په‌كه‌كه و كانتۆن و ئیمارات ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 620
سیاسه‌تی به كانتۆن كردن كه ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه به داهێنانێكی په‌ی پێنه‌براو و دوا بژارده‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كوردی ناوده‌بات، درێژكراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه هه‌ردوو ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی رێك پێنج سه‌ده به‌ر له ئێستا و له دوای جه‌نگی چاڵدیرانی ساڵی 1514 شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كوردیان پێ له خه‌ڵوه‌تگای میرنشینی و ناوچه‌گه‌راییدا ده‌خه‌واند، سیسته‌می به كانتۆن كردن ده‌كرێ بۆ وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دوور له كێشه و گرفته نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بییه‌كان گونجاوبێ، به‌ڵام له وڵاتێكدا كه جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی به تاوان ئه‌ژمار بكرێ و سزاكه‌شی سه‌ربڕین و سووكایه‌تی كردن بێ به به‌ها مرۆییه‌كان، له حاڵه‌تێكی وه‌هادا ده‌سه‌ڵاتی كانتۆن و میكانیزمی خۆپاراستن له‌و په‌لاماره به‌ربه‌ریانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كورد، جگه له چوونه ژێر تیخی شۆڤێنیزم و خوولاندنهوهی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناو گێژاوی رقنامهی مهزههبسالاری مانایه‌كی تری نامێنێ، یان له وڵاتێكی بارگاوی بوو به فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری فراوانخوازی خاك و به مه‌به‌ستی لكاندنی نیشتیمانێك حاشا له بوون و مێژووی سه‌روه‌ریه‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات، بۆ خۆ پاراستن و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره ترسناكه هێزی پچڕپچڕ و فره بڕیاری كانتۆنی، جگه له رازی بوون به سیاسه‌تی داگیركاری و راده‌ست كردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی به دوژمنه‌كه‌ت به‌رهه‌مێكی تری نابێت، بۆیه گومان له‌وه‌دا نییه پێداگری باڵی عه‌له‌وی ناو په‌كه‌كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی به كانتۆن كردن ده‌ستێكی دوژمنكاری و پیلانگێڕی چه‌ند قۆڵی داگیركارانی كوردستانی له پشته.
داوای په‌كه‌كه بۆ به كانتۆن كردن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا داوایه‌كی ئاسایی نییه، به تایبه‌تیش له باشوور و خۆرئاوای كوردستان كه ده‌رفه‌تێك هاتۆته پێش ته‌واو جیاوازه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، گومانی سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی په‌كه‌كه و پرسیاری گرنگ له‌وه‌دایه: بۆچی له‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان كه ئاسۆیه‌كی روونیان له پێشه داوای به كانتۆن كردن ده‌كا و له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و داوایه‌ی نییه؟
بۆچی مه‌گه‌ر كوردانی خۆرهه‌ڵات حه‌زیان له خۆشگوزه‌رانی و دوور كه‌وتنه‌وه له مه‌رگی سێداره‌ی گه‌ڕۆك و گه‌یشتن به خۆشییه‌كانی ژێر ده‌واری سیسته‌می كانتۆنی نییه؟
به هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی باڵی عهلهویزادهی ناو (په‌كه‌كه) وه دیاره كه پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو ده‌نێ و، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بكاته به‌شێك له‌و بزاوته مه‌زهه‌بیه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێران له ساڵی (1979) وه كاری بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پرسی كورد و ره‌وته دیموكراسی و رزگاریخوازه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه، سیاسه‌تی به كانتۆن كردنی باڵی عه‌له‌وی و مهزههبخوازی ناو په‌كه‌كه له خۆرئاوای كوردستان، وه‌ك دژه ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئامانجی پێكاوه، ئه‌وه‌تا بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌و به‌شه‌ی كوردستان به ئاراسته‌ی بزاوته مهزههبیهكهدا شكاندۆته‌وه، به‌وه‌ش شۆڕشی كوردانی خۆرئاوای كوردستانی تووشی قه‌یرانی سیاسی و فكری كردووه و، ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشی خستوونه‌ته ناو گۆمی لێڵ و شلوێی پڕ له بوونه‌وه‌ری مه‌ترسیدار و هه‌ڵگری ڤایرۆسی توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی.
په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی پرسی كوردی له خۆرئاوای كوردستان خسته ناو ته‌ونی جاڵجاڵۆكه ئاسای پیلانگێڕی مه‌زهه‌بی، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی له باشووری كوردستانیش بۆ كورد ره‌خساوه، بخاته ناو پیلانگێڕی هه‌مان ته‌ون و به ده‌ردی خۆرئاوای كوردستانی به‌رێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسی له‌باربردنی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له باشوور وه‌ك قۆناغی دووه‌می ئه‌ركی پێڕاسپێردراو به ئامانج گرتووه، ئه‌وه‌تا روون و ئاشكرا ده‌یه‌وێ كۆده‌نگی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بڕبڕبكا و ئامانجه نیشتیمانیهكانیش بۆ ئاستی به كانتۆن بوون دابه‌زێنێ، به‌وه‌ش ئه‌و پیلانه ئه‌نجام ده‌دات كه دژ به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی له ژووره تاریكه‌كان نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، بۆیه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له‌وه به‌ئاگابێ كه بانگه‌شه‌ی به كانتۆن كردنی شنگال و سلێمانی، به كانتۆن كردنی هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه‌كانی تریش به‌دوای خۆیدا دێنێ.
مه‌ترسی سه‌ر پرسی كورد و ره‌وته نیشتیمانیه‌كه‌ی لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونكه په‌كه‌كه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خواستی دوژمنكاری دوژمنان و كه‌لتووری شه‌ڕانگێزی داگیركارانی كوردستان، به‌سه‌ر خواستی ره‌واندنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئیراده‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و هه‌ڵوێستی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی باشووری كوردستاندا ده‌سه‌پێنێ، پرسی به كانتۆن كردن و دووباره ره‌واج دانه‌وه به بیر و هه‌ڵوێستی ناوچه‌گه‌رایی كه ئێستا باڵی عه‌له‌وی ناو په‌كه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كا و وه‌ك كاراكته‌ری سه‌ره‌كی خۆی ده‌رخستووه، مه‌ترسییه‌كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ، كاتێكیش ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌تر ده‌بێ كه باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش یه‌كێك له كاراكته‌ره شاراوه‌كانی بێت، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان داوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له دڵسۆز و كوردپهروهرانی ناو په‌كه‌كه بكات: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی به كانتۆن كردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌شاری هه‌زاران ساڵ پێش ئێستای یۆنان له چاره‌سه‌ری پرسی كورددا ئه‌وه‌نده گرنگه! بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م كوردانی خۆرهه‌ڵاتیش كه‌مێك ئازاد بن و چیتر به سێداره‌ی گه‌ڕۆكه‌وه هه‌ڵنه‌واسرێن، بۆچی مهاباد و سنه و ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی تریش له‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌و خێر و خۆشییه بێبه‌ش ببن و به كانتۆن نه‌كرێن؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.