ئاژاوه‌یه‌كی تر به‌رێوه‌یه ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 468
به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌سه‌ر سازكرنی ئاژاوه گێڕیهكانی رابردوو هه‌مه به‌م نزیكانه ئاژاوه‌یه‌كی تر ساز ده‌كرێ و سێ نیشانه‌ی ساز كردنی ئه‌و ئاژاوهگێڕیهش ده‌ركه‌وتوون. 1ــ هیچ جارێك كار و چالاكیه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بێ سازكردنی ئاژاوه‌گێڕی تێنه‌په‌ڕیون، به تایبه‌تیش سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و پێشوازیه‌ی كه ته‌نها له سه‌رۆك كۆماری وڵاته گه‌وره‌كان ده‌كرێ، داگیركارانی كوردستانی بۆ سازكردنی ئاژاوه‌یه‌كی تر هێناونه سه‌رخه‌ت، جگه له‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانم سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، جا ئه‌و پێشوازیه و به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی له لایه‌ن خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و گوتنه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی خستۆته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ناكرێ بێ سازكردنی ئاژاوه‌یه‌كی تر تێپه‌ڕن. 2ــ هه‌ر جاڕیك نه‌وشیروان مسته‌فا كوردستانی جێهێشتبێت ئاژاوه‌گێڕی لێكه‌وتۆته‌وه، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بارزانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی تری فه‌ڕه‌نسا، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ به‌ریتانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و وڵاته، سه‌رۆك بارزانی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێ: ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانم سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، نه‌وشیروان مسته‌فاش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌ریتانیا ده‌ڵێ: پڕوپاگه‌نده‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی دراوسێكان وریا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی روونه كه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته ئه‌و ئاژاوه‌گێڕه‌ی كه دراوسێكان وه‌ك رابردوو ئاژاوه‌یه‌كی تری پێ ساز ده‌كه‌ن. 3ــ له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا باڵه‌كان به رووی یه‌كتریدا ته‌قینه‌وه، باڵی په‌راوێزخراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی و حزبی بۆ خۆی بگێڕێته‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له به‌رامبه‌ر باڵی پاوانكارو ده‌ستڕۆیشتوو ناوه‌ندی بڕیاریان راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش كێشه خه‌فه كراوه‌كانی ناو یه‌كێتی كردنه به‌شێك له كێشه‌ی ناوماڵی كورد، جا باڵی ده‌ستڕۆیشتوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و داواكاری باڵی په‌راوێزخراو بدزێته‌وه، پێده‌چێ هاوكاری ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه بكات، كه له هه‌وڵی پیلانگێڕی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه دان، بۆیه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له‌وه ئاگاداربێ كه ئاژاوه‌یه‌كی تر به‌ڕیوه‌یه و له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر ئاژاوهیهكیش به‌شێك له سه‌رانی چه‌ند جزبێك سوودمه‌ند ده‌بن و خه‌ڵكی كوردستانیش باجه‌كه‌ی ده‌دات.