سیحری حزبی و په‌رجووی نه‌ته‌وه‌یی ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 493
حكومه‌ت بنكه فراوانه، ئه‌و بنكه فراوانیهش خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت بوو، كه‌چی وه‌ك ده‌بینرێ لایه‌نه‌كان له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا گه‌مه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنن و شه‌ریكن، له شكست و كه‌موكورتیه‌كانیش خۆیان به‌دوور ده‌گرن و تهریكن، ئه‌وه‌ش خۆ دزینه‌وه و راكردنه له به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی.
ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنی حزبه‌كان گوێبیستی ده‌بم حكومه‌ت ته‌نها بۆ موزایه‌ده‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو بنكه فراوانه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستهات ئه‌وه بنكهكهی ئه‌وه‌نده فراوانه لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌یكه‌نه جه‌نگی مه‌غڵووبه رێ به‌ر رێبوار ناكه‌وێ، خۆ ئه‌گه‌ر شكستێك یان كه‌موكورتییه‌ك به‌ده‌ركه‌وت، ئه‌وا بنكهكهی ئه‌وه‌نده به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها جێگای ئه‌وانه ده‌بێته‌وه كه پیاوی نه‌ته‌وه‌ن و له ته‌نگانه‌دا شان ده‌ده‌نه به‌ر شكسته‌كان.
له هیچ وڵاتێكی دونیادا نه‌بینراوه له ده‌سه‌ڵات به‌شداربی و هه‌ڵوێستی دژه ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ربگری، ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌یكه‌ن له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئۆپۆزسیۆنیش نایكات، ئۆپۆزسیۆن تا ئه‌و شوێنه دژه ده‌سه‌ڵات و ره‌خنه‌گره كه خزمه‌ت به وڵات بكات، كه‌چی لای ئێمه كوچك له ئاگر گه‌رمتره، كه دێته سه‌ر خه‌بات و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كان (شا) به سه‌پانی خۆیان راناگرن، بۆ راكردن له به‌رپرسیارێتی شكسته‌كانیش دوژمن ئاسا خه‌نجه‌ر له جه‌سته‌ی كوردایه‌تی ده‌ده‌ن.
لای ئه‌وان جیاوازی له نێوان شكست و سه‌ركه‌وتندا نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه بازاڕی موزایه‌ده‌یان گه‌رم بێ، به شێوه‌یه‌ك خوویان به موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌وه گرتووه هێڵه سووره‌كانیش ده‌به‌زێنن و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌ده‌نه به‌ر تانه و ته‌شه‌ری حزبی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ركه‌كانیان له نێوان حكومه‌ت و شه‌قام دابه‌ش كردووه، ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات باڵه‌كه‌ی ناو حكومه‌ت شانازی پێوه ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌كاتی هاتنه‌پێشی قه‌یرانێك باڵه‌كه‌ی تر دژ به حكومه‌ت شه‌قام ده‌ورووژێنێ، پێیان وایه ئه‌گه‌ر له شكست و كه‌موكورتی حكومه‌ت رابكه‌ن بۆ ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی حزبییه، بۆیه ئۆباڵی هه‌موو شكسته‌كان ده‌ده‌نه پاڵ لایه‌نێكی دیاریكراو، له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌و لایه‌نه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن له گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتنه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌كرا به‌شداربووی وه‌همی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان درووست ده‌كه‌ن.
به ئازاد كردنی كۆبانێ كورد سه‌ركه‌وت و داعش به‌زی، زیاتر له سێ ساڵه سوریا بۆته كوشتارگه‌ی مرۆڤ و به‌شار ئه‌سه‌د رق و كینه‌ی دیكتاتۆری و مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر ژیانی نه‌یارانیدا ده‌بارێنێ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كوشتارگه‌یه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبوو، ئێستا كه داعش شكاوه و كورد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، باس له‌وه ناكه‌ن كام سیاسه‌ت و كام خه‌مخۆری بوو بێده‌نگی به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی شكاند و بۆ هاوكاری كورد له كۆبانێ هێنانیه سه‌ر خه‌ت، باس له‌وه‌ش ناكرێ چۆن و به هه‌وڵی كێ هێزی پێشمه‌رگه بۆ پشتیوانی شه‌ڕڤانان ره‌وانه‌ی كۆبانێ كرا.
بۆ شكستێكی پێشمه‌رگه، یان سه‌ركه‌وتنێكی كاتی داعش كون و كه‌له‌به‌ری به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌گه‌ڕێن، زه‌ماوه‌ندی میدیایی بۆ شكسته‌كان ده‌گێڕن، به‌ڵام بۆ شكست و راكه‌ڕاكی داعش خۆیان ده‌كه‌ن به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش، هه‌موومان بینیمان له سه‌ركه‌وتنه كاتییه‌كانی داعش به مه‌به‌ستی شكاندنی لایه‌نێكی دیاریكراو بوو به چ هه‌را و زه‌نایه‌كی میدیایی، كه‌چی چاویان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵنایات، ئه‌وه‌تا له میحوه‌ره‌كانی شنگال و ناوه‌ران تا ده‌گاته گوێر و مه‌خموور سه‌ركه‌وتنه‌كان وه‌ك رووداوێكی هاتووچۆش گرنگیان پێناده‌ن، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه به سه‌ركه‌وتن ئه‌ژمار ده‌كه‌ن له میحوه‌رێكی تر عه‌ره‌بێك دێننه سه‌ر شاشه‌ی (تی ڤی) و داوای پێ له داعش ده‌كه‌ن خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه بكه‌ن، یان به شیعه كردنی ئه‌و میحوه‌ری جه‌نگ به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه و شكانی داعش ناوده‌به‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن له میحوه‌رێكی تر و رزگار كردنی چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان له داعشی سوننه و رێگری له هاتنی (حه‌شدی شه‌عبی) ی شیعه به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه نازانن.
سه‌ركه‌وتن و گیانبازی پێشمه‌رگه جیهانی سه‌رسام كردووه، ته‌نانه‌ت گیانبازییهكه گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئیراده‌ی پێشمه‌رگه بوون شوێنی چه‌كی (میلان) ی ئه‌ڵمانی گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌تا بڕیاری به‌رگری تا مردن لای شێخ ئه‌حمه‌د مزووری و جه‌مال دۆڵه‌مه‌ری ده‌بنه چه‌كی (میلان) ی كوردی و به‌ر له گه‌یشتنه ئامانج كرده خۆكوژیه‌كانی داعش به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه و زۆری تریش سیحری حزبین و وه‌ك په‌رجووی سیاسی شه‌قامیان پێ چه‌واشه ده‌كرێ، به‌ڵام چۆن سیحری داعش به په‌رجووی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی به‌تاڵ كرایه‌وه، ئه‌و رۆژه نزیكه راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ده‌ربكه‌ون و سیحره حزبییه‌كانیش بكه‌ونه به‌ر رووناكی په‌رجووه نهتهوهییهكهو به ده‌ردی سیحره داعشیهكه بچن.