دیكتاتۆری بۆ عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 2045
كاتی ئه‌وه هاتووه كورد ده‌ستبه‌رداری به دیموكراتیزه‌كردنی عێراق ببێ و چیتر ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئامانجه نیشتیمانیه‌كانی خۆی نه‌كاته پاشكۆی به دیموكراتیزه‌كردنی ئه‌قڵی شمشێر و خه‌یاڵی كرانه‌وه‌ی كه‌لتووری داخراوی عه‌ره‌ب، به تایبه‌تیش له ئێستادا كه داعش و حه‌شدی شه‌عبی به فتوای خه‌لیفه و مه‌رجه‌ع ژیان و ئازادی و راوبۆچوونه جیاوازه‌كان سه‌رده‌بڕن، ناكرێ بیر له به دیموكاتیزهكردن و گونجاندنی جیاوازیه‌كان له عێراقدا بكرێته‌وه، چونكه عێراق و دیموكراتی ئه‌وه‌نده لێك دوورن، ده‌كرێ بڕوا به‌وه بێنم گوێدرێژ به په‌یژه‌دا سه‌ربكه‌وێ، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوا به‌وه ناهێنم نه‌ك له عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بیدا دیموكراتی و ده‌نگی ئازاد بوێرێ سهرهتاتكێش بكات.
نه‌زانی كورد لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌نفال ده‌كرا و ژن و پیاو و گه‌وره و بچوكی زینده‌به‌چاڵ ده‌كران، شار و گوندی راده‌گوێزران و بڕیاری قڕكردنی ده‌درا، ژه‌هرباران ده‌كرا و نیشتیمانی ده‌كرایه چۆڵه‌وانی، كه‌چی ئه‌و له به‌زمی خۆی نه‌ده‌كه‌وت و هه‌ر ده‌یگوت دیموكراتی بۆ عێراق، ئه‌و په‌ڕی گه‌وجی و ده‌به‌نگییه هه‌ر كه‌سێك پێیوابێ ئه‌قڵی شمشێر ده‌گۆڕێ و عه‌ره‌ب فێری ژیانی مه‌ده‌نی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كات! له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستیانه‌شدا په‌ند له مێژوو وه‌رناگیرێ، ئه‌وه‌تا عه‌ره‌ب شه‌ڕی مووچه و قووت بڕین له‌گه‌ڵ كورد ده‌كا و كوردیش هه‌ر به گه‌ز و ربه‌ی خۆی ده‌یپێوێ و له چاوه‌ڕوانی عێراقی دیموكرات و فیدراڵ‌دا سهرخهوان ده‌شكێنێ.
ئاخر عه‌ره‌ب به درێژایی مێژوو له بۆن و به‌رامه‌ی دیموكراتی تۆرێنراوه، له ژینگه‌ی خوێنڕێژی و سه‌ربڕیندا په‌روه‌رده كراوه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دیموكراتی ئاشت بكرێته‌وه وه‌ك ئه‌و قالۆنچهیهی لێدێ كه بۆنی خۆشی پێبكرێ ده‌مرێ.
كورد گله‌یی ئه‌وه له عه‌ره‌ب ده‌كات كه ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی لێ زه‌وت كردوون، ئه‌ی بۆ گله‌یی له خۆی ناكات كه ده‌یه‌وێ شتێك به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا بسه‌پێنێ كه خۆی نایه‌وێ ئه‌ویش دیموكراتییه، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌كانیش ده‌یان ساڵه سه‌نگه‌ری له عه‌ره‌ب گرتووه، جا ئه‌گه‌ر سهنگهرگری كورد له عه‌ره‌ب بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌وابێ، ده‌بێ ئه‌و مافه به عه‌ره‌بیش بدرێ كه له پێناو ره‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراتی سه‌نگه‌ر له كورد بگرێ كه به زۆری زۆرداری ده‌یه‌وێ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ.
ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م كورد هه‌م سته‌مكاره و هه‌م سته‌م لێكراو، عه‌ره‌ب وڵاتی كوردانی داگیر كردووه و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی لێ زه‌وت كردوون، لێره‌دا كورد ده‌بێته سته‌م لێكراو، كاتێكیش ده‌یه‌وێ عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوورێك رابێنێ كه نامۆیه پێی ده‌بێته سته‌مكار، دیموكراتی له‌وه‌دا نییه هه‌رچی پێت خۆشبێ بیكه‌ی، به‌ڵكو دیموكراتی راسته‌قینه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی پێت خۆش نه‌بێ بیكه‌ی به زۆر به‌سه‌رتدا نه‌سه‌پێنن، عه‌ره‌بیش پێی خۆش نییه له وڵاته‌كه‌یدا دیموكراتی هه‌بێ، كاتێك كورد داوای دیموكراتی بۆ عێراق ده‌كات، ئه‌وه زووڵمێكی ئاشكرایه له عه‌ره‌بی ده‌كات، چونكه عه‌ره‌ب دیكتاتۆری له‌گه‌ڵ خوێن و بیركردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵ بووه، درووشمی دیموكراتی بۆ عێراق به ئیهانه وه‌رده‌گرێ و به‌رده‌وامیش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به‌و درووشمه و بنه‌ماكانی دیموكراتی هه‌بووه، بۆیه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵك ده‌ڵێم: دیكتاتۆری بۆ عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان، به‌وه‌ش هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ونه سه‌ر رێچكه‌ی خواست و ئامانجی خۆیان، عه‌ره‌ب كه له‌گه‌ڵ شمشێر و له‌ناو كه‌لتووری داخراودا گه‌وره بووه، دیكتاتۆری خواستی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی و پێویسته پیرۆزبایی لێبكه‌ین، كوردیش كه به درێژایی مێژوو باجی بێ ده‌وڵه‌تی داوه، پێویست ناكات ده‌وڵه‌تی خۆی بكاته خۆراكی به دیموكراتیزه‌كردنی عێراقی عه‌ره‌بی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.