قه‌ندیل و شه‌قام دوو خواست و دوو ئاراسته‌ی لێك جیاواز ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 357
یه‌كه‌مین جاره ببینم و ببیستم وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان قه‌ندیل و شه‌قام رووده‌دات، به‌ریه‌ككه‌وتن له نیوان خواستی سه‌ركردایه‌تی حزبێك و دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی درووست ببێ و دوو ئاراسته‌ی جیاواز و پێكناكۆك وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش رێك ئه‌و په‌نده كوردیهمان بیرده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێ: ئاشه‌وان له خه‌یاڵێك و ئاشهێڕ له خه‌یاڵێك.
دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له كۆندا به‌شێوه‌ك مه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرابوون، ئێستا كه درووشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لای سه‌رانی په‌كه‌كه ره‌واجی نه‌ماوه‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك شوێنی گرتۆته‌وه، ئامانجی رزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیش كاڵ بۆته‌وه بۆ كانتۆن و ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌یی، كه‌چی دۆست و هه‌واداره‌كانیان هه‌ر له‌سه‌ر نۆ جار بیسته‌ی خۆیانن و خه‌یاڵ و مه‌ستی درووشمی كۆن و رزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رینه‌داون.
له‌بیرمانه سه‌رده‌مانێك په‌كه‌كه خه‌باتی بۆ رزگاركردنی پارچه‌یه‌كی كوردستان به گاڵته‌وگه‌پی منداڵان ناوده‌برد، له خوار ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، هه‌ر ئامانجێكی تری به ماندوو بوونێكی بێ ره‌نج و جۆرێك له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌زانی، كه‌چی ئێستا ئامانجی سه‌یر سه‌یر ده‌ورووژێنێ، رۆژێك كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و رۆژێك كاتۆنی شاری و خۆ بهرێهوهبردنی گه‌ڕه‌كی، له كاتێكدا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك پاروویهكه به درووشم و داڕشتنی تێزی خه‌یاڵاوی په‌كه‌كه قووت نادرێ، كاتۆنی شاری و خۆ به‌رێوه‌بردنی گه‌ڕه‌كیش پاروویهكه كه‌لێنی ددانی ته‌ماحكاری دوژمانی كورد پڕ ناكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له سه‌رانی په‌كه‌كه بپرسی دروشمبازی و گه‌مه‌كردن به خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بۆچی و له پێناو چیدا؟ ره‌نگه ئه‌و بیانووه‌یان هه‌بێ و بڵێن: ئه‌وه سیاسه‌ته‌و له سیاسه‌تیشدا ئه‌و جۆره گه‌مانه ئاسایین، دیاره له فه‌رهه‌نگی سیاسی و كارنامه‌ی خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی په‌كه‌كه‌دا ئه‌و جۆره گه‌مانه ئاسایین، ئه‌گه‌ر گه‌مه كردنه‌كه به خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش بێ، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌و خۆ به نوێنه‌ر كردنی نه‌توه‌یی و ئامانج گۆڕكێی په‌كه‌كه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رێ بڵێی: كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و له خوارێ بڵێن: سه‌ربه‌خۆیی، له سه‌رێ بڵێی: كانتۆن و ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌یی، له خوارێ بڵێن: رزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.