ئه‌گه‌ری پیلانێكی دژ به كورد و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئارادایه ... سووره مهرگهيی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1255
به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتیمانیدا هه‌مه، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان كورد ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی یان سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی به ده‌ستهێنابێ، ئه‌وا دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ پێش‌گرتن به ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی، یا ئه‌وه‌تا به هیزی سه‌ربازی په‌لاماریان داوه، یا ئه‌وه‌تا پیلانیان له دژ گێڕاوه، جا ئه‌گه‌ر دوژمنان بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی یان سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی به‌و شێوه‌یه ته‌نگاو بووبن، ده‌بێ له ئێستادا چی بكه‌ن كه كورد له ناو هاوكیشه سیاسی و سه‌ربازیه نێوده‌وله‌تیه‌كان بۆته ژماره؟ ده‌بێ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵكشانی پێگه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی سه‌رۆك بارزانی تا ئاستی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان و نزیك بوونه‌وه له ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، دوژمنان و به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی تووشی چ نائومێدی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی سیاسی و ده‌روونی كردبێ؟ گومان له‌وه‌دا نییه كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری دایه و عێراق و سوریاش وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی داگیركاری كوردستان و دوژمن به ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد، ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌و گۆڕنكاریه، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا ئاماژه‌ن بۆ بوونی سوپایه‌ك كه پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ناو گۆڕانكاریهكهدا قایمتر ده‌كات، ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆك بارزانی و ئاڵای كوردستان له پایته‌ختی داگیركاران و وڵاتانی تری زلهێز و خاوه‌ن بڕیار، ئاماژه‌یه‌كی ترن كه رووداوه‌كان ژانیان به ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تیكی نوێوه گرتووه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كورد وه‌ك ده‌وڵه‌ت دێته سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش واده‌كات دوژمنان و به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئاماده‌كاری پیلانگێڕیدا بن دژ به ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد. كورد ده‌بێ له ئاوێنه‌ی مێژوودا بۆ پیلانگێڕی دوژمنان بڕوانێ، ئه‌گه‌ر له‌و ئاوینهشهوه بۆ پیلانگێڕی دوژمنان بڕوانین، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه داگیركارانی كوردستان به‌رده‌وام دوژمنایه‌تی هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردیان كردووه، بۆیه هه‌ركاتێ هه‌ڵویستیكی نه‌ته‌وه‌یی یان ویستێكی سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بینرابێ یان بیسترابێ، ئه‌وا یان به هێزی سه‌ربازی سه‌ركوت كراوه، یان به گه‌له‌كۆمه و پشتیوانی پیلانگێڕانی ناوخۆ تووشی ئاسته‌نگ و سه‌رئێشه كراوه، گهلهكۆمهكهی ساڵی (1946)ی دژ به كۆماری كوردستان و پیلانه ناوخۆییه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و گه‌له‌كۆمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی ساڵی 1975ی دژ به شۆڕی ئه‌یلول و سهركردایهكهی، باشترین به‌ڵگه‌ی میژوویی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، بۆیه گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ڵویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پێداگری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ژێر چاودیری وردی دوژمنان دایه، جا بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان له خولگه‌ی سیاسه‌تی داگیركاریان ده‌رنه‌چن و كورد له‌و گۆڕانكاریه‌ش ده‌ست به‌تاڵ بێته ده‌رێ، ئه‌گه‌ری رێكخستنی پیلانیك دژ به‌و ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی سه‌رۆك بارزانی رابه‌رایه‌تی ده‌كات له ئارادایه، بۆ باشتر تیشك خستنه سه‌ر پیلانه‌كه‌ش وڵاتیكی هه‌رێمی نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه و ئه‌ركی جێبه‌جی كردنیشی به هه‌ندی ده‌سته و گرووپی چه‌واشه‌كار و رقاوی ناوخۆ سپیرداروه، به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ش هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و به هه‌ر هۆكارێك خۆدزینه‌وه لێی، چوونه پاڵ پیلانه‌كه و جیبه‌جێ كردنی ئه‌جیندای دوژمنان و خزمه‌ت كردنه به ئامانجه‌كانیان.