وڵات گه‌نده‌ڵستانه‌، په‌رله‌مان په‌كخراوه‌، حكومه‌ت شكستی خواردووه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌، 25ساڵه‌ ئه‌م ئه‌م دوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه‌ و‌ سامانی گشتی به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، دیموكراتی نییه‌ و ده‌نگه‌ ئازاده‌كان كپ ده‌كرێن، ده‌بێ وڵات به‌ دامه‌زراوه‌ بكرێ و پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ هێزی نیشتیمانی، له‌به‌ر ئه‌وی تازه‌ هه‌ڵسووراوم و باش نه‌گه‌وجێنراوم جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانم، به‌ڵام كاتێ ده‌بینم رێكخه‌ری گشتیم به‌ خۆی و كوڕه‌كانیه‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌ و له‌ دووره‌وه‌ سه‌یری قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و به‌ ته‌له‌فۆنیش به‌شداری پرسه‌ی شه‌هیدێكی نه‌كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا بارزانیش له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ربه‌شتی هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و كوڕ و برازا و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگردان، هه‌زار ساڵیش هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخواز بم، كاتێ رووبه‌ڕووی پرسیاری هه‌ڵاتنی رێكخه‌ره‌كه‌م و سه‌نگه‌ی دۆستی بارزانی ده‌بمه‌وه‌، هیچ وڵامێكم پێنییه‌ له‌وه‌ زیاتر كه‌ بڵێم: پرسیاری له‌و بابه‌ته‌ مه‌كه‌ن، ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ ده‌ستیان له‌ پشته‌ و ده‌یانه‌وێ به‌و جۆر پرسیارانه‌ ئێمه‌ی هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخواز خه‌جاڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌و ده‌سته‌ی له‌ پشت ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌شه‌ مه‌به‌ستی خه‌جاڵه‌ت كردنی ئێمه‌ی هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازه‌، ئه‌و بابه‌تێكی سه‌ربازییه‌ و په‌روه‌ندی به‌ به‌رگری له‌ كوردستان و بوون و مانه‌وه‌ی كورده‌، بۆیه‌ گوی به‌و پرسیاره‌ و ده‌سته‌كه‌ی پشتی ناده‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ی هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازو هه‌ر به‌ خه‌جاڵه‌تی له‌ دایك بووین و ئاماده‌شین به‌ خه‌جاڵه‌تی بژین.