایی، وه‌ک زانراوه عه‌لی باپیر، ته‌نها خانوه‌که‌ی نرخی چه‌ند ملیۆن دۆلاره، ئایه چه‌ند دیلیان ئازاد کردووه، خۆ دورنیه بڵێن ئه‌وه کاری ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ئێمه باس له‌هه‌ڵوێستی پارته به‌ناو ئیسلامیه‌کانه‌وه ئه‌که‌ین، که هه‌ر وه‌ک زار‌و، له‌ژێر ته‌ڵه‌که‌بازی ئاینیدا، خوێنی نه‌زان و هه‌ژاران ئه‌مژن!.
له‌کۆتاییدا، له مه‌لاو پارته به‌ناو ئیسلامیه‌کان ئه‌پرسین، ئایه وه‌ڵامیان چیه، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ووڵاتانی وه‌ک خۆیان ئه‌ڵین غه‌یره‌دین، که‌به‌و جۆره باوشیان بۆ لێقه‌وماوان و ئاواره بونی ئیسلام له‌ده‌ستی ئیسلام کردوته‌وه، ئه‌وانیش هه‌روه‌ک به‌شێ له‌ئیسلامه بێ ئه‌مه‌که‌کانی ئاواره، ئه‌توانن شتێک بڵێن؟!!!!!.
30- 8- 2015.