جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌و بڕیارهشت (مه‌لا مسته‌فا)یانه بوو ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 988
جه‌نابی سه‌رۆك. . چاوقایمیت له رووی دوژمنان، هه‌ڵوێست و بڕیاره شۆڕگێڕیهكانت، پێداگریت له‌سه‌ر ماف و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، لێبوورده‌یی و خه‌مخۆریت بۆ هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، له‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه ده‌قاوده‌ق له بارزانی نه‌مرت وه‌رگرتوون، هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش به درێژایی میژوو له‌گه‌ڵ رق و كینه‌ی دژمنانی ده‌ره‌كی و نه‌یارانی ناوخۆ له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامدا بوون، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی پرسی كوردی له پرسێكی خه‌فه كراوه‌وه گه‌یاندۆته پرسێكی كڵپهسهندوو. پارتییه دڵسۆز و شوێنكه‌وتوانی رێبازی بارزانی نه‌مر. . بڕیاری چاكسازی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا له كاتێكدایه كورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی له جه‌نگێكی چاره‌نووسساز دایه، خۆشی هه‌م وه‌ك سه‌رۆك و هه‌م وه‌ك پێشمه‌رگه رۆژێك له به‌ره‌كانی جه‌نگ و رۆژێك له گه‌شتی دیبلۆماسی دایه بۆ به ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌وه جگه له‌و جه‌نگه شاراوه‌یه‌ی وڵاتانی داگیركاری كوردستان چ له رێگای خۆیان و چ له رێگای نۆكه‌ر و ئه‌ڵقه له گوێكانیان و هه‌ندی میدیا و قه‌ڵه‌م فرۆشی ناوخۆ له هه‌وڵی ئاسته‌نگ درووست كردندان بۆ له‌باربردنی بڕیاری چاكسازیه‌كه و درێژه‌دان به پشێوی و موزایه‌ده‌ی سیاسی، بۆیه پێویسته دڵسۆز و شوێنهكهوتووانی بارزانی نه‌مر پێشمه‌رگانه پشتیوانی له سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن. خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان. . بڕیارێكی واگرنگ كه خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه له قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا رووبه‌ڕووی زۆر ئاسته‌نگی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته سه‌ر تاك به تاكی ئێوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، جا هه‌ڵگری هه‌ر فكره و ئایدیا و بیربۆچوونێكی سیاسی بن، كه ده‌نگی خۆتان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی سه‌رۆك بارزانی و پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی بكه‌ن، له‌وه‌ش گرنگتر بۆ پشتیوانی له بڕیاره‌كه پێویسته له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كه‌مپینی پشتیوانی له بڕیاره‌كه رابگه‌یه‌نرێ، ئه‌و كاته‌ش كه‌مپینه‌كه به‌هێزتر ده‌بێ كه ئه‌ندامانی كه‌مپین فره ده‌نگ و فره ره‌نگ بن.