با بیڕووخێنین ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 988
نه‌وشیروان مسته‌فا كاتێ له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا ده‌رگاكانی ئاژاوه‌گێڕی به‌سه‌ردا داخران له یه‌كێتی هاته‌ده‌ر، ئه‌وكات قه‌یرانی دارایی نه‌بوو، قه‌یرانی سیاسیش نه‌بوو، ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌سه‌ر نه‌چوو بوو، واتا كێشه‌ی یاساییشمان نه‌بوو، له‌و بارودۆخه ئارام و بێ قه‌یرانه‌دا هاواری ده‌كرد گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ده‌یگۆڕین و چاكسازی ده‌كه‌ین، كاتێكیش باس له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌ره‌كی ده‌كرا، بۆ چهواشهكردنیرای گشتی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئاژاوه‌گێڕی ده‌یگوت: كوردستان شامی شه‌ریفه و ده‌سه‌ڵات دوژمنی وه‌همی درووست ده‌كات، به درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌ش له هه‌لێك ده‌گه‌ڕا تا گۆمی مه‌ند و بارودۆخی ئارمی كوردستان بشێوێنێ، هه‌ر كه دیتی گه‌لانی تونس و میسر راپه‌ڕین، خۆی ته‌قلیدی ئیمامی به‌هاری عه‌ره‌بی كرد و درووشمی چاكسازی (گۆڕی) بۆ (ارحل) ئێستا كه به چه‌ند هۆكارێكی دیاریكراو كوردستان هاوشێوه‌ی زۆر وڵاتان تووشی قه‌یرانی دارایی كراوه، نه‌وشیروان مسته‌فا خۆپیشادانی مه‌ده‌نیانه‌ی (گۆڕیوه) بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و داوای راپه‌ڕینیش ده‌كات، له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی رووداوه‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان ئه‌ویش به‌رده‌وام درووشمه‌كانی (ده‌گۆڕێ) ئه‌وه‌تا جارێكی‌تر درووشمی چاكسازی گۆڕیوه بۆ ده‌یڕوخێنین، منیش ده‌ڵێم: با بیڕووخێنین، به‌ڵام كه رووخاندمان كێ دێته شوێنی؟ رووخێنه‌ر چیمان بۆ ده‌كات؟ له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی دوای رووخان كێ له داعش و حه‌شدی شه‌عبی ده‌مان پارێزێ؟ رووخێنه‌ر چۆن ئه‌و قهرانانه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بزانم، به‌ڵێن بێ منیش ده‌بمه ئه‌ندامێكی كارای ئه‌و ده‌سته و گرووپه رووخێنه‌ره و ده‌یڕووخێنین. .