سایتی رؤژگوڵی زمانحاڵی‌ كوڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی و به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێ: داعش وینه‌گره‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرد، ئه‌و په‌یڤه‌ی رۆژگوڵ جگه‌ له‌وه‌ی ره‌وایی دانه‌ به‌ كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش، تاوانبار كردنی راسته‌وخۆی به‌رگریه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و‌ پشتیوانی كردنه‌ له‌ سته‌مكاری داعش‌، به‌ واتایه‌كی تر چۆن باوكی له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو جاش بوونی پیرۆز ده‌كرد و پێشمه‌رگه‌ بوونیشی به‌ چه‌ته‌ ده‌كرد، ئێستاش كوڕه‌كه‌ی به‌ خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك له‌ شه‌ڕی داعشدا بكوژرێ ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ ده‌كرێ، كورد ده‌ڵێ: هه‌رچی له‌ مشكی ببێ هه‌نبانه‌ی ده‌دڕێ، كاك نه‌وشیروانیش له‌ ساڵی 1969 له‌ گۆڤاری رزگاری جاشی كوژراوی به‌ فه‌رمانده‌ و قاره‌مان و شه‌هید ناو ده‌برد و پێشمه‌رگه‌ش به‌ چه‌ته‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، ئای! چ به‌ڵایه‌ك یه‌خه‌ی كوردی گرتووه‌، ئه‌وه‌تا روون و ئاشكرا نه‌وشیروان و كوڕه‌كه‌ی، گۆڤاری رزگاری و سایتی رۆژگوڵ، داعشی بلیتبڕی دۆزه‌خ و جاشی شه‌هید، پێشمه‌رگه‌ی ره‌وانه‌ كراوی دۆزه‌خ و به‌ چه‌ته‌ كردنی پێشمه‌رگه‌یان، كردۆته‌ ره‌وشتنامه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان.