دوای داعشی سوننه نۆره‌ی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌یه ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 548
به هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و مێژووییه‌كان كورد له‌دوای شه‌ڕی داعشی سوننه مه‌زهه‌ب، شه‌ڕێكی تری له پێشه و ئه‌ویش شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی شیعه مه‌زهه‌به، هۆكاری هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ش كه كورد له‌گه‌ڵ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و ئێستا له‌گه‌ڵ داعشی سوونه و سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی شیعه ده‌یكات، سووربوونی كورده له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌ولاشه‌وه زهوتكاری و سیاسه‌تی نه‌گۆڕی ئه‌وانی عه‌ره‌به بۆ له‌ناوبردنی كورد به هه‌ر ناوێك و له‌ژێر هه‌ر به‌رگێكدا خۆیان ده‌رخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ، كورد له سیاسه‌تی دوژمنناسیدا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوو، ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رده‌وام و به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز عه‌ره‌ب سیاسه‌تی له‌ناوبردنی له‌سه‌ر تاقیده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده كورد له شه‌ڕی داعشدا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ هه‌موو زیانه‌كانیشی سوودێكی زۆریشی به جووڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی گه‌یاندووه، سه‌ركه‌وتنه سیاسی و سه‌ربازیه‌كان نه‌ك هه‌ر پرسی كوردیان چه‌ند قۆناغێك برده پێش، به‌ڵكو ده‌رگا داخراوه‌كانی به رووی كورددا كردنه‌وه و ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی گۆڕین، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین سووده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی كورد له شه‌ڕی داعشدا له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه.
1ــ جارێكی‌تر ئه‌و راستییه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وته‌وه كه عه‌ره‌ب به هه‌ر ناوێك و له‌ژێر هه‌ر به‌رگێك دابێ هه‌ر عه‌ره‌به‌و ئامانجیشی له‌ناوبردنی كورده، بۆیه ناكرێ چیتر كورد له چاوه‌ڕوانی بانگه‌شه‌ی برایه‌تی عه‌ره‌بدا خۆی به گورگان خواردوو بدات.
2ــ كورد تا شه‌ڕی داعش به گومانه‌وه له دۆستایه‌تی و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ڕوانی، ئه‌وه‌ش گومان و دڵه‌ڕاوكێی لای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و شه‌قامیش درووست كردبوو، به‌ڵام شه‌ڕی داعش و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و گومانه‌یان ره‌وانده‌وه.
3ــ رووداوه‌كانی شه‌ڕ و هه‌ڵوێستی دژه كوردانه‌ی داعش ده‌ریانخست كه عه‌ره‌ب چ شیعه یان سوننه دژی ئه‌و ره‌وته دیموكراسیهن كه گه‌لان له سایه‌یدا ده‌توانن به ئازادی بژین و بڕیار له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
4ــ به‌رگریه‌كانی پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌رۆك بارزانی پرسی كوردیان وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی برده ناو بڕیاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ك پێگه‌ی كوردی به‌هێز كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته سه‌رخه‌ت و له رووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه راسته‌وخۆ كۆمه‌ك و هاوكاری كورد و ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌ی بكه‌ن.
5ــ زۆر وڵات كه تا شه‌ڕی داعش هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ كورد و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوو، له‌دوای شه‌ڕه‌كه هه‌ڵوێستیان له رووی سیاسی و سه‌ربازی و دیبلۆماسییه‌وه به‌لای كورددا شكایه‌وه.
6ــ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و گه‌مارۆ سیاسی و سه‌ربازییه‌ی تێك‌شكاند كه دوژمنان ده‌یان ساڵ بوو خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردیان پێ له جیهانی ده‌ره‌وه دابڕیبوو، به‌وه‌ش توانرا حاڵیبوونێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی كورد درووست بكرێ.
به رووداوه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و داقووق و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكه‌وه دیاره كه جۆرێك له هاوپه‌یمانێتی تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی شیعه كراوه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندوون كه له په‌نای شه‌ڕی داعش ئاماده‌سازی بۆ شه‌ڕی كورد بكه‌ن، نیشانه سه‌ره‌تاكانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وه‌تا ده‌بینین له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی به مه‌به‌ستی ته‌عریب كوردیان لێ وه‌ده‌رنراوه و له به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌بیان تێخزێنراوه، پێگه‌ی سه‌ربازی به‌هێز ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به‌دوای كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن و له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان، گومان له‌وه‌دا نییه شه‌ڕه‌كه مسۆگه‌ره‌و له‌سه‌ر كات و لاواز بوونی زیاتری داعش وه‌ستاوه، بۆیه ناكرێ كورد تا سه‌ر خۆی له‌و راستییه به‌دوور بگرێ كه عه‌ره‌ب به درێژایی مێژوو به چاوی عه‌ره‌بچێتی و غه‌ره‌زی زهوتكاری خاك و كۆمه‌ڵكوژی له كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی روانیوه و، جیاوازی له نێوان ئه‌م حزب و ئه‌و حزبی كوردی نه‌كردووه، له‌و باره‌وه‌شه‌وه رابردووی دوور و نزیكی نێوان كورد و عه‌ره‌ب پڕیه‌تی له كاره‌سات و به‌ڵگه‌ی مێژوویی، كه‌لتوور و هه‌ڵوێستی چاوچنۆكانه‌ی عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری پێمانده‌ڵێ: له‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعشی سوننه مه‌زهه‌ب، نۆره‌ی شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی شیعه مه‌زهه‌به، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد رێگری له گه‌مه‌ی موخابه‌راتی عه‌ره‌ب له‌ناو ریزه‌كانیدا بكات، ده‌بێ به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رامی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی شه‌ڕ و ئاشتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بكات، ئه‌وه‌ش له لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ نه‌ته‌وه‌ییانه وه‌ڵامی شهڕاگێزی عه‌ره‌ب بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ش پێویسته پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆك بارزانی بكرێ كه له شه‌ڕی داعشدا ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی پێ گۆڕی و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسی و سه‌ربازیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردین.