فتلاوی زه‌ختی هه‌ڵساوه، پێویستی بهکهپسوله!. ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نەجمەدین شێخ بزێنی
- Hits: 1874
عێراق ...
ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه، مانشێتی ڕاگه‌یاندنێکه، له ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی ڕوداونێتهوه داگیرابو، که گوزارشتی له‌ڕاگه‌یاندنی( حنان فتلاوی) ئه‌کرد، که له‌چه‌ند خاڵێکدا ده‌ست نیشانی ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ڵامێکی دروستی بده‌ینه‌وه. ئه‌و خانمهنهخۆشه ئه‌ڵێت:-هەولێر و بەغدا باسی "تەڵاقدان" دەکەن .
_ هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ته‌ڵاقه نابێت، به‌واتای ئه‌وه دێت، به‌غدا هه‌ولێر ته‌ڵاق بدات!.
_ باس سنور ئه‌کات و ئه‌ڵێت، سنوری میژوی٩/٤/٢٠٠٣، ئه‌کرێ به‌سنور و که‌رکوکی له‌گه‌ڵ نابێ، ته‌ڵاقه‌که‌ش پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی بۆ نیه!.
_ داواش له هۆشمه‌ندانی یه‌کیه‌تی و گۆڕان ئه‌کات به‌وه‌ی، بارزانی سه‌رکیشی ده‌کات و گه‌لی کورد، به‌ره‌و خه‌راپترین ده‌بات. لێره‌دا وادهرئهکوێت، وه‌رگێڕی ووته‌کانی فتلاوی، که‌مێک لاوازبووه له‌وه‌رگێڕاندا، وادیاره مه‌به‌ستی فتلاوی، بۆ ڕیگری کردنه له سه‌رۆک بارزانی، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی و گۆڕانه‌وه!.
لێره‌دا هه‌رچه‌نده حه‌نان فتلاوی، توانج لێدانی زۆر هه‌ل ئه‌گرێت، به‌ڵام لهوبووارهوه، من خۆم به‌دور ئه‌گرم هه‌رچه‌نده شایسته‌ی ڕێز لێنانیش نییه!.
ده‌رباره‌ی هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ته‌ڵاقه نابێت. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌ر ئه‌که‌وێت خاتو حه‌نان، هه‌ند لاوازه ئه‌بو خۆی له‌بوواری سیاسی نه‌دات، چونکه شانۆی سیاسی، شانۆی گازینۆی شه‌وانه نیه، هۆشیاری و ژیری زۆری ئه‌وێت. بۆنمونه: ئه‌بو ئاگادار بێت له‌وه‌ی، هه‌ولێر به‌غدا ته‌ڵاق ئه‌دات، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی، چونکه خۆ به‌غدا ناڕازی نیه به‌مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولیردا، که‌واته حنان خان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ڕوانێته تهڵاقهکهو ئه‌بیت بزانێت، هه‌ولێر به‌غدا بێبه‌ش ئه‌کات له نه‌فه‌قه، باکی به‌به‌غدا نیه!.
ده‌رباره‌ی سنوری هه‌رێم، ئه‌و مێژووه‌ی باسی لێکردووه، ئه‌وه سنوری ته‌ڵاقدانی خۆیه‌تی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه، چونکه سنوری خاک به‌پێی مێژوو دیاری ناکرێت، به‌ڵکو به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌و دیکۆمێنتی نیوده‌وڵه‌تی و بواری ئیتنی و جوگرافیای کۆن، دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها هه‌وڵدانی بێ وچانی ڕژێمه یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کانی به‌غدا، بۆ به‌عه‌ره‌ب کردنی ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی نزیکی سنوری عه‌ره‌بن، بهتایبهتیسنوری پارێزگای که‌رکوک، جووانترین و به‌هیزترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری کوردستانی بونیانه، جا پێویسته حه‌نان خان له‌وه بگات، خاک به‌هه‌ر نرخێک بێت ئه‌پارێزرێت و سازشی له‌سه‌ر ناکرێت، ئه‌گه‌ر هۆشدار بووایه، ئه‌یزانی پاشگه‌ز بونه‌وه‌ش له‌ماف، ئه‌وه مه‌حاڵه، به هه‌زاران جۆره سه‌ماو بادانی به‌غدای فتلاوی ناگۆڕدرێته‌وه!.
ده‌رباره‌ی داواکاری له‌یه‌کیه‌تی و گۆڕان. دوو تێبینی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تێدایه وه‌ک:
یه‌كه‌م: هێنده نه‌زانه، هه‌ست به‌وه ناکات، که یه‌کیه‌تی و گۆڕانیش، لایه‌نی هاوبه‌شن، له‌خاک و ده‌سه‌ڵات و هیزری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد، هه‌رچه‌نده ململانیی سیاسی له‌نێوان ئه‌وان و پارتیدا ڕوو بدا، کار ناکاته سه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌میشه‌و هه‌رده‌م له به‌رانبه‌ر دوژمنانی کورد و کوردستاندا، ئه‌وانه ده‌سته خوشکی یه‌کترن و پشتی یه‌کتری به‌رناده‌ن، ته‌نها به‌رپرسانی گێژی عه‌ره‌ب هه‌ست به‌وه ناکه‌ن!.
دوهه‌م، حنان فتلاوی هێنده خۆی به‌گه‌وره ئه‌زانێت، شه‌رم ناکات ووشه‌ی هۆشمه‌ند(عقلاء) به‌کار ئههینێت به‌رانبه‌ر به که‌سایه‌تی سیاسی و پایه‌داری سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو لایه‌نه دیاری و پێگه‌داره، که‌به سه‌تان کادیری سیاسی و توواناداریان تێدایه، حه‌نان فتلاوی، بهگسک لێده‌ری به‌ر پێیانیش قه‌بوڵ ناکه‌ن، که‌واته بێهۆشی خۆی له‌ئاستێکدایه، له‌واتای ووشهش تێناگات!.
له‌کۆتاییدا ئه‌لێم: خاتو حه‌نان فتلاوی، ناوماڵی خۆت ڕێکخه، ئه‌وسا باس له‌پێش لێکرتنی سه‌رۆک بارزانی بکه، ئه‌ڵێن یه‌کێ داریان ئه‌بڕیه(هینی) ئه‌یوت ئه‌و ته‌قه‌ته‌قه چیه، سێیه‌کی عیراقی عه‌ره‌بی که‌وتۆته ژێر پێی داعش، به‌هه‌مو هاوکاری و یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵگای نیودهوڵهتیشهوه هێشتا حه‌نان فتلاوی هه‌ر جیقهی دێت، که‌چی هه‌ڕه‌شه له‌کورد ئه‌کا، که‌خاوه‌نی ئهوپێشمهرگانهیه، که جیهانیان دوچاری سه‌رسوڕمان کردووه به‌هۆی دڵێری و بوێری و قاره‌مانیه‌تیه‌وه، بۆیه ڕامان گه‌یاند، زه‌ختی هه‌ڵساوه‌و پێویستی بهکهپسوله!!!.
11- 7- 2015.