پێده‌چێ نه‌وشیروان مسته‌فاش حاڵی بووبێ ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1307
رۆژێك هه‌ر له خۆمه‌وه كه‌وتمه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌نجی راكێشام له تورك و فارس و عه‌ره‌ب هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی ماڵی مه‌لا مسته‌فای كردبێ، تووشی ریسوایی سیاسی بووه، له بهرامبهریشد ماڵی مه‌لا مسته‌فا گه‌وره‌تر بوون و له به گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان به‌هێزتر بوون، چونكه دژایه‌تی ماڵی مه‌لا مسته‌فا له راستیدا دژایه‌تی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازی ژێرده‌سته و سه‌وداسه‌ری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێكی لهتلهت كرا‌و بووه، دوا كه‌سیش كه ئه‌و راستییه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرت و خۆی خسته ناو لیستی ریسوابووهكان نوری مالكی بوو. له‌ناو كوردیشدا هه‌ر كه‌سێك له‌ژێر هه‌ر په‌رده و به هه‌ر بیانوویه‌ك دژایه‌تی ماڵی مه‌لا مسته‌فای كردبێ، تووشی ریسوایی سیاسی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بووه، چونكه دژایه‌تی ماڵی مه‌لا مسته‌فا له راستیدا دژایه‌تی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی و بڕیاری به‌گژدا چوونه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا به هۆی په‌ند وه‌رنه‌گرتنی له مێژوو و سووربوونی له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژایه‌تی كردنی ماڵی مه‌لا مسته‌فا، زۆرترین جار تووشی ریسوا بوون و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بۆته‌وه، دوا ریسوا بوون و خیانه‌تیشی به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیری سیاسی و په‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ناشیرین كردنی كورد له‌به‌ر چاوی رای گشتی، ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ئه‌م دوواییه و پیلان دانان بوو بۆ ته‌قه له كونسوڵخانه‌كان ورفاندنی كارمه‌ند و ئه‌ندازیارانی كۆمپانیا بیانیه‌كان، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆكار پێده‌چێ نه‌وشیروان مسته‌فاش حاڵی بووبێ و ئه‌م ریسوان بوون و خیانه‌ته‌ی دوا وێستگه‌ی ریسوا بوون و خبانهتهكانی بێ. یه‌كه‌م:ــ ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی و حاڵی بوونی خه‌ڵكیش له سیاسه‌تی خۆ خاڵی كردنه‌وه له بارگاوی بوونی دژایه‌تی كردنی ماڵی مه‌لا مسته‌فا و رشتنی كۆنه‌قینی، رێگر بن له‌وه‌ی جارێكی‌تر هه‌لی ریسوا بوون و خیانه‌تێكی تری بۆ بڕه‌خسێ. دووه‌م:ــ پێده‌چێ نه‌وشیروانیش وه‌ك من لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی هه‌ڵدابێته‌وه و زنجیره ریسوابوون و خیانه‌ته‌كانی به‌رچاو كهوتبنهوه، ئه‌وه‌ش بێئومێدی كردبێ له‌وه‌ی بتوانێ پیلانه‌كانی له دژایه‌تی كردنی ماڵی مه‌لا مسته‌فا سه‌ركه‌وتوو بن.